Part ❪29❫

633 97 51
                                    


ENJOY













POV naria

خۆر خەریک بوو ئاسمانەکانی جێدەهێشت و تاریکی دەستی بەسەر دەگرت ...
لە چێشتخانەکە خەریکی قاپشۆردن بووم کە قاپەکانی بەیانیە ...
هەرچەندە تایهیۆنگ وتی کە نانی نیوەڕۆ بخۆم بەڵام چۆن دڵم بۆی دەبات لەکاتێکدا ئازاری ویژدانم هەیە .!
بەڕاستی ئەمە قسەیەکی ئاسان نییە بۆ وتن چونکە ئەوە بەئازارە بۆ ناخم ...
هەناسەیەکم هەڵمژی قاپەکانم تەواو کرد پاشان بیرم دەکردەوە کەچی ئامادە بکەم هەر خۆی خەریکە خواردن دروست کردنم بیر دەچێتەوە بە هۆی فشاری زۆر بۆ مێشکم ... بەڕاستی ناخم دەسوتێت وەک گڕکانێکی هەزارەها ساڵ گەرم و قەتیز بوو ..
من بیری دەکەم ،، بیری هەموو شتێکی دەکەم ، ئێستاش ناتوانم بڕوا بهێنم کە مردبێت ئەمە جێگای قبوڵ نییە بۆمن .....
بەڕاستی خۆشم دەویست ...
خەریک بوو فرمێسکەکانم دەکەوتن سەرم جوڵاند بۆ ئەوەی زیاتر بیر نەکەمەوە و نەگریم پێویستە خواردن دروست بکەم پێش ئەوەی تایهیۆنگ بگەڕێتەوە ...

نزیک کەوەنتەرەکە کەوتمەوە و کردمەوە ڕاستەوخۆ کتێبێکم بینی کە زیاتر سەیرم کرد بیرم کەوتەوە ئەمە هەمان کتێبە کە تایهیۆنگ بۆی هێنام بۆ ئەوەی خواردنی لێوە فێر ببم ،، ئەمە باشە لە ئێستادا لەبەر ئەوەی مێشکم کارناکات بۆ بیرکردنەوە لە خواردن دروستکردن هەر بۆیە ئەمە باشترین یارمەتی دەرە ..............

POV no one

سەیری کاتژمێرەکەی دەستی کرد بینی کە کەمێک زوو گەڕاوەتەوە ماڵەوە بەڵام تاکە شت ئێستا لەمێشکی بێت بینینی فریشتەکەیەتی ...
دەرگای ماڵەکەی کردەوە ڕاستەوخۆ بۆنێکی خۆش بۆ لووتی هات بزەیەک کەوتە سەر لێوەکانی کاتێک بیری لەوە دەکردەوە دووبارە خواردنی ئەو دەخوات ...
بەرەو چێشتخانەکە بەڕێ کەوت بینی کە ناریا پشتی لەوە و خەریکی کاری خۆیەتی وادیار بوو لەخەیاڵ دابێت چونکە هەستی بەبەونی ئەو نەکرد ،،
بەهێواشی لێی نزیک بوویەوە لە دواوە باوەشی لێدا و سەری خستە سەر شانی ...
ناریا ڕاچڵەکی بەم باوەشە لەناکاوە ،، پاشان چرپەی کرد لە نزیک گوێی ناریا " ئمم هاوسەرە جوانەکەم چی ئامادە کردوە بزانم .⁉" ناریا دەستی لەسەر دەستی ئەو دانا و دەی ویست لەخۆی دووری بخاتەوە بەڵام تایهیۆنگ دەستەکانی زیاتر لەدەوری گرێدا ...
ناریا بەناڕەحەتی وتی " لێم دوور کەوە !" تایهیۆنگ ماچێکی ملی کرد بەتوندی لەدواوە بەخۆیەوە گرتی پاشان بەگڕی قسەی کرد لەکاتێکدا بۆنی قژە لولەکەی دەکرد " گەر وامنەکرد چی دەکەیت ⁉." چاوەکانی ناریا دووبارە فرمێسکیان بەخۆیەوە بینی لەکاتێکدا هێشتا دەستی تایهیۆنگی گرتبوو بەدەنگێکی لەرزیوەوە قسەی کرد " گەر تۆ لەژیانم نەبایت من باشتر لە ئێستا دەژیام .. وە لەژێر دەستی کەسێکی پیس و دڵێکی بۆگەن نەدەبووم .!" وتی کاتێک فرمێسک چاوەکانی جێ هێشت

خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎  Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ