Part ❪6❫

851 105 5
                                    


ENJOY

POV naria

لەگەڵ دایکم لە چێشتخانەکە خەریکی خواردن دروست کردن بووین دوای کەمێک خواردنەکە ئامادە بوو دایکم قسەی کرد لەکاتێک دا هەندێک قاپی لەسەر مێزی نانخواردن دانا " ناریا بڕۆ بانگی باوکت و تایهیۆنگ بکە لە ژووری میوان وە دوایی بڕۆ سەرەوە بانگی جۆنگکوکیش بکە بۆ نانخواردن " منیش سەرم بە بەڵێ جوڵاند نزیک ژووری میوان کەوتمەوە هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی چوم بۆ ژوورەوە سەیری زەویەکەم دەکرد نامەوێ چاوم بکەوێتە سەر تایهیۆنگ وتم " وەرن بۆ چێشتخانەکە خواردن ئامادەیە " ئاوەڕم بۆ دواوە دایەوە ویستم بڕۆم بەڵام " کچم بڕۆ بانگی جۆنگکوکیش بکە لەسەرەوە " باوکم وتی کاتێک لەسەر سۆفاکە هەڵیسا منیش سەیری باوکم کرد دواتر تایهیۆنگ بینیم ڕوکەشی گۆڕا بۆ توڕەیی بەڵام دەی شاردەوە بەتیژی سەیری نێو چاوی دەکردم منیش وڵامی باوکم دایەوە " باشە " وتم بەخێرایی ڕۆشتم نەمدەویست ڕوکەشەکەی ببینم چونکە دەم ترسێنێ

چومە سەرەوە بۆ ژوورەکەی جۆنگکوک دەرگاکەم کردەوە بینیم کە خەریکی پلەیستە یشنەکەیە بە دڵخۆشیەوە منیش بە بێزاری وتم " مناڵەکە وەرە خوارەوە نانی ئێوارە بخۆ " ئەویش سەیری کردم بە هەمان بێزاری هاتە نزیکم " یا دەبینم زمانت درێژ بووە من کەی مناڵم 7 ساڵ لەتۆ گەورەترم " وتی لەکۆتایی قسەکەی هەردوو دەستی لەسەر کەمەری دانا بە شانازی بەخۆ بونەوە منیش چاوم لە بێزاریا سوڕاند چونکە لەوەتەی تایهیۆنگ هاتوە هیچ دڵخۆش نیم منیش نامەوێ زیاتر ئەم لوتبەزیەی جۆنگکوک ببینم چونکە ئێستا دەزانم باسی پاڵەوانی خۆی دەکات لە سەربازی بۆیە گوێچکەیم گرت و بەدوای خۆمدا ڕامکێشا بۆ خوارەوە جونگکوکیش هەر دەی وت بەرم بدە منیش وام نەکرد نزیک چێشتخانەکە بوینەوە جۆنگکوک ڕاستەوخۆ قاچی گرتم و بڵندی کردم لەسەر شانی خۆی داینام " وتم بەرم بدە تۆش نەت کرد منیش ناچاربووم وا بکەم " وتی لەکاتێکدا بەرەو ناوەوەی چێشتخانەکە ڕۆشت چاوەکانم فراوان بوون نەک لەبەر ئەوەی کە لەسەر شانی ئەوم چونکە چەند جارێک ئەوەی دووبارە کردۆتەوە لام ئاساییە بەڵام تایهیۆنگ چی .

شەقێکم لە پشتێ جۆنگکوکدا بۆ ئەوەی بەرم بدات لەناکاو بەری دام سەیرم کرد باوکم بە ئاسایی نان دەخوات و دایکیشم بە بزەیەکەوە لێمانی دەڕوانی سەیری تایهیۆنگم کرد بۆ ئەوەی بزانم کاردانەوەی چۆنە بینیم کە چاوەکانی پڕن لە توڕەیی وە بەدەستێک چەتاڵێکی هەڵ گرتبوو ئەوەندە بە توندی چەتاڵەکەی گرتبوو ڕەنگی دەستی سپی ببوو بە خێرایی چاوم لەسەری لادا چونکە ترسناک دەر دەکەوت
دواتر جۆنگکوک قسەی کرد لەکاتێک دا چوە سەر مێزی نانخواردن و دانشت " تایهیۆنگ خۆشحاڵم کە لێرەیت لەگەڵ ئێمە من نەم دەزانی کە دەمێنیتەوە " وتی لەکاتێک دا چەتاڵەکەی هەڵگرت بۆ ئەوەی نان بخوات منیش چوم لەتەنیشت جۆنگکوک دانیشتم کە تایهیۆنگ بەرامبەرم بوو سەیری هەموو جوڵەیەکی دەکردم منیش بێ هیچ قسەیەک دەستم کرد بە نانخواردن بەڵام تایهیۆنگ زۆر سەیری دەکردم ئەوەش وای دەکرد ئارەزووم بۆ خواردن نەمێنێت لەناکاو " ئایە کوڕم تۆ چی کارێک دەکەی " باوکم لەتایهیۆنگی پرسی وە تایهیۆنگ چاوی لەسەرم لادا و سەیری باوکمی کرد بەدەنگە قوڵو گڕەکەی وتی " لە ڕاستیدا من کۆمپانیام هەیە ...کۆمپانیای ئۆتۆمبێل " بینیم کە باوکم کەمێک سەرسام بوو وە وتی " ئایە تۆ هەمان کیم تایهیۆنگی گەورەترین بازرگانی کۆریا ؟"

خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎  Where stories live. Discover now