ENJOY
POV naria
ئایە ئەو چی کاری بە مۆبایلەکەمە وە بێجگە لەوەش تایبەت مەندی منە منیش هەر بەچاو فراوانیەوە سەیرم دەکرد وەئەویش بەکەمێک توڕەیەوە قسەکەی دوبارە کردەوە " ئایە کەڕیت وتم کۆدەکەت چەنە؟" وتی لەکاتێکدا سەیری دەکردم بە برۆ گرژی و توڕەیەوە منیش هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی باشە من دەبێ کۆدەکەی پێ بڵێم تا هەرچی زووە لێرە بڕوا چونکە بەڕاستی ترسناک دیارە وە ئەم چەکەی کە پێیەتی زیاتر دەمترسێنێ بە ناچاری کۆدەکەم پێی وت وە ئەویش ڕاستەوخۆ مۆبایلەکەمی کردەوە وە زۆر بە وردی سەیری دەکرد منیش هەر لەسەر قاچ وەستابووم و سەیرم دەکرد
پاشان مۆبایلەکەی دانا و لەسەر کورسیەکە هەڵساوە و سەیری کردم بەساردی وتی " تینومە بڕۆ ئاوم بۆ بێنە " منیش کەمێک پێم سەیر بوو چونکە ئەمە لەناکاو بوو وە پێم وایە شتێکی گوماناویە منیش سەرم بە بەڵێ جوڵاند و بەخێرایی دەرگای ژورەکەم کردەوە و بەرێ کەوتم بۆ خوارەوە تا ئاو بێنم
POV taehyung
فەرمانم بە یەکێک لە پیاوەکانم کرد کە چاودێری ناریا بکات بە باشترین شێوە هەر ئێستا.،
نزیکەی نیو کا تژمێر ڕۆشت کە پیاوەکەم پەیوەندی پێوە کردم کە گوایە ناریا لە دەرەوەیە لەگەڵ کچێک و کوڕێک منیش پێم وت کە ڤیدیۆم بۆ بکە دەمەوێ بزانم کە چیدەکەن وەئەویش فەرمانەکەمی جێبەجێ کرد پاش کەمێک ڤیدیۆیەکم بۆ هات منیش چوم بۆ لای بێدەکە و دانیشتم سەیری ڤیدیۆکەم کرد بینم کە شەربە تێکیان لەدەستە و پیاسە دەکەن بەڵام ناریا هەر سەیری دواوە و دەورو بەری دەکرد وابزانم هەستی کردوە کەسێک چاودێری دەکا وەپاشان کوڕەکەش بەهەمان شێوە وادیارە کە ناریا پێی وتون کوڕەکەش قسەیەکی کرد وە ناریا ڕاستەوخۆ دەستی گرت برۆم گرژ کرد باشە بۆچی دەستی دەگرێ وادیارە کە کچێکی ترسنۆکە بەڵام دەبوایە دەستی کچەکە بگرێ
نەک کوڕەکە نەفرەت من بۆ پێم ناخۆشە تەنیا دوو جار ئەم کچەم بینیوە بابڕوا بۆ دۆزەخ بەمن چی مۆبایلەکەم داخستەوە و پاڵم دایەوە بەڵام چاوم هەر کراوە بوو سەیری سەقفی ژورەکەم دەکردنەخێر وا نابێ من دەبێ شتێک بکەم بۆ ئەوەی چاودێری هەموو جوڵەیەکی بکەم بەڵام چۆن لەسەر بێدەکە دانیشتم و پشتم بە بێدەکەدا دەستیشم لەسەر چەناگەم بیرم دەکردەوە کە چۆن بەڕێگایەکی باش چاودێری بکەم چونکە دەمەوێ بزانم کە چیدەکات و چی ناکات لە ماڵەوە وە کێ دەڕوات و کێ لای دەمێنێتەوە . لەناکاو بیرێک هات بەمێشکمدا
بەڵێ چی دەبێت ئەگەر کامێرا لەماڵەکەی دابنێم ئەوە شتێکی باش دەبێ پێم وایە کە سەر دەگرێت بەیانی دەبێ کامێرا لە ماڵەکەی دابنێم ڕاستەوخۆ پاڵم دایەوە کەمێک سەیری سەقفی ژورەکەم کرد وە دواتر دوبارە هەڵسامەوە وە لەبەر خۆمەوە دەم وت " نەخێر من دەمەوێ هەر ئێستا کامێرا لەماڵەکەی دابنێم پێم وابێ خەوم لێناکەوێ تا کامێراکە دادەنێم " چوم بۆ ژووری خۆگۆڕینەکە و پانتۆڵ و قەمیسێکی ڕەشم لەبەرکرد لەگەڵ چاکەتێکی درێژی ڕەش لە ژووری خۆگۆڕینەکە هاتمە دەرەوە و مۆبایلەکەم لەسەر بێدەکە هەڵگرت وە بەڕێکەوتم بۆ دەرەوەی ژورەکەم و وە ماڵەکەشم پاشان بۆلای ئۆتۆمبێلەکەم و بە پاسەوانێکم وت کە خۆی لێ بوخڕێ وە ئەو پاسەوانەی کە بۆ چاودێری کردنی ناریا دام نابوو بە نامە پێم وت کە ناونیشانەکەم بۆ بنێرێ
YOU ARE READING
خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎
Fanfictionدەڵێن ڕەش ڕوناکی ناداتەوە بەڵام من هەرچی ڕوناکی گەردون هەیە لەچاوە ڕەشەکانی تۆدا بینیم. " خۆت لەباوەش بگرە و بڵێ باشم ئەمڕۆ تەنها ڕۆژێکی خراپە کۆتایی دێت ..:) " دەستپێک:2023/8/21 کۆتایی: 2024/1/13 * A fictional story