Episode(26)💙

453 57 287
                                    

خەیال بکەو چێژ ببینە 💙

ڤۆت پێش خوێندنەوە و کۆمێنتەکانتان لەناو دێڕەکان بەڕاستی کۆمێنتەکانتان زۆر دڵخۆشم ....!

بە هێزێکی زۆرەوە دەرگاکەی ژورەکەی سوڵتانی داخست و بە خێرایەکی وەک ڕەشە با لە پێشی وەستا و قژە ڕش و درێژەکەی خستە پشت گوێی و بە تیژی لەوی ڕوانی لەچاوەکانی ئاگر دەباری سوڵتان کوپێک قاوەی لەدەست بوو بە ئاسایی دەیخواردەوە

"دایکە ئاگاداری ڕووداوەکانی ؟ دڵنیام ئەو سیۆکجینە گەمژەیە هەموو شتێک ئاشکرا دەکات ، ئەو حاتفی بووە "
سانجی بە هاوارەوە قسەی کرد و سوڵتان قومێکی لە قاوەکەی دەست دا و کوپەکەی لەسەر مێزەکە پێشی دانا

"هاوار مەکە ، جینەکەی من خۆم گەورەم کردووە هیچ شتێک ناکا دژی من بێت"
سوڵتان وتی و هەڵستایەوە و بەرامبەر کچەکەی وەستا

"دایکە ، ئێمە چیمان بەسەر دێ کە ئەوشتانە ئاشکرا بکات ؟دڵنیام ئەو تایهیۆنگە بێ مێشکە بە زیندوویی کەوڵمان دەکات و گیانمان شەق شەق دەکا "
سوڵتان دەستی لەسەر دەمی سانجی دانا ویستی ئارامی بکاتەوە

" هیچ شتێک ڕوونادات ، بۆچی واخۆتت گەمژە کردووە ، چیتر سەرم مەهێشێنە سۆکجینەکەم هیچ ناکات"
سوڵتان وتی و سانجیش خەندەیەکی لاری کرد ویستی بڕوات بەڵام ئاوڕی دایەوە

"گەر یونگی بزانێت ممم...."
سوڵتان بەرەو ڕووی چو دەستس لەسەر دەمی دانا

"ششششش هەموو دیوارێکی ئەو کۆشکە گوێی هەیە ، دەتەوێ بەکوشتمان بدەی"
سوڵتان وتی و دەستی لابرد لەسەر دەمی سانجی
سانجی بەخێرای ڕۆیشتە درەوەی ژورەکە

.....

pov:talin

چوار ڕۆژ بەسەر ئەو ڕووداوە تێپەریوە تایهیۆنگ منی نەبردەوە وتی کە تا شتەکان باشتر دەبن ، بەڵام ئەوە بۆ من ناوەزە بوو پاش ماوەیەکی زۆر گەڕامەوە ئەو شوێنەی کە تێدا گەورە بووم وگەشەم لێی کردووە کەتنم کردووە ئێستا ئەو،کاتانەم بیر دێتەوە پێکەنینم دێت هەرچەندە لێدانم خواردووەبەڵام هەقم بووە ها ، من زۆر سەر بە گێچەڵ و هار و هاج بووم ،

لە ژورە کۆنەکەمم و دایکشم لەلامە ، سەرم لەسەر ڕانەکانی داناوەو دەست بە قژم دا دەهێنێ چاوەکانم داخستوەو بەیادی منداڵی ، من هەرچەند گەورە ببم پێویستم بە خۆشەویستی و میهری دایکم هەیە ، زۆر بیرم دەکرد ،

دایکم:کچم پێویستیت بە هیچ نیە تا پێیان بڵێم بۆت بهێنن ، ئەی ئارەزووی چ خواردنێک دەکەی ، هیچ شتێک هەیەکە بتەوێت بیخۆیت...!؟
دایکم بە میهرەبانی قسەی بۆم کرد و چاوەکانمکردەوە و بەنەرمی هەڵستامەوە و قژمم بەست بە تۆقەیەک

(کَەَوُتْن بُۆ پِیِاوِێٓکِیِ تْر)????Falling for another man????Where stories live. Discover now