Episode(16)💙

525 56 121
                                    


خەیاڵ بکەو چێژ ببینە💙

کۆمێنت لەناو دێڕەکان💙

pov:talin

" من حەز دەکەم بڕۆمە قوتابخانە"
وتم کاتێک لەسەر جۆلانەی ناو باخچەکە بووم لەگەڵ کەسێک سەیری ئاسمانی تاریکی پڕ ئەستێرەمان دەکرد  ئێستا شەوەو ڕوناکیەکانی کۆشکەکە کوژاونەوە بۆیە ئەستێرەکان زۆر بەجوانی دیارنو دەدرەوشێنەوە

"هەر بەڕاستی دەتەوێ دەمت بشکێت"
ئەوکەسەی تەنیشتم وتی و چاوی لێم سوراند منیش بە جیدیەوە قسەکەم دووبارە کردەوە

"باشە بۆ قسەتان لەگەڵ ناکرێت ئەوەندە خۆبەزل زان و خۆپەرستن ؟"
وتم و بە مست شانی ئەو کەسەی تەنیشتمم کوتا

"دانیشە براژن ، سوێند دەخۆم ناڵێم براژنمە ڕێک دەت نێژم"
ئەو کەسەی تەنیشتم وتی منیش بە دڵگرانی دەستم ڕاگرت لە لێدانی ئەو کوڕە

"بەڵام یونگی من دەمەوێت بخوێنم ، من هەدەف و خەونی زۆرم هەبوو من ئاواتی ئەوەم هەبوو ببمە دکتۆری نەشتەرگەری ، بەڵام تایهیۆنگ هەمووی لێ ڕوخاندم"
لاقم لە حەرزەکە دەکوتا و دەم ویست بگریم بەڵام نەخێر ئەو هەڵەیە ناکەم لەبەردەم یونگی ، تا بمکاتە بنێشتە خۆشەی سەر زاری خۆی و بە گرینۆک ناوم ببات بۆیە خۆم گرت و تەنها ناو چەوانم گرژ کد و لە قاچەکانمم دەڕوانی کە یاریم پێ دەکرد

"زۆر حەز دەکەیت بڕۆیتە قوتابخانە؟"
یونگی پرسی و منیش سەرم بە بەڵێ جوڵاند و بەبێ هیوایی سەیری یونگیم کرد

"براژن ئاوا سەیرم مەکە گەمژە ، تۆ وام لێدەکەی زگم پێت بسوتێت"
کەوای وت زیاتر خۆم داماو کرد و ناو چەوانم داماو دەرخست

"دەی قەینا با خەون و ئاواتەکانم لەگەڵ خۆم ببەم بۆ گۆڕ"
وتم و یونگیش مستێکی لەسەرم دا

"باسی مردن مەکە "
وتی بە بەتاڵی لێی دەڕوانیم

"بەڵم حەزم دەکرد ببمە دکتۆری"
وتم و دەستەکانم دەگوشی و ڕوخسارم خەمبار بوو بەڵام گوێم لە قسەیەکی یونگی بوو

"منیش حەزم دەکرم ببمە......"
ئەوەکەی تری بەچپە وت بەخێرای سەیری ئەومکرد و ناوچەوانم گرژ کرد

"حەزت دەکرد ببیت بەچی؟؟"
بەخێرای پرسیم ئەو ڕوخسارە یونگی گۆڕا بۆساردی و هەڵستایەوەو ڕۆیشت

"هێی یونگی جوابم دەوە دەت ویست ببیت بەچی"
ئ

ەو پشتی لەمن بوو کاتێک هەنگاوی دەنا دەستێکی ڕاوەشاند و وتی

"بڕۆ بخەوە براژن ، ئێستا تایهیۆنگ دێتەوە "
وتی و ڕۆشتنەکەی خێراتر کرد هەستم کرد کە خۆی دەدزێتەوە ، تۆبڵێی ئەو بۆ بەو،جۆرە بێت سەیری ئاسمانم کردەوە و سەیری ئەو ئەستێرانەم دەکرد کە یونگی هەمیشە سەیریان دەکات ، من هیچی جیاواز نابینم بۆچی ئەو وا شەیدای ئەستێرەکان بووە

(کَەَوُتْن بُۆ پِیِاوِێٓکِیِ تْر)????Falling for another man????Where stories live. Discover now