Part ❪21❫

886 100 30
                                        


ENJOY













POV no one

(بــەیـــانـــی)

فرمێسک وەک تاڤگەیەکی بێ کۆتا دەهاتە خوارەوە لە چاوەکانی قاچەکانی لە باوەش گرت بوو ئەو تەنها بەبێ دەنگی دەگریا تەنانەت بوێری ئەوەی نەبوو دەنگێکی بچوکیش دروست بکات چوونکە ئەم دڕندەیەی تەنشتی کە بە ئاسوودەیی پاڵ کەوتوە و خەوتوە وەک ئەوەی هیچی نەکربێ و بێخەم بێت پێی وتوە تەنانەت یەک نوزەشی لێوە بێت ئەوە سزای دەدات ئەو زۆر تێکشکاوە تەنانەت خەریکە ئازاری جەستەی دەی کوژێت بەڵام ئازاری دڵی هیچ شتێک نییە لەچاو جەستەی .....
سەری بەرز کردەوە بۆ ئەوەی سەیری کاتژمێری ژوورەکە بکات بینی کاتژمێر 5 نیوە شەوە وە هێشتا دوونیا تاریکە بڕیاریدا کە بڕوات بۆ گەرماو پێش ئەوەی تایهیۆنگ هەڵسێ و بیبینێت چونکە ئەو نازانێت لە چی کاتێکدا خەبەری دەبێتەوە .
بە ئازارەوە لەسەر جێگاکە هەڵسا دەستی بە سکیەوە گرت بە هێواشی دەڕۆشت بۆ گەرماوەکە

دوای ئەوەی چوو بۆ گەرماوەکە یەکەم شت سەیری ئاوێنەکەی کرد بینی کە هەموو لێوی خوێنە ئەو دەزانێت کە ئەم خوێنە هی دەمیەتی وە ڕوخسارە جوانەکەی شێواوە بەهۆی گریانی زۆر و زلەی تایهیۆنگ بۆ ڕوخساری دووبارە فرمێسک لە چاوەکانی کەوتە خوارەوە ئەو ئێستا بەزەیی بەخۆیدا دێتەوە کە کەوتۆتە ئەم حاڵەوە پاشان نێو دەمی شۆرد و چوو بۆلای بانیۆکە ئاوەکەی کردەوە

درێسێکی زەردی پۆشی وەک هەموو جارێک قژی بەسەر شانەکانی بڵاو کردەوە بۆ ئەوەی وشک ببێتەوە لە پەنجەرەی ژوورەکە سەیری دەرەوەی کرد بینی کە دونیا کەمێک ڕوناکە بڕیاریدا کە ئەم جلانەی کە لەگەڵ خۆی هێنابووی چاکی بکات چوونکە ئەو خەوی لێناکەوت بەهۆی خەمباری زۆرەوە بۆیە دبێت خۆی سەرقاڵ بکات چوو بۆ ژووری خۆ گۆڕین وە ئەم جانتایەی کە پێی بوو کردیەوە درێسێکی دەر کرد ویستی لە شوێنی درێسەکانی تر دای بێنێت بەڵام هەستی بە جیاوازی دەکرد ئەم درێسەی خۆی زۆر کورترە لەچاو ئەم درێسانە هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژێ پاشان دەستی بە دانانی درێسەکان کرد
کۆتا شت کە لە نێو جانتاکەی مابویەوە مۆبایلەکەی بوو کە لەنێو زنجیرێکی بچوکی جانتاکەبوو دەرێ هێناو خستیە سەر دۆڵابێکی ژووری خۆگۆڕینەکە پاشان جانتاکەشی خستە نێو دۆڵابێک سەیری کرد کە ورچەکەی مابویەوە کە تایهیۆنگ بۆی کڕیبوو ئەم ورچە گەورەبوو بۆیە لەنێو جانتایەک شوێنی نەدەبویەوە چوو بۆلای و هەڵیگرت بردیە دەرەوەی ژوری خۆگۆڕنەکە پاشان چوو بۆلای سۆفای ژوورەکە و ورچەکەی لەسەری دانا سەیری کرد ئەو ورچی خۆش دەوێ بەڵام ئەمە تایهیۆنگ بۆی کڕیوە بۆیە زۆری خۆش ناوێ
وازی لە سەیر کردنی هێناو چاوی کەوتە سەر ئەم جلانەی سەر زەویەکە کە پەرشوو بڵاوە نزیکیان بویەوە و دانە بە دانە هەڵی دەگرت تەنانەت بۆ یەک جاریش سەیری تایهیۆنگی نەکرد یاخوود بیری لێ بکاتەوە پاشان خستیە نێو جل شۆری گەرماوەکە و پێی کرد چوو بۆ سەر سۆفاکە دانشت کەمێک سەیری ئەرزەکەی کرد بۆ ئەوەی بیرۆکەیەکی بۆ بێت و خۆی سەرقاڵ بکات لەکۆتایدا بۆی هات ئەمیش ئەوە بوو کە خواردنی بەیانی دروست بکات بەڵام بیری دەکردەوە کە ئاخۆ تایهیۆنگ توڕە نابێت گەر بچێتە دەرەوەی ژوورەکە ؟؟ پێی وانییە توڕە بێت چوونکە لە ئەنجامدا هەر یەک ماڵە و ناچێتە دەرەوە پاشان هەڵساو چوو بۆ دەرەوەی ژوورەکە و دوواتر لەسەر پەیژەکان هاتە خوارەوە بەدوای چێشتخانە دەگەڕا دووای کەمێک گەڕان توانی بیدۆزێتەوە کە چوویە ژوورەوە چاوەکانی فراوان بوون لە جوانی ئەم شوێنە بەڕاستی وا بیری دەکردەوە کە بەنێو ماڵەکەدا پیاسە بکات بۆئەوەی هەموو ماڵەکە ببینێت پاشان دەستی کرد بە گەڕان بەنێو چێشتخانەکە بۆئەوەی زیاتر لە شتەکان شارەزابێت.

خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎  Where stories live. Discover now