ENJOY
POV no one
دەنگی با لەگەڵ فرمێسکەکانی لەئاسمان تێکەڵ بەیەکتر ببون ... لەبەردەم پەنجەرە کراوەکەی ژوورەکەدا دانشتوە و فرمێسک دەڕێژێت لەکاتێکدا ئاسمانیش بەهەمان شێوە فرمێسکەکانی بەبەردەوامی دەڕێژێت کەوادەکات دڵۆپەکانی بەر ڕوخسارە پڕ لەبرینەکەی بێکەوێت و لەگەڵ فرمێسکەکانی یەک بگرن ... ئەو سەیری ئەو ئاسمان دەکات کەبە هەورە ڕەشەکان داپۆشراون .... وەک گوڵێکی کێوی وون بووە و ئارەزووی ئاسمان دەکات بەتەواوی نوقم ببو " تۆ .. تۆ ئەی ئەو ئاسمانەی که پڕە لەخەونەکانــ.." وتی بەچرپە " تۆ .. ئەی ئەو ئەستێرەی کە بەرز بۆتەوە ... کـ کەی ئەم ئازارەم کۆتایی دێت... ئایە ئەوەندە بەس نییە ⁉" وتی بەردەوام بوو لە فرمێسک ڕشتن
..لەناکاو چاوەکانی بەتوندی داخست کاتێک بایەکی خێرا و سارد لەگەڵ ئەو دڵۆپە بارانە ساردانەی کە لەگەڵ خۆی هێنای و بەرپێستی کەوت
ئەو لەبەردەم پەنجەرەکە دانشتوە وە دونیا خەریکە ڕوناک دەبێت ئەو تەنها درێسە دڕاوەکەی لە جەستە پڕ لەبرینەکەی ئاڵاندوە کەتەنها بەشێکی جەستەی داپۆشیوە.. وە ئەمەشی بەیەک دەست ئەنجامدا بێگومان ئەمە قورس بوو چونکە توانای نەبوو تەنانەت لەشوێنی خۆشیەوە بجوڵێت بەڵام نەی دەویست کە شەیتانەکەی تەنشتی هەڵبستێت و ئاوا بیبینێت بێ جل ... کاتێک بەئاگا هات و ڕوداوەکانی بیر کەوتەوە پێی وابوو کەلە هۆشخۆی چوبێت لەبەرئەوەی بیری نایەت کە خەوتبێت... چونکە دواجار لەبەر ئازار خەریکبوو بمرێت.بەردەوام بوو لەسەیری کردنی ئاسمان و فرمێسک ڕشتن و ناڵەی بچووک بەهۆی قۆڵە شکاوەکەی .. پاشان دەستە ساغەکەی درێژ کرد بۆ دەرەوەی پەنجەرەکە تا باران دەستەکانی تەڕ بکات پاشان سەری بەرز کردەوە و سەیری هەورە ڕەشەکانی دەکرد لەگەڵ هاواری بروسکەکان کە وایدەکرد ئاسمانەکە لەگەڵ خۆیان ڕووناک بکەنەوە
" ئایە تۆش وەک من دڵتەنگی⁉" وتی لەکاتێکدا پرسیاری ئاڕاستەی ئاسمان کرد
" ئایە تۆش وەک من ئازارت هەیە⁉"
" ئایە تۆش وەک من کەسێک بۆتە هۆی ئەم گریان و هاوارە توندەکەت ⁉" وتی فرمێسکەکانی زیاتر لە لەگەڵ با بەهێزەکە تێکەڵ بەیەکتری دەبوون
" تکایە مەگری منیش سەرلێشێواوم ... تەنانەت نازانم کە بۆچی ئەوانەم بەسەردێت " وتی هەنسکێکیدا پاشان دەستی لە پەنجەرەکە دوور خستەوە .. بۆ ماوەیەک بێدەنگ مایەوەوە پاشان بەچرپە وتی " دەتەوێت شتێکت پێبڵێم ⁉... من درۆ لەگەڵ خۆم دەکەم ... هەموو بەیانیەک کەلەخەو هەڵدەستم .. ئەڵێم هەموو شتێک باش دەبێت .... بەڵام من درۆئەکەم .، شتەکان تادێت خراپتر دەبن." هەناسەیەکی قوڵی لەم هەوا ساردە هەڵمژی کەبە خێرایی قژەکانی دەجوڵاند تەنانەت لەم کاتەوەی کە هەڵساوە بۆ جارێکیش سەیری تایهیۆنگی نەکردوە وە نزیکی ئاوێنەش نەکەوتۆتەوە بۆ ئەوەی سەیری خۆی بکات کەچی لێبەسەر هاتوە....، ئەو تەنها بیر لەئازارەکەی دەکاتەوە کە تیایدا نوقم بووە هەرگیز پێشتر هەستی پێی نەکردوە بەڵام پێی وایە کە لای تایهیۆنگ ئیتر دەبێت تامی هەموو ئازارێک بکات و چاوەڕوان بێت.
YOU ARE READING
خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎
Fanfictionدەڵێن ڕەش ڕوناکی ناداتەوە بەڵام من هەرچی ڕوناکی گەردون هەیە لەچاوە ڕەشەکانی تۆدا بینیم. " خۆت لەباوەش بگرە و بڵێ باشم ئەمڕۆ تەنها ڕۆژێکی خراپە کۆتایی دێت ..:) " دەستپێک:2023/8/21 کۆتایی: 2024/1/13 * A fictional story