Episode(27)💙

546 63 124
                                    

ڤۆت پێش خوێندنەوە💙

چێژی لێ ببننن‌💙🍂

pov : yoongi

یونگی:بۆچی ؟ بۆچی ئەوکارە نامرۆڤانەیان بەرامبەر من کرد ؟ من ماوەی چوار ساڵە لەدووری خۆشەویستەکەم وئەو منداڵەی کەپێش ئەوەی بۆنی بکەم و بیبینم بەمردوو دایانا لەکاتێکدا زیندوو بوو، بۆچی ئەوکارەتان ئەنجام دا ؟
لە ناوئۆتۆمبێلەکا دانیشتبووین بەرامبەر ئەو هەتیوخانەیەی کە جین منی هێنا بۆی ، ئێستا کات درەنگە و داخراوە بەتەوای تاریکە و هیچ ڕوناکیەک پێ نیە ، ئەوەش دەری دەخات کە ئێستا کەس بەخەبەر نیە ...

سیۆنجین:براکەم ، سوێند دەخۆم منیان بەکار هێنا ، دەمویست هەر لەسەرەتاوە هەموو شتێکە بۆ باس بکەم بەڵام ئەوان هەڕەشەیان لێدەکردم ....

یونگی:هەڕەشە ؟ لەچی ، تۆ منداڵی منت شاردەوە لەکاتێک دا دایکی بەهۆی تۆوە مرد
وتم ئەو سەری خۆی شۆڕ کرد

سیۆکجین:سوێند دەخۆم دەمویست دەمویست خوێنی پێبدەم ، سوێند دەخۆم براژنە هانجی باشترین ئافرەت بوو هەم لەگەڵ من زۆر  باش بوو ، بەڵام نەمتوانی ، نەمتوانی ئەو ڕۆژە خوێنی پێبدەم
سەیرم کرد و ئەو بە جدییەوە لێمی دەڕوانی

یونگی:بۆچی نەتوانی ؟ ها
هاوارم کرد

سیۆکجین:من ئەوکات موعتاد بووم خوێنم پیس بوو ، بەدزیەوە تریاکم کێشا و حەبم دەخوارد ، بۆیە نەم دەتوانی خوێن ببەخشم ، سوڵتان و پورە سانجی بەوەیان زانی بوو هەڕەشەیان لێدەکردم بەوەی کە ئاشرام دەکەن لەلای تایهیۆنگ ، خۆت دەزانی تایهیۆنگ چەند بێ ویژدان بوو ئەوکات ...
لۆمەیچی لە موعتادێکی شێت بکەم کەبۆ حەبێک دەتوانن خۆیان بفرۆشن ، دەزانم ئەوە تاوانی سوڵتان و سانجی بوو سوێند دەخۆم تۆڵەتان لێدەکەمەوە....

یونگی:تایهیۆنگ ئێستاش هەر بەوجۆرەیە ، تەنها دان بە توڕەیی خۆیدا دەگرێت

سیۆکجین:ئەو ئێستاش زمانی دەگیرێت کە قسە دەکات ناچارە بەوجۆرە قسەبکات تا زمان گیرانی نەمێنێت
جین وتی و کوشنیەکەی پشت خۆی ڕاست کردەوە تا بتوانێن درێژ بێت

یونگی:ئەوە چی دەکەی
جین چاوەکانی داخستن

سیۆکجین:بخەوە کەمێک گەر دەتەوێت ، بەیانی کچەکەت بەباشی ببینی و چاوت تەڵغ نەبێ، پێویستیت بە وزە دەبێت
...
سەیری کاتژمێرم کرد ڕاستە خراپ نابێت کەمێک بخەوم
بەهەمان شێوەی جین کوشنەکەم ڕاست کردەوە و پاڵکەوتم و چاوەکانمداخست.....

End pov:yoongi

pov:talini damaw🙂

زۆر بە بێ ڕەحمانە منی جێهێشت لەناو ئەو ئاژەڵە دڕندانە بەس خودا دەزانێت چەند دەترسم 

(کَەَوُتْن بُۆ پِیِاوِێٓکِیِ تْر)????Falling for another man????Where stories live. Discover now