Episode(5)💙

545 76 87
                                    

خەیاڵ بکەو چێژ ببینە.💙

POV:talin

لەو کاتەوەی هاتومەتەوە ژورەکەی خۆم زۆر بیرلە قسەکەی تالی دەکەمەوە ، باشە یانی سەرمایە داری ئاوات لێدەکات کە دڕندەو چاو نەترس بیت و خەڵکی بکوژی ، نا دڵنیام ئەو ماستە موێکی تێدایە ، بەڵام ئەوەی لەسەر من واجبە ئەوەیە من خۆم لەچاوی ئەو تایهیۆنگە بشارمەوە ،

چی بکەم باشە ، نازانم هیچ ڕێگا چارەیەکم نیە ، یەکتر بینینی خێزانەکانمان زیادتر دبێت و ئەویش زیاتر سەرنجی من دەدات ، دەبێ چی بکەم تا چاوی بەمن  نەکەوێت ،ناشتوانم کە خۆم بشارمەوە کە لەماڵەوە بم باپیرم بەزۆر دەمهێنێتە لایان، دەبێت ڕێگایەکی تر بدۆزمەوە

ئای بیری کوکی دەکەم لێرە ناتوانم پەیوەندی پێوە بکەم ، من لێرە سیمکارتم نیە ، ناتوانم سیمکارتی کۆری بەکار بهێنم ، دەبێت دوواتر بە فێڵێک بڕۆم بیکرم ،

زیاتر بیرم کردەوە چی بکەم ، دووای ئەوەی لە ئێرە ڕۆیشتم .

"بژیییی ، شازی فکرەم بە مێشک داهات ، بۆچی زوتر ئەوەم بەبیر نەبوو"

وتم کاتێک لەسەر سیسەمەکە هەڵستام و کەوتمە سەر زەویەکە ،

"ئافەرین ، بۆماوەی چەند مانگێک دەڕۆمە لادێ ، لەوێ لەلای داپیرم دەبم و ناگەڕێمەوە تا وەرزی زستان نەیەت، ئەوکاتە کیمی نەفرەتی پێویستی بە کەشتیەکانی باپیرم نامێنێ و ڕێکەوتنەکە تەواو دەبێ ، بژیی بژی بۆخۆمم "

لەبەر خۆمەوە وتم

"بێدەنگ دەبی یان ئەو بالیفە بخەمەوە دەمت"

جینای سەری لە بەتانیەکەی دەرهێناو وتی

"ئەوە چیە دەڵێی خێوی "

وتم و هەڵستامەوە لەسەر سیسەمەکە دانیشم و بالیفێکم لەباوەش گرت

"کاتژمێر چەنە؟"

جینای وتی و چاوەکانی دەخوراند

"کاتژمێر 11:20خولەکە خانم"

وتم و ئەویش چاوەکانی کرانەوەو سەیری کردم بەمانای بەڕاستیتە

"بۆچی زووتر بەئاگات نەهێنام .. ئۆف دەبوو زووتر هەڵستابابم چوبام گەرابام بەناو لۆس ئەنجلۆسی شیرینمدا"

وتی و خێرا هەڵستا و ڕۆیشتە دەست شۆر

"من کاتژمێر چوار بەیانی بەئاگام هاتم و لەوکاتەوە دەگەرێم و دەسوڕێمەوە هاوڕێیەکی تازەشم گرت"

(کَەَوُتْن بُۆ پِیِاوِێٓکِیِ تْر)????Falling for another man????Where stories live. Discover now