خەیاڵ بکەو چێژ ببینە💙no one pov:
کاتژمێر یازدەی شەوەو تالین هێشتان خەوتوەو بەخەبەر نەهاتوە ، دەرگای ژورەکەی بەهێواشی کرایەوەو کەسێک هاتە ژورەوە بۆلای هەناگاوی نا ، تالین زۆر لەناو فرۆکە دەترسێت بۆیە نەی توانی بخەوێت لەناو فرۆکە بەس بە قسەی دەکرد بۆ ئەوەی مێشکی مەژغوڵ بێت و ترسەکەی بیر بچێتەوە ، وە ئێستاش زۆر ماندووە بۆیە وەک بێ هۆشێک وایە،
بەئاگا نەهات چونکە زۆری خەو دەهات ، ئەوکەسەی هاتە ژورەکەی کورسیەکی هێناو بەرامبەری داناو لەسەری دانیشت،
"کچێکی هاری بەڵام دەتوانم ئاقڵت بکەم"
وتی و دەستی بە قژی تالین دادەهێنا و دوواتر پیاوێک هاتە ژورەوە و بۆلای پیاوەکە هات بە دەنگێکی پستە قسەی کرد،
"بەڕێز کیم داوات کردبوون بێم ، چکارێکتان بەمنە ؟"
پیاوەکە وتی و تایهیۆنگیش هەڵستایە سەر پێ"بانگی کانگ بکە بۆ ژورەکەم"
کە تایهیۆنگ وای وت پیاوەکە سەری دانەوند و ڕۆیشتە دەڕەوە تایهیۆنگی نزیکی تالین بویەوەو دەستی گرت و ماچێکی لە دەستە سپی و ناسکەکانی کرد و دوواتر ڕۆیشتە دەرەوەیی ژورەکە
....
کات تێپەڕاندن بۆ بەیانی کاتژمێر شەشتالین تێر خەوەو بووە و دووکاتژمێرە بەخەبەرەوە بەڵام خەوی لێناکەوێتەوە ، چونکە زۆر خەوتوە
بێزاربوە لە ژورەکەی خۆی بۆیە بڕیاری دا کە تۆزێک بگەڕێت و بسوڕێتەوە
end :pov
pov:talin
بڕیارم دا بڕۆمە دەرەوە لەبەر ئەوەی برسیم بوو بێزاریش ببووم لە ژورەوە جینای گەمژەش دیار بوو درەنک هاتبویەوە تا ئێستا بەنیاز نیە هەڵبستێت ، بۆیە بڕیارم دا بەتەنیا بڕۆم پیاسەیەک بکەم و نانی بخۆم ،
خۆ ناکرێ بە بێجامەوە بڕۆم بام خۆم بگۆڕم
چووم ڕووخسارم شوشت و جلێکی سادەم کردە بەرم و جانتاو مۆبایلەکەم هەڵگرت و ڕۆیشتمە دەرەوەی ژورەکە
چوومه ناو ئەسانسۆرەکە و بەنجەم نا بە نهۆمی یەکەم و چاوەڕێ بووم تا دەرگاکە دابخرێت وە دەرگاکە خەریک بوو قەپات ببێت بەڵام کەسێک دەستی بەبەر نا و ، وەستاندی .
دیارە کەسێکی تریش وەک من تێر خەو بووە و نەخەوتوە ، زانینخوازبووم دەبێ ئەو کەسە کێبێ بەو زوویە بەخەبەر بێ، چاوەڕێی کرانەوەی دەرگاکە بووم و ویستم ئەوکەسە ببینم، دەرگاکە کرایەوە دەستی ئەو کەسەم بەتەواوی بینی و زیاتر سرنجم خستە سەری ، ئەوە دەستی ئافرەت بوو ، دەرگاکە کرایەوە ، کچێکی جوانم بینی بە هەناسە بڕکێوە وەستاوەو دەستی لەسەر سکیەتی و خۆی نوشتاندۆتەوە لەو دیوی دەرگاکە دیارە ڕای کردووەبۆ ئەوەی بە ئەسانسۆرەکە ڕابگات ،
YOU ARE READING
(کَەَوُتْن بُۆ پِیِاوِێٓکِیِ تْر)????Falling for another man????
Romanceگرینگ نیە کە کێت خۆشدەوێت گرینگ ئەوەیە من تۆم خۆشدەوێت...!