Episode(19)💙

496 60 496
                                    


چێژی لێ ببینن💙

کۆمێنت لەناو دێڕەکان💙

no one pov:

شتەکان بەتەواوی گۆڕاون دڵی تالین بەرە بەرە پڕ دەبێ لە خۆشەویستی تایهیۆنگ وەک ئەوەی کە چارەنوس قبوڵ بکات و دڵی خاڵی دەبێتەوە لە خۆشەویستی بۆ جونگکووکی داماو ، شتەکان لەلای تالین بەرەو باشتر بوون دەڕۆن،

ئێوارەیە دنیا بەتەواوی خەریکە تاریک دەبێت کزەبایەکی سارد دێت بە ناوقژە کورت و جوانەکەی تالین، کە لە حەوشەی کۆشکەکە پیاسە دەکات تایهیۆنگ ئێستا ڕێگری لێناکات بڕواتە حەوشەکە ئەوەش بەهۆی گوێڕایەڵی تالین و لەخۆشی ئەو بچکۆڵەی ناو سکی تالین ،

چاوەکانی داخستوەو بەپێی پەتی پێ بەسەر فرزووە سەوز و شێدارەکەدا  پیاسە دەکات دەستەکانی لەسەر سکیەتی بەتەواوی وەک دایکێکی بچوک ڕەفتار دەکات ، پێم وابێ دەیەوێت بکەوێتە داوی خۆشەویستی بچکۆڵەکەی

هەنگاوەکانی هێواش هێواش دەچونە پێشەوە و چاوەکانی هێشتا داخراون ،
دوو دەست لە پشتەوە چاوەکانی گرت

ڕاچڵەکی ترسا

مچورکەیەک لە هەموو گیانی داهات و دەستی لەسەر ئەو دەستە بچوک و ناسکانە دانا کە لەسەر چاوی بوو

بەدەستەکانی ئەو دەستەی دەپشکنی تا بزانێ خاوەنەکەی کێیە
لەناکاو گوێی لە قاقایەکی کچانە بوو زانی کە خاوەنەکی کێیە

تالین:سمۆرەی بچوک لەکوێ بووی ، لەوکاتەوەی من بومەتە بوکی ئەو خێزانە ، تۆ دیار نیت
وتی کاتێک دەستەکان لاچون لەسەر چاوی و ئاوڕی دایەوە

تالین:تالین زۆر بیرم کردبووی،کەس نەبوو لێرە لەلای بم هەمیشە بەتەنیا بووم
تالین وتی و باوەشی لە تالینی خوشکی تایهیۆنگ دا و پێکەنی

٠تب:لەمەو بەدوا تالینی خۆمان بە تالی دەنوسم ، تالینی خوشکی تایهیۆنگیش بە لینی ok)

لینی:هەر مەپرسە براژن، تەندروستیت چۆنە ، بەڕاستی زۆر بیرم دەکردیی
لینی وتی و باوەشەکەی کۆتایی پێهێنا

تالی: باشم باشم پێمبڵێ لەکوێ بووی ، نەم دەوێرا بپرسم کەتۆ لەکوێی ئەگەرنا هەمیشە دڵم لات بوو
تالی وتی و دەستەکانی لینی گرتو لەسەر کورسی و باخچەکە دای نیشاند

لینی:سزا درابووم دوور خرابوومەوە لەکۆشک لەلای کاکە نامجونم بووم
وتی و چاوەکانی بەخێرای دەتروکاند

تالی:ئەوە لە ئیشە جوانەکانی تایهیۆنگ دەچێت

لێنی:ڕێک بەو شێوەیە بەڵام یونگی کێشەی بۆ دروست کردم کاکیشم سزای دام ، بەڵام براژن نازانی چ سزایەکی جوان بوو
وتی بە خەندەیەکی جوانەوە تالی سەیری کرد و وتی

(کَەَوُتْن بُۆ پِیِاوِێٓکِیِ تْر)????Falling for another man????Where stories live. Discover now