ENJOY
POV no one
پەیوەندیەکی بۆ هات بینی کە دووبارە ژمارەی نەناسراوە ئەمەش واتای ئەوەیە کە تایهیۆنگە چونکە ناریا نایەوێت ژمارەی تایهیۆنگ لە مۆبایلەکەی تۆمار بکات ... هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و پاشان هەڵی گرت
" سڵاو فریشتەکەم هەواڵت چۆنە ؟" تایهیۆنگ وتی بە کەیفەوە ناریا برۆی گرژ کرد بەم نازناوە ئەو کەی بۆتە فریشتەکەی ؟
" چیت دەوێ " ناریا وتی
" لە ڕاستیدا هیچ شتێک ... بەڵام پێم وابوو کە لەسەر خوانی بەیانی بە خێزانەکەت دەڵێی " تایهیۆنگ وتی ئەم کچە هیچ سەرسام نەبوو کە تایهیۆنگ چۆن دەزانێ لەسەر خوانی بەیانی بوون چونکە ئەمە یەکەم جاری نییە.
ناریا هیچ شتێکی نەوت تەنها مۆبایلەکەی لەگوێیەکانیدا بوو سەیری سوچێکی ژوورەکەی دەکرد دواتر تایهیۆنگ دووبارە قسەی کرد
" باشە کێشە نییە من خۆم شەو پێیان دەڵێم هەم دەبێتە سوپڕایز ... وە خۆشی وەر بگرە لەم ساتەی ئێستادا چونکە ئیتر دەبیتە هاوسەرم " تایهیۆنگ وتی بە فیزەوە دواتر پەیوەندیەکەی داخست
ناریا چوبۆ سەر بێدەکەی پاڵکەوت سەیری سەقفی ژوورەکەی دەکرد بیری لەوە دەکردەوە کە چی شتێک ئەوەندە تایهیۆنگ دڵنیا دەکات کە دەبێتە هاوسەری وە ژیانی چی لێ بەسەر دێت دوای ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ بکوژێک بکات ؟
بەدڵنیایەوە ئەوە ناکات لەبەردەم خێزانەکەی وڵامەکەی نەخێر دەبێت بەڵام دەبێت بیر لە ئەنجامەکەشی بکاتەوە .
بەتوندی دەستێکی بە سەریەوە گرت ئەم هەمووە بیر کردنەوە سەر ئێشەی بۆ دروست دەکات هەر خۆی ئەمشەویش نەخەوتوە سەبر سەبر چاوەکانی داخست بە مەبەستی ئەوەی کەمێک پشوو بدات بەڵام نەی دەزانی کە دەچێتە جیهانی خەوەوە .POV naria
" ناریا ئیتر هەڵسە " بەهۆی دەنگی دایکمەوە لەخەوە قوڵەکەم هەڵسام بەڕاستی هێشتا خەوم دێت من شەو نەخەوتوم " دایکە یەک تۆزیتر " وتم بە خەواڵویی دایکم قسەی کرد " کچەکەم تۆ ماوەیەکی زۆرە خەو تووی ئیتر هەڵسە دەی " دایکم وتی لەکاتێک دا بەتانیەکەی لێ دوور خستمەوە بە بێزاری چاوەکانم کردەوە هەڵسامەوە لەسەر بێدەکە دانشتم " بۆ خوانی نیوەڕۆ هەڵم نەستاندی چونکە ماندوو دیار بووی " دایکم وتی بە بزەوە منیش برۆم گرژ کرد باشە من چەندێکە خەوتوم سەیری کاتژمێری ژوورەکەم کرد بینیم کاتژمێر 6 نەفرەت من زۆر خەوتوم ئەمە یەکەم جارمە کە ئەوەندە زۆر خەوتبێتم لەناکاو چاوەکانم فراوان بوون تایهۆنگ وتی کە شەو دێت بۆ ماڵمان باشە من ئێستا چی بکەم ؟
بەڵێ من دەخەومەوە بۆ ئەوەی کە تایهیۆنگ هات بڵێن کە خەوتوە ئەویش بڕوا ئای من چەند زیرەکم ڕاستەوخۆ پاڵم دایەوە دایکم سەیری کردم بە بڕۆ گرژی " دەتەوێ دوبارە بخەوی ؟" منیش بەبزەوە سەرم بە بەڵێ جوڵاند ڕاستەوخۆ دایکم هات و دەستی گرتم ڕایکێشام بۆ گەرماوەکە منیش تەنها بە سەرسامی سەیرم دەکرد پاشان سەیری کردم بە کەمێک توڕەیی وتی " گەرماوێک بکە دواتر وەرە خوارەوە ..." کەمێک وەستا چاوی بز کردەوە دواتر بەردەوام بوو " گەر بزانم خەوتوی ئەوا...... " منیش بە سەرسامی گوێم بۆ گرتبوو لە کۆتاییەکەی ڕێگەم نەدا قسە بکات " باشە باشە تەواو دەی بڕۆ " وتم بە خێرایی دایکم پاڵدا دەرەوەی گەرماوەکە ئایش خەریک بوو توشی هەڕەشەی دایکم بم پێم وایە پلانەکەم سەری نەگرت ئەمە باش نییە بۆ من
YOU ARE READING
خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎
Fanfictionدەڵێن ڕەش ڕوناکی ناداتەوە بەڵام من هەرچی ڕوناکی گەردون هەیە لەچاوە ڕەشەکانی تۆدا بینیم. " خۆت لەباوەش بگرە و بڵێ باشم ئەمڕۆ تەنها ڕۆژێکی خراپە کۆتایی دێت ..:) " دەستپێک:2023/8/21 کۆتایی: 2024/1/13 * A fictional story