ENJOYPOV naria
بەڕاستی هێشتا دڵم خێرا لێدەدات لە ترسا
زۆر دەترسام لەوەی دوبارە دیمەنی کوشتن ببینمەوە.....ئەمە ترسێنەرەپاشان تایهیۆنگ سەیری کردم هات بۆ پێشەوە کەمەری گرتم و سەیری کردم لەگەڵ بزە بەفیزەکەی لێوی ... پێم وانییە ئەم فیزەی ئەو شتێکی باشی لەدواوە بێت ... هەستی پێدەکەم
نزیک ڕوخسارم بویەوە لە کاتێکدا چاوەکانی گواستەوە بۆسەر لێوم بەهێواشی وتی " دەزانی !!.. ئەم کارەم بێ بەرامبەر نابێت ." دڵم بەخێرایی لێی دەدا من باش نیم خودا دەزانێت چی لەژێر سەرە " مـ من هیچ شتێکم نییە تا پێتی بدەم .!"وتم سەرم بەهێواشی گەڕاندە دواوە کاتێک زیاتر نزیکی لێوم دەکەوتەوە .....
لەناکاو سەری گرتم و بەتوندی لێوی لەسەر لێوم دانا ....
سوێند دەخۆم ئەو بەئەنقەست ئازارم دەدات ......خەریک بوو هەناسەم لێ دەبڕا بەڕاستی ئەم ماچە درێژەی خایەند ددانەکانی ئازارم دەدەن کاتێک گاز لەلێوم دەگرێت .... بە توندی مستم لە سنگی دەدا تا ئاگاداری بکەمەوە بێ هەناسەم ....
لە کۆتاییدا دوور کەوتەوە و هەروەک هەموو جارێک زمانی بەلێوی دادەهێنا بەخێرایی سەیری لایەکی ترم کرد دووبارە سەری هێنا پێشەوە ئەم جارە بۆلای گوێیەکانم پاشان وتی " بەڵام زۆر شتت هەیە تا پێمی بدەیت ئازیزم .!..." کەمێک وەستا " بۆ نموونە خۆت " بەخێرایی سەیری ئەوم کرد لەگەڵ ئەم سەرسامیەی سەر ڕوخسارم بەڕاستی نامەوێت لە مەبەستی تێبگەم ...
سەری بردە لای ملم و پاشان بۆ ژێر چەناگەم ......
ئێستا دڵنیام مەبەستی چییە هەرگیز ڕێگە بەوە نادەم بەخێرایی سەری ئەوم پاڵدا و بەتوڕەیی سەیرم کرد پاشان هەردوو دەستم لەسەر شانی دانا تا پاڵی بدەم " بەرم بدە !" وتم لەکاتێکدا پاڵمدەدا بەڵام ئەو هەر لەشوێنی خۆی مایەوە
تایهیۆنگ بەبێ باکی وتی " هەر ئەوەی کە وتم گەرنا هەر ئێستا ئەم پیاوە دەگەڕێنمەوە لەبەر چاوەکانت دەیکوژم ... ئەمە بەڵێنی منە بۆت !" سەیری چاوەکانی دەکردم بە تیژی .... بەرە بەرە دەستم لەسەر شانی شل کردەوە و چاوەکانم دووبارە و دووبارە فرمێسکی بەخۆیەوە بینی هەروەک چۆن هەموو ڕۆژ ئەمە پیشەی چاوەکانمە" تۆ واناکەیت وایە ⁉" وتم بەدەنگێکی لەرزیی و چاوێکی پڕ لە فرمێسک بزەیەکی لاری کرد " بێگومان وادەکەم ." چاوەکانم داخست نەم دەویست چیتر چاوەکانی ئەو ببینم بەڕاستی ئەمە دوو هەڵبژاردەی زۆر قوڕسە .....
ئایە ژیانی کەسێک ببێتە قوربانی یاخود خۆمی پێبدەم ..... ئای خودایە نازانم چی بکەم
بەڵام لەلایەک ویژدانم ڕێگەم نادات دڵنیام دووبارە لەبەر چاوەکانم دەی کوژێت .. نەخێر نەخێر من بەرگەی ئەوە ناگرم ... لەگەڵ بیرکردنەوەکانم شەڕم دەکرد کاتێک تایهیۆنگ لە نزیک ڕوخسارم قسەی کرد وایکرد چاوەکانم بکەمەوە " دەی ئیتر ئارامیم نەما " بەدەمارگیری وتی فرمێسکی چاوم زیاتر بوو سەرم داگرت بەئەستەم توانیم قسە بکەم " ئەوەی تۆی دەیڵێیت دەیکەم !" تایهیۆنگ زیاتر ڕایکێشام بەفیزەوە وتی " تۆم بەدڵە !".....

JE LEEST
خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎
Fanfictieدەڵێن ڕەش ڕوناکی ناداتەوە بەڵام من هەرچی ڕوناکی گەردون هەیە لەچاوە ڕەشەکانی تۆدا بینیم. " خۆت لەباوەش بگرە و بڵێ باشم ئەمڕۆ تەنها ڕۆژێکی خراپە کۆتایی دێت ..:) " دەستپێک:2023/8/21 کۆتایی: 2024/1/13 * A fictional story