part ❪12❫

923 100 511
                                        


ENJOY


POV naria

" بە مەرجێک وازت لێ دەهێنم " وتی بەگڕی لەکاتێک دا بۆنی دەکردم چاوەکانم داخست بەکزی وتم " هەر شتێک بێت ڕازیم تەنها دوور بکەوە " ئەویش بەردەوام بوو لە بۆنکردنم پاشان وتی " هاوسەرگیریم لەگەڵ بکە " بەخێرایی چاوەکانم کردەوە سەیرم کرد ئەو مێشکی لەدەست داوە یان چی من چۆن ئەوە دەکەم لەکاتێک دا شازادەی دڵم هەیە من ناتوانم لەگەڵ ئەم بکوژە ژیان بکەم ئەمە سەختە " مـ من ئەوە ناکەم " ئەویش لە ملم و قژم دوور کەوتەوە و سەیری کردم بە ساردی " باشە .. ئەوکات منیش کارەکەی دەستم پێی کردبوو تەواوی دەکەم وە گرینگی بە هیچ شتێک نادەم " وتی بێ گرینگیدان دووبارە دەستی بۆ قەمیسەکەم بردەوە فرمێسک دوو بارە چاوەکانی منیان دۆزیەوە من دەبێ ڕازی بم ئەمە تاکە ڕێگایە بۆ دەرباز بوون بەڵام ئەمە زۆر سەختە من تەنانەت بەجوانی ناشی ناسم هەم من چۆن دەتوانم خۆشەویستی جیمین لە دڵم دەر بکەم کە چەند ساڵە خۆشم دەوێ بەتایبەت کە زانیم ئەویش منی خۆش دەوێ بەڵام خۆ هەردەم ژیان وەک ئەوە نابێت کە دەتەوێت هەندێک جار خۆشی وە هەندێک جار ناخۆشیە وادیارە چارەنوسی من لەگەڵ بکوژێک دەبێت بەڵام من ئەوەم ناوێت هەموو هەوڵی خۆم دەدەم تالێی دەرباز بم
بەگریانەوە قسەم کرد " باشە تەنها وامەکە من ڕازیم " وتم لەکاتێک دا ڕوم کردە لایەکی تر ئەویش دەستی لە قەمیسەکەم دوور خستەوە و بزەیەکی بە فیزی کرد وەک ئەوەی دەیزانی کە ئەم قسە دەکەم پاشان بە دەستێکی ڕومەتی گرتم بە توندی کە ناڵەیەکم لە دەم دەرچوو ڕاستەوخۆ سەیری لێوی کردم پاشان نزیک بویەوە ماچێکی خێرای کردم وتی " ئافەرین .... وە ئەم جیمینە دەکوژم دەزانی ؟" بە چاوی پڕ فرمێسکەوە سەیرم کرد بەزۆر توانیم قسە بکەم چونکە ئەو ڕمەتی گرتبووم " تـ تکایە هیچ لە جیمین مەکە " وتم بە تکاوە ئەویش ڕوکەشی گۆڕ بۆ توڕەیی نزیک بویەوە لەکاتێک دا لەسەرم بوو " دەزانی .. دەمەوێ بەخراپ ترین شێوە بیکوژم کاتێک بیر دەکەمەوە خۆشت دەوێ " وتی بە توڕەیی پاشان سەیری لێوی کردم و بەردەوام بوو " وە ئەم لێوانەی ماچ کردوە کە تەنها هی منە " پاشان دەستی لەڕومەتم بەردا چی ؟؟ واتا ئەو منی خۆش دەوێ ؟؟ نەخێر نەخێر باوەڕ ناکەم گەر منی خۆش بووێ وا ئازارم نادات چی کەسێکی گەمژە ئازاری ئەو کەسە دەدات کە خۆشی دەوێ پاشان قسەم کرد" جیمین هیچ شتێکی نێوان ئێمەی نەدەزانی و تاوانی نییە تا بیکوژیت " وتم بەخێرایی ئەویش سەیری نێو چاوی کردم " بەڵام هەیەتی .. ئەویش نزیک بونەوە لە تۆ " وتی بە گڕی ئەمە شتێکی گەمژانەیە

خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎  Where stories live. Discover now