Part ❪16❫

723 78 30
                                    


ENJOY





POV no one

کاتژمێر 11:30

ئەم کچە لە ژوورەکەی دەهات و دەچوو وە مۆبایلەکەی بە دەستیەوە بوو زۆر شڵەژاوە نازانێ ئاخۆ پەیوەندی بە جیمین بکات یاخود نا ئایە دەبێ نەخەوت بێ ؟؟ بەردەوام بوو لە هات و چۆ کردن بە ژوورەکەی دا
ئەو خەو ناچێتە چاوەکانی سەرەڕای ئەوەی بەیانی زوو هەڵساوە بۆ زانکۆ بەڵام ئەو بیر لە جیمین دەکاتەوە نیگەرانە دەربارەی ئەوەی ئێستا حاڵی چۆنە دوای ئەوەی کە ڕاستیەکانی زانی دەیەوێ پەیوەندی پێوە بکات بەڵام ئەو دەترسێ ... دەترسێ لە کاردانەوەی دەترسێ لە وڵام نەدانەوەی دەترسێ لە هەموو شتێک دەربارەی ئەو
بەڕاستی دەیەوێ پەیوەندی پێوە بکات
.
.
لەلایەکی تر جیمین لە ژوورەکەی لەسەر بێدەکە دانشتوە وێنەیەکی خۆی و ناریای لەدەستە و سەیری دەکات کە ئەم وێنەیە هی 2 ساڵ پێش ئێستایە
بە بزەوە سەیری دەکرد لە لایەکی تریش دڵی بۆتە هەزار پارچە ئەو بیر دەکاتەوە کە ناریا زۆر جوان تر بووە لە جاران نازانێ ئایە لەبەر چاوەکانی ئەو وایە یان چی ؟؟ ئەو تەنانەت خواردنی ئێوارەشی نەخواردوە لەبەر ئەوە دڵی بۆی نابات
بەڕاستی زۆر دڵ شکاو و دڵتەنگە ئەو ناتوانێ ئەوە قبوڵ بکات کە کەسێکی تر ناریا دەکات بە هی خۆی جگە لەو
لەناکاو چاوەکانی پڕ بوون لە فرمێسک بەردەوام بوو لە سەیری کردنی وێنەکە پاشان بە چرپە وتی " ناریا .... خراپترین هەست ئەوەیە کە دەزانی هیچ ڕێگایەکی تر نییە جگە لە قبوڵکردن و مانەوە لەگەڵ ئەوەی کە ڕوویداوە ... من تەنانەت نازانم کەیی و چۆن ئەوەت خۆشویـــ .. ئاهـ نەفرەت " لە کۆتایی قسەکەی فرمێسکێک لەچاوەکانی کەوتە خوارەوە ڕاستەوخۆ سڕی ئەو هەرگیز لاواز نەبووە بەڵام هەندێک کەس وات لێ دەکەن لە لاواز خراپتر بیت ئەمەش خۆشە ویستیە زۆرەکەی دەسەلمێنێت
لەناکاو مۆبایلەکەی لە نێو گیرفانی زەنگی لێ دا هەناسەیەکی بێزاری دایەوە ئەو ئێستا لەگەڵ ناریاکەی قسە دەکات ئەم کەسە کێیە کە بیر کردنەوەی بڕی ?
مۆبایلەکەی بە بێزاری لە نێو گیرفانی دەرکرد
بینی ناریایە چاوەکانی فراوان بوون ڕاستەوخۆ لەسەر بێدەکە هەڵسا هەناسەی بە خێرایی دەدا بە هۆی زۆری خێرا لێدانی دڵی ،، ئەو بۆچی وای لێ هاتوە ئەمە تەنها پەیوەندیەکە و هیچی تر .... بەڵام نەخێر هەموو شتێک دەربارەی ناریا ئەو دەگۆڕێت

ئایا هەڵی بگرت ؟؟ نا نەخێر ئەو لێی توڕەیە بڕیاری داوە چەند ڕۆژێک قسەی لەگەڵ نەکات وە ئەو نەبینێت ... لەڕاستی دا جیمین نایەوێ چەند ڕۆژێک بچێتە دەرەوە ئەو زۆر دڵتەنگ و خەمبارە بەتەواوی بێ هیوا بوە بیری دەکردەوە گەر ناریا ئەم کوڕەی خۆش بووێ چی ... ناوی چی بوو ئەم کەسەی لێمی دا؟؟ ئاهـ تایهیۆنگ بەڵێ لە دەمی بیۆلەوە گوێی لێی بوو گەر ناریا ئەوی خۆش بووێ جیمین لەبیر بکات چی دەبێت ⁉
نەخێر هەرگیز ڕێگە بەوە نادات ناریا تەنانەت خاوەنی چەند منداڵێکیش بێت ئەو هەر هەوڵی بە دەست هێنانی دەدات چونکە هەر لە منداڵیەوە ناریا هی ئەو بووە وە تەنها دووعا دەکات کە هەرگیز بەجێی نەهێڵێت.
لەم بیر کردنەوانە بوو کاتێک پەیوەندیەکە داخرا چونکە جیمین هەڵی نەگرت بەبێ هیوایی سەری جوڵاند و لەسەر بێدەکە دانشت

خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎  Where stories live. Discover now