Part ❪2❫

1.1K 133 6
                                    

ENJOY


POV Kim taehyung

ئەمڕۆ بڕیارمدا بڕۆم بۆ کتێبخانە بۆ وەرگرتنی کەمێک پشوو لەکارە زۆرەکانم و چێژ وەرگرتن لەکتێب خوێندنەوە لەسەر کورسی کتێبخانەکە دانیشتبوم وە کتێبێکیشم لەدەستەکانمدا بوو دەمخوێندەوە لەناکاو گوێم لەدەنگی کچێک بوو چاوەکانم بەرزکردەوە سەیرم کرد کچێکی قژ لولی چاو ڕەش بوو کە وتی ئاخۆ ئەوم بیردێ ؟ منیش کەمێک لام ناسراو بوو وەک کچەکەی دوێنێ قژی لول بوو کە قاوەکەی بەسەر چاکەتەکەم ڕشت منیش بەتێنەگەشتنەوە سەیرم کرد دواتر یەکێک لەپیاوەکانم هاتە لای گوێم و بەچرپە وتی کە ئەمە هەمان کچی دوێنێیە کە قاوەکەی بەسەرتدا ڕشت منیش کەمێک شۆک بووم وە توڕەش بووم چونکە دوێنێ ڕوخسارییم بەجوانی نەبینی چونکە زلەی لێمداو ڕۆشت بەڕاستی هەرکە زلەی لێمدا دەمویستن هەرلەقەوەخانەکە دەستەکانی بشکێنم .

منیش کەمێک قسەم لەگەڵی کرد و چوم بۆ دەرەوەی کتێبخانەکە لەلای ئۆتۆمبێلەکەم وەستام و لام کردەوە بۆ پیاوەکانم و بەساردی و گڕی وتم " هەموو زانیاریەکم دەوێ دەربارەی ئەم کچەی ژوورەوە هەر ئەمڕۆ .. تێگەیشتن " وتم لەکاتێک دا سەیریانم دەکرد وە هەردووکیان سەریان دانواند لەبەرامبەرم " بەسەرچاو گەورەم " یەکێکیان وتی منیش سەر ئۆتۆمبێلەکەم کەوتم و بەڕێ کەوتم بۆ کۆمپانیا

دەمێکە بۆتە شەو من هەر لەکۆمپانیا بووم لەژورەکەم سەرم بۆ دواوە گەڕاندبۆوە لەسەر کورسیەکە بە مەبەستی حەسانەوە لەناکاو کەسێک لەدەرگای ژورەکەیدا منیش هەر زوو زانیم کێیە
" وەرە " وتم لەکاتێکدا هێشتا سەرم لەسەر کورسیەکەبو و چاوم داخستبوو بەڕاستی ئەمڕۆ دەم ویست کەمێک پشوو وەر بگرم بەڵام وادیارە کە نەبوو پاسەوانەکە هاتە ژورەوە منیش هەر وەک خۆم بووم " گەورەم هەموو وردەکاریەکانم هێناوە سەبارەت بەم کچە لەناو ئەم فایلە دایە ..فەرموو " فایلەکەی لەسەر مێزەکەی پێشم دانا و منیش چاوەکانم کردەوە و سەرم بەرزکردەوە سەیری فایلەکەم کرد بەڵام نەم کردەوە لەناکاو " گەورەم ئەم کچە ناوی جیۆن ناریا'یە وە ئەمەش وێنەی ئەم کچە " پاسەوانەکە وتی و وێنەیەکی لەناو گیرفانی دەرکرد و لەسەر مێزەکە داینا منیش بەئاماژەی دەست پێم وت کە بڕوا ئەویش سەری دانەواند و چوبۆ دەرەوە منیش سەیری وێنەکەم کرد وە ئەمە وێنەی ئەمڕۆی کچەکەیە وادیارەکە چۆتە کەناردەریا.، بزەیەکی بەفیز کەوتە سەر لێوەکانم واتا ناوی ناریا'یە

هەڵسامەوە لەسەر کورسیەکە وە فایلەکەم هەڵگرت و وێنەکەم خستە ناوی نامەوێ جارێ بیخوێنمەوە چونکە ماندوم بەڕێ کەوتم بۆ دەرەوەی کۆمپانیا
چوم بۆلای ئۆتۆمبێلەکەم بێگومان لەگەڵ دوو پیاو بەدواما سەر ئۆتۆمبێلەکەم کەوتم و پاسەوانەکانیش بەئۆتۆمبێلێکی تردێن بۆلام وە ئەو فایلەی کەلەدەستەکانم دابوو فڕێمدا سەر کوشنەکەی تەنیشتم و بەڕێ کەوتم بۆ چێشت خانەیەک بە مەبەستی نانخواردن
گەیشتم بەچێشتخانەکە و چوم بۆ ژورەوە ئەو کارمەندانەی چێشتخانەکە بەڕێزەوە سەریان بۆ دانواندم و بێگومان دەبێ وابکەن کەس هەیە گەورەترین بازرگان نەناسێ بێگومان نەخێر بێجگە لەم کچە سۆزانییە وادیارە کەسەیری هەواڵ ناکات کێشە نییە من خۆم خۆمی پێدەناسێنم

خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎  Où les histoires vivent. Découvrez maintenant