Episode(2)💙

616 76 17
                                    

خەیاڵ بکەو چێژ ببینە💙

Pov:talen

نیوەڕۆ بوو هاتمە خوارەوە سەیرم کرد کۆشکی بەڕێز کانگی بەرز و بەڕێز مشاوشە و هەموو خۆیان خەریک کردووە ، چی بیست جۆر خواردن ئامادە کراوە ، باپیرم مێشکی تێکچوە ، خۆمن سێ ڕۆژ لەمەو بەر لێرە بووم حەیبی نەبوو ئێستا بۆوا ئامادەکاری دەکەن ، چونکە من چەند ڕۆژ مانم گرتوە لە ژورەکەی خۆم نەهاتومەتە دەرەوە بە خزمەتکارەکاندا خواردنیان بۆ دەهێنام هیچ نەهاتبومە دەرەوە ، لە دنیای خەمۆکی دابوم

"خوایە مێشکە جوانەکەم بپارێزە"

ڕۆیشتم بەرەو چێشتخانەکە قۆڵی یەکێک لە یارمەتیدەرەکانم گرت و

"ئێرە چی بەسەر هاتوە، بۆوا ئامادەکاری دەکەن ؟"

پرسیم و ئەویش زۆر بەپەلە بوو

"باپیرت لەگەڵ کۆمپانیای (KTH) گرێبەستی کردووە و ئاوانی بانگ کردووە بۆ ماڵەوە بۆیە ئاوا جەنجاڵە"

وتی ڕێک ڕۆیشت منیش برۆیەکم بەرز کرد و سەرم خوراند و بۆنم کرد

"یاع زۆر چڵکنم "

ویستم بڕۆم خۆم بشۆم چومەوە ژورەکەی خۆم بەڕێگاوە بوم بەسەر پلیکانەکاندا سەر دەکەوتم و تا یارمەتیدەرێکی تر هاتو وتی

" خاتونی بچوک باپیرت فەرمانی پێ کردین بانگت بکەین بۆ ژورەکەی ، بۆیە بڕۆ"

منیش سەر بە تێگەشتم لەقاند و ئەویش ڕۆیشت ئاراستەم گۆری بۆ ژورەکەی باپیرم گەیشتمە بەردەم دەرگاکەی و لەدەرگام دا ئەویش ئیزنی دام بچمە ژورەوە
کە چومە ژورەوە ئەو لای پەنجەرەکە وەستا بوو پشتی لەمن بوو

"سڵاو باپیرە بانگی منت کردبوو"

ئەویش ئاوری دایەوەو لەسەر قەنەفەی ژورەکەی دانیشت

"ڕاستە لاسار بانگی تۆم کرد بوو"

وتی و ئاماژەی بە بەرامبەر خۆی کرد کە لەپێشی دانیشم ، منیش دانیشت موو سەیری ئەرزەکەم دەکرد

"فەرموو باپیرە "

وتم و چاوەڕێی قسەی ئەو بووم

" کچێ لاسار تۆ هەژدە ساڵە نەوەی منی هەتا ئێستا سودێکت بۆمن نەبوە جگە لە کێشەو ئاژاوە هیچی ترنازانی و بەو دووایانەش پەنێکی ترت نایەوە "

ئەوە زۆر بەجدیەتی ، وادەزانێ بەو قسانە تەڕ دەبم بەبێ زاری سەیری باپیرمم دەکرد و گوێم بۆ سەرزەنشتکردنەکانی گرتبوو

(کَەَوُتْن بُۆ پِیِاوِێٓکِیِ تْر)????Falling for another man????Where stories live. Discover now