ENJOY
POV taehyung
لە مۆڵەکە دەڕۆشتین بەدوای شوێنی جلی بوکێنی دا دەگەڕاین ئاهـ بەڕاستی بێزارکەرانەیە من حەز بەم شوێنانە ناکەم پاشان چاوم کەوتە سەر شوێنی جل لەکۆتایدا دۆزیمانەوە لەگەڵ ناریا چووین بۆ ژوورەوە وە دوو پیاوەکەشم لە دەرەوە وەستان
" ئۆو بەخێربێن چۆن دەتوانم یارمەتیتان بدەم " کارمەندەکە ووتی بە بزەوە دەمەوێ هەرچی زووە جلەکە بکڕین و لەم شوێنە بڕۆین حەزم بەکات بە فیڕۆدان نییە
بەساردی سەیرم کرد وتم " جلێکی بووکێنی جوان و داپۆشراوم نیشان بدە " ڕێگەم نەدا ناریا قسە بکات من دەمەوێ خۆم بۆی هەڵبژێرم بەڕاستی پێویست نەبوو کە ئەو بێت دەبوایە لەماڵەوە بێت بەڵام لەبەر خێزانەکەی نەدەگونجا هەر چۆنێک بێت خۆم جلەکەی بۆ هەڵدەبژێرم
کارمەندەکە بەڕێزەوە وتی " بێگومان ئێمە چەند دانەیەکمان هەیە هەر ئێستا بۆت دەهێنین " سەری دانواند و ڕۆشت گوێم لە چرپەی هەندێک کارمەند بوو لەدوامەوە یەکێکیان وتی " وابزانم ئەمە کیم تایهیۆنگە " دواتر دانەیەکی تریش وتی " بەڵێ ئەمە خۆیەتی من چەند جارێک لە تەلەڤیزیۆن بینیومە " یەکێکی تر وتی " واو ئەمە مایەی سەرسامیە کە سەردانی ئێرەی کردوە " خەڵکی بێزارکەر سەیری دەورو بەرم کرد تا شوێنی دانشتن بدۆزمەوە پاشان دۆزیمەوە کە چەند سۆفایەکی سوور داندرابوون نزیک کەوتمەوە و دانشتم ناریاش لەدوامەوە بوو بەڵام دانەنشت دەستەکانم لەسەر سۆفاکە بڵاو کردەوە و قاچێکم لەسەر قاچەکەی ترم دانا
دوای کەمێک کارمەندەکە گەڕایەوە کە چەند کەسێک لەدوایەوە بوون هەر دانەیەکیان جلێکی بووکێنی هەڵگرت بوو سەیری یەک بە یەکی جلەکانم دەکرد لەکاتێک دا هێشتا دانشتبووم چاوم دەگێڕا بەم جلانە تا دانەیەکی داپۆشراو هەڵگرم لەڕاستیدا هەموویان داپۆشراون ئەمەم بەدڵە پاشان چاوم کەوتە سەر یەکێکیان ئەمە جوانە و داپۆشراوە پێم وایە کە زۆر بۆ ناریا گونجاوە سەیری ناریام کرد کە لەلام وەستابوو سەیری جلەکانی دەکرد پاشان دەستم بۆ جلەکە درێژکرد " ئەمەیان بپۆشە " وتم بە ساردی سەیری کردم پاشان سەیری جلەکەی کرد و بەرەو ڕوی ڕۆشت لە کارمەندەکەی وەرگرت و چوو بۆ شوێنی خۆگۆڕین وە کارمەندێکیش لەدوایەوە بوو بۆ یارمەتی دانی .ئاهـ ئەمە بۆچی تەواو نەبوو خەریکە توڕە دەبم ئەمە کاتێکی زۆری خایەند مۆبایلەکەم لەنێو گیرفانم دەرکرد و سەیرم دەکرد
دوای کەمێک ئەم کارمەندە هاتە لام کە یارمەتی ناریای دا لەخۆگۆڕین سەرم بەرز کردەوە و سەیرم کرد بە ساردی " بەڕێزم خاتوونەکە ئامادەیە " وتی بەڕێزەوە پاشان سەری دانواند و ڕۆشت مۆبایلەکەم خستەوە نێو گیرفانم و هەڵسامەوە بەڕێ کەوتم بۆ ئەم ژوورەی کە فریشتەکەمی لێیە
هەرکە دەرگاکەم کردەوە فریشتەیەکم بینی کە بەڕاستی جوانی هیچ شتێک نییە لەچاو ئەودا ئەو زۆر بێتاوان دەردەکەوت وە سەری نزم کردبوویەوە ئەمە بەڕاستی فریشتەی منە ئەو هی منە و بۆ منیش دەبێت تاکۆتایی جیهان بەهێواشی بەرەو ڕووی ڕۆشتم
هەنگاو ، هەنگاو لەگەڵ تۆدا دێم فریشتەکەم سوێند بەخوا هەرگیز بەجێت ناهێڵم من و تۆ گیانێکین لە دوو جەستەدا بەڵام تۆ ئەوە نابینی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ هەستم زیاتر دەبێت بۆت وەک ئەوەی هەرگیز کۆتایی نەیەت من دڵنیام لەوەی کە بە قەت قوڵایی زەریاکان خۆشم دەوێی ئەوە ڕوونە لەمندا پێویست ناکات کە خۆمی لێ بشارمەوە گرینگ نییە کە تۆ ئێستا منت نەوێت لەوانەیە ڕۆژێک منت بوێت من چاوەڕوان دەبم ... بێگومان چاوەڕوان دەبم گەر چەندەها ساڵیش بخایەنێت
هەرگیز ڕۆژێک بیرم نەدەکردەوە کە بەم شێوەیەم لێ بەسەر بێت ژیان سەیرە .
![](https://img.wattpad.com/cover/347208173-288-k58499.jpg)
YOU ARE READING
خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎
Fanfictionدەڵێن ڕەش ڕوناکی ناداتەوە بەڵام من هەرچی ڕوناکی گەردون هەیە لەچاوە ڕەشەکانی تۆدا بینیم. " خۆت لەباوەش بگرە و بڵێ باشم ئەمڕۆ تەنها ڕۆژێکی خراپە کۆتایی دێت ..:) " دەستپێک:2023/8/21 کۆتایی: 2024/1/13 * A fictional story