ENJOY
POV no one
دەرگای ژوورەکەی داخست بە بێزاری جانتاکەی هەڵدا سەر بێدەکە و خۆشی لەسەر بێدەکە پاڵ کەوت ئەو تازە لە زانکۆ گەڕاوەتەوە بێگومان تایهیۆنگ ئەوی گەڕاندۆتەوە ئەمڕۆ لە زانکۆ نەچۆتە لای بیۆل هەرچەندە بیری دەکرد بەڵام دەیویست بە تەنها بێت
بیری دەکردەوە کە چۆن بە جیمین بڵێت کە ئیتر دەزگیران دارە ئایە هەستی چۆن دەبێت هەر خۆی ئەو لەبەر ناریا گەڕاوەتەوە کۆریا ،، کارەکەی ، هاوڕێکانی ، ماڵەکەی ،، هەموو جێ هێشتوە تەنها لەبەر کچێک کە ئەویش دوێنێ مارە بڕا
ڕوی کردە لایەکی بێدەکە سەیری دیواری ژوورەکەی دەکرد فرمێسک بە هێمنی بە چاوی دەهاتە خوارەوە پاشان هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی چاوی داخست و لەناخی خۆیدا دەی وتبەڕاستی گەیشتمە ڕادەیەک خەمەکانم بە هەناسەیەکی قوڵ دەر ببڕم .... جیمین دەزانی من ئێستا دەزگیران دارم و دەمەوێ تۆ لە دڵم دەربکەم چونکە وادیارە ئیتر بۆ یەک نابین بەڵام چی لە دڵم بکەم کە بۆ چرکەیەک تۆ دەر ناکات.... جیمین خۆشم دەوێی ئەوە بزانە.
دوای کەمێک چاوەکانی کردەوە لەسەر بێدەکە هەڵساوە بڕیاری دا گەرماوێک بکات چونکە ئیتر گریان هیچ سودێکی نییە بۆ ئەو.
جلێکی ناو ماڵی پۆشی و وەک هەموو جارێک قژە تەڕەکەی بەسەر شانەکانی بڵاو کردەوە چوبۆ خوارەوە بۆ چێشتخانەکە چونکە ئارەزوی چۆتە شیرینی
شیرینیکەی لەنێو سەلاجەکە دەر کرد و چوبۆ سەر مێزی چێشتخانەکە دانشت
خەریکی خواردنی شیرینیەکەبوو بە چێژەوە بیری هاتەوە کە ئەوکاتەی باوکی فرۆشتگای شیرینیەکەی دانا لەگەڵ باوکی شیرینیان دروست دەکرد و دڵخۆش بوون خۆزگەی دەخواست کە کات بگەڕایەوە دواوە و ئەم ساتە خۆشانە دووبارە ببینێتەوە ،، حەز دەکات ئێستا بڕوات بۆ دەرەوە کەشی ئەمڕۆ کەمێک باراناویە ئەمەش کەشی دڵخوازی ئەوە بەڵام تایهیۆنگ ئاگاداری کردۆتەوە کە نەچێت بۆ دەرەوە ئەو وەک زیندانیەک خۆی دەبینێت بیری دەکردەوە کە هەموو کەسێکی دەزگیران دار یاخود هاوسەردار بەم شێوەیە ؟؟ ئایە هەمیشە هاوسەرەکانیان دڵ پیسن یاخود غیرەکەرن ؟؟ نەخێر نەخێر ئەو وا بیردەکاتەوە کە جیمین بەم شێوەیە نییە ئەو توڕە نییە وە ئەو کەسێکی دڵ پیس نییە بەڵکوو بە پێچەوانەوە ئەو کەسێکی زۆر هێمن و لەسەر خۆیە بەتایبەت ئەم دڵە باشیەی کە وای کردوە ئەم کچە بکەوێتە خۆشەویستەیەوە لەگەڵی ......
لەخەیاڵەکانی هاتە دەرەوە بە هۆی جۆنگکوک کە لەبەرامبەری دانشت برۆی گرژ کردبوو کاتێک سەیری شیرینیەکەی دەکرد ناریا چاوی لە بێزاریا سوڕاند ئەو هەردەم تێکدەری خەیاڵە خۆشەکانیەتی پاشان جۆنگکوک سەیری ناریای کرد بەگرژی وتی " هێی ئەم شیرینیە هی من بوو " ناریاش دانەیەکی خستە نێو دەمی پاشان بەبێ گرینگی دان وتی " جا چییە " جۆنگکوک پاکەتە شیرینیەکەی ڕاکێشا بۆ لای خۆی " تۆ بۆچی هەردەم شتەکانی من دەخۆی ؟" وتی بەناڕەزایی لەکاتێک دا شیرینیەکی هەڵگرت و خستە نێو دەمی ناریاش هەروەک جۆنگکوک برۆی گرژ کرد باشان پاکەتەکەی بۆلای خۆی ڕاکێشا " تۆش هەردەم شتەکانی من دەخۆی " وتی بە گرژی جۆنگکوک هەناسەیەکی بێزاری دایەوە پاشان سەیری ناریای کرد وتی " باشە تەواو ئێستا یەک سانین " ئەویش لەگەڵ ناریا دەستی کرد بە خواردن
YOU ARE READING
خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎
Fanfictionدەڵێن ڕەش ڕوناکی ناداتەوە بەڵام من هەرچی ڕوناکی گەردون هەیە لەچاوە ڕەشەکانی تۆدا بینیم. " خۆت لەباوەش بگرە و بڵێ باشم ئەمڕۆ تەنها ڕۆژێکی خراپە کۆتایی دێت ..:) " دەستپێک:2023/8/21 کۆتایی: 2024/1/13 * A fictional story