Episode(25)💙

439 52 387
                                    


خەیاڵ بکەو چێژ ببینە💙

کۆمێنت لەناو دێڕەکان💙

ڤۆت بکە پێش خوێندنەوە ....

سوپڕایز و دیمەنی زۆر زەخمی لێیە.......


pov:talin

کاتژمێر7:30 بەیانی

دەمێکە بەئاگا هاتووم لەبەر ئەوەی دووای ماوەیەک گەڕامەوە ، ژورەکەم زۆر دڵخۆش بووم ، تەواوی شەوەکە بەئاگا بووم ئەو بچکۆڵەی ناو سکم بەردەوام بوو لەجوڵە کردن ، ئەویش دەیزانی لەلای باوکی دڵخۆشم ، بۆیە ئەویش بەجۆش وخرۆش بوو ، بەردەوام شەقی دەهاویشت ، هیوادارم کە منداڵەکەم بێ کێشە بێت ، دەترسم شتێکی بەسەر بهێنن و ئازاری بدەن ، بەڵام من لەو جۆرانە نیم ، منداڵەکەم هەرچۆنێک بێت من پارێزگاری لێدەکەم ناهێڵم ئازار بەر تاڵە قژێکی بکەوێت ،

تایهیۆنگ پشتی لەمن بوو دیار بوو بەئاگا هاتوە بە نەرم و نیانی ئاوڕی دایەوەو ڕووی لەمن کرد چاوەکانی بچوک بوون دەمزانی کە هێشتا خەوبەری نەداوە بزەیەکی شیرینس کرد و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی
قۆڵەکانی لێک واڵا کرد

تایهیۆنگ:وەرە شیرینەکەی من ..
ڕۆیشتمە باوەشی و ماچێکی لە ناو چەوانم کرد دەمێکە بە بێ جل نەخەوتوم هەستم بەشەرمدەکرد لەلای ...

تالین:بەیانی باش
ئەو توند منی گوشی

تالین:ئازیزمم ، خۆ لە بیرت نەکردووە وایە
ئەو سەیری کردم و پێکەنی،

تایهیۆنگ:دەمزانی لەبیرت نەکردووە بۆیە وازوو هەڵستاوی ، بەڵام گیانەکەم تۆ دەبێت لەماڵ بیت و پشوو بدەی
بە بێ باکی قسەی کرد و منیش میستێکم لە شانی دا

تالین:ئەی شێت ، تۆ بەڵێنت پێم دا کە بم بەیت
ناو چاوانی خۆم گرژ کرد و بە گرژی لێم ڕوانی

تایهیۆنگ:ئم باشە باشە منداڵ ئاوا زوو توڕە مەبە ،باشە گیانەکەم ، خۆت ئامادە بکە دەتگەیەنم دەتوانی تا دووڕۆژ لەماڵی باوکت بمێنیتەوە....
چاوەکانم کرانەوەو شۆک بووم هەر بەڕاست ئەو دەهێڵێت بمێنمەوە ؟ ئای ئەوە چۆن ئاوا زوو ڕازی بوو

تالین:تایهیۆنگ ، تۆ بەڕاستیتە ؟ یانی دەهێڵیت بمێنمەوە؟ ئایە تۆسەرت بەر شتێک کەوتوە ، دووێنێ واز هێنانت لە کاری خراپ و کشایتەوە لە دەستەی مافیا ئەمرۆش دەهێڵی بچمە ماڵێ باوکم تا دوو ڕۆژ بمێنمەوە ئای هاوسەرەکەم ، شێت بووە ، چی بکەم
بەخێرایی لە باوەشی هاتمە دەر و دانیشتم لەسەر سیسەمەکە و قسەم دەکرد کاتێک سەیری ڕوخساری تایهیۆنگم کرد ، ئەو برۆیەکی بەرز کرد بۆوە

(کَەَوُتْن بُۆ پِیِاوِێٓکِیِ تْر)????Falling for another man????Where stories live. Discover now