خەیاڵ بکەوچێژ ببینە💙کۆمێنت لەناو دێڕەکان جێ بهێڵن🧚
POV: talin
لەکۆتایدا ئاهەنگەکەش کۆتایی هات و گەشتەکەی ئێمەش تەواو بوو سپاس بۆخوا بەبێ شێت بوون و بەبێ ئەوەی ئەندامێکی جەستەم لەدەست بدەم ڕزگارم بوو لەو لۆس ئەنجلۆسە ، جارێکی تر خۆزگە ناخوازنم بڕۆمە لۆس ئەنجلۆس و لەمنالیەوەتاکە ئاواتم ئەوەبوو گەشتێک بکەم بەناو لۆس ئەنجلۆسدا بسوڕێمەوە،بەڵام باش ئاقڵ بووم جارێکی تر باس نەکەمەوە،
ئێستاش لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی کۆریا هاتینە دەرەوە ، ئاهـ بۆنی کۆریا چەند خۆشە بیرم کردبووی سیۆلی ئازیز ، بەڵێن بێ جارێکی تر ئاوات ناخوازم لێت دووربکەومەوە ، باڵەکانم واڵا کرد بوو سەیری ئاسمانەکەم دەکرد و پڕ بە سینەم بۆنی کەش و هەوای سیۆلم هەڵدەمژی ، سپاس بۆتۆ خوایە کە ڕزگارم بوو سپاسس
(بەخەون تالین جیان بەخەون ڕزگارت بوو😂)
"جینای کەلوو پەلەکانم بگەیەنەوە ماڵەوە من دەڕۆم بۆ لای کوکی "
وتم کاتێک جانتاکانم دەخستە ناو ئۆتۆمبێلەکە و دەرگای سندوقەکەم داخست"ئاهـ دووبارە دەستت بە کوکی کوکی کردەوە ، سوێند دەخۆم بێیتەوە لەسەر سەری من باسی کوکی بکەی بە باپیرم دەڵێم"
جینای وتی و پەنجەی هەڕەشەی لەمن ڕادەوەشاند و چاوەکانی بچوک کرد بونەوە و ناو چەوانی گرژ کرد بوو"تەواو سپاسس جین جین ، خوات لەگەڵ"
وتم و ڕام کرد گوێم لە پێکەنینی جینای بوو کە پێم پێدەکەنی ، دوواتر گەڕامەوە لای و"چیە دیسان بۆ گەڕایتەوە ؟"
جینای وتی و منیش دەسم ڕاگرت بۆی وەک ئەوەی داوای شتێک بکەم"کریدی کارتەکەی خۆتم بدەرێ ، باپیرم کارتەکەی منی بردووە سزای داوم ، هی خۆتم بەرێ دەمەوێ کوکی دەحوەت بکەم"
وتم و ئەویش بەبێزاری چاوی سوڕاندن و لە ناو جانتاکەی کارتەکەی خۆی دەرهێناو بۆی ڕاگرتم ، بەخێرای لێم وەرگرت و"سپاس جینای تۆ شاهانەی شاهانە"
ڕام کرد و تۆزێک دوورکەوتمەوە و دوواتر ئاوڕم بۆی دایەوە کەهێشتا سەیری من دەکا بە سەر سوڕماوی دەستەکانم بەشێوەی دڵ لێکرد و ڕام کردەوە دیسان"سوێند دەخۆم تۆشێتی"
گوێم لێبوو بەلام گرینگیم پێی نەداو تەکسیەکم ڕاگرت و سەرکەوتم
YOU ARE READING
(کَەَوُتْن بُۆ پِیِاوِێٓکِیِ تْر)????Falling for another man????
Romanceگرینگ نیە کە کێت خۆشدەوێت گرینگ ئەوەیە من تۆم خۆشدەوێت...!