Episode(8)💙

515 69 158
                                    

کۆمێنت لەناو دێرەکان..🥰

خەیاڵ بکەو چێژ ببینە..💙

Pov:yoongi

پێموابێ بە ناوی جونگکووک ترسا ، بۆیە خێرا ڕۆیشت
ئینتیحانم کردووە لەسەر ناوی ئەو کابرایە، ئێستا تایهیۆنگ وەک ئەوە وایە لەسەر ئاگر بێ بەس پێم خۆشە ، ئەویش هەمان ئازار بکێشێ.... "ئازاری چاوەڕوانی "ئەوە ناخۆشترین ئازارە مرۆڤەکان تێیدا توشی دڵە ڕاوکێ و هەستە خراپەکان دەبنەوە ، من ئێستا وام ...خۆزگە چاوڕوانی منیش کۆتایی دەهات ... دڵم ئازاری هەیە زۆر ئازاری هەیە لەناوبیر کردنەوەکانم بووم ئەوەی من شێت دەکات تەنها بیر کردنەوەیە کە تەنهام هەمیشە بیر دەکەمەوە دکتۆرەکان دەڵێن خراپە بۆت ئەوەندە بیر بکەیتەوە ، بەڵام من گوێم بۆ کەس گرتوە تا گوێ بۆ دکتۆری گەمژه بگرم ، تەنها فلیمە ترسناک و تۆقێنەرەکان دەتوانن ئاسوودەم بکەن ،

هەمووان پێم دەڵێن سارد و بێ هەست و لەخۆ ڕازی بەڵام ئەو شتەی وادەکا سارد و بێ هەست بم هەرگیز ناتوانێ بگەرێتەوە .....ئاهـ نا دەگەرێتەوە دەبێ چاوەڕێ بکەم تا ئەو دەگەڕێتەوە .....

"هێی کوڕە شێتەکە ، من،ئامادەم"
ئاوڕم بۆی دایەوە ، نا نا جوانیشە حەیبی نیە ئەو درێسێکی بێجی زۆر کراوەی لەبەر کرد بوو ڕانەکانی زۆر بەجوانی دیار بوون ، ملوانکەیەکی   زێڕی زۆر ناوازە کە بەملیەوە نوسابوو قژیشی کۆ کردبۆوە و گوارەکانی دیار بوون گوارەیەکی ناسکی کردبۆ گوێی و جانتایەکی بێجی لەدەست بوو دەنگی پاپوچەکانی هات کە  نزیک بویەوە سەیری ڕوخساریم کرد تا ئێستا لە ڕوخساریم نەڕوانیوە لەبە جلەکانی ویستم بزانم چی لەبەر کردووە ئەوکچە ،ئەو ئارایشتێکی جوانی کرد بوو ، خۆ کاک تایهیۆنگ ، بەو،جۆرە بیبینێت ڕێک دەتەقێتەوەلە توڕەیان ، ئەوحەز بە جلی کراوەناکات ، بەس سوێند دەخۆم پێی ناڵێم بڕۆجلەکانت بگۆڕە دەبێت شەڕێکی گەورە دروست بکەم و خۆشم لە سەرەوە سەیریان دەکەم گەنمەشامی لەدیار ئەو شەرە گەرمە دەخۆم

"گەمژەی بێ دەماغ ، ئاوا سەیرم مەکە زۆر ناشیرینی"
ئەو وتی کاتێک تێبینی ڕوخسارە شەیتانیەکەمی کرد و دەستەکانی لەسەر سنگی گرێ دا ، بەمانای بێ منەت بوون،
بەڵام خاتون گەر دەزانیش کە چ شتێک لەناو مێشکە جوانەکەم دەخولێتەوە شێت دەبی ،

"بڕۆ پێشم بکەوە دەی "
وتم کاتێک خۆم لەو نزیک کردەوەو پاڵێکم بە قۆلیەوە ناو ئەویش هەنگاوێک ڕۆیشتە پێتەوە گوێم لێبوو ئەو جنێوی دەدا و توکو دووحای لێم دەکرد ، بەڵام گوێم پێ نەداو پێشی کەوتم لە لای دەرگاکە وەستام و دەرگاکەم کردەوە ،
ئەویش هات و پێیەکانی بەدووای دا نەدەهاتن زۆر بە ڕونی دیار بوو لەترسانە دێت و ئەو هاتنەی بەڵاوەخۆش نیە، پێشم کەوت و ڕۆیشتە دەرەوە لە لای ئەسناسۆرەکە بوین،و چاوەڕێمان دەکرد تا دەرگاکەبکرێتەوە

(کَەَوُتْن بُۆ پِیِاوِێٓکِیِ تْر)????Falling for another man????Where stories live. Discover now