Part ❪23❫

1K 103 145
                                    


ENJOY























POV no one

کتێبە ڕەشەکەی داخست و خستیەسەر مێزی تەنشت جێگاکە بۆیە وازی لەخوێندنەوە هێنا چونکە هەستی دەکرد لەشی سارد دەبێت وە کەمێک دەترسێت بەهۆی ئەوەی کە کتێبەکە ترسناکە وە ئێستاش کاتژمێر 11ی شەوە بۆیە بڕیاریدا کە بخەوێت هەستا لەسەر جێگاکە تا چەرچەفی سەر جێگاکە ڕێک بخات پاشان گڵۆپەکانی کوژاندەوە و پاڵی بە جێگاکەدا بە مەبەستی خەوتن
دوای کەمێک کە خەریک بوو هۆشی نەمێنێت گوێی لە دەنگی کردنەوەی دەرگای ژوورەکەبوو وە پاشان داخرایەوە زانی کە تایهیۆنگە هیچ جوڵەیەکی نەکرد
...
پاشان هەستی بە جوڵەی جێگاکە کرد و تایهیۆنگ ڕێک لە تەنشتی پاڵی دایەوە وە ئەویش پشتی لەو بوو ئەم قژ لولە بەهێواشی خۆی جوڵاند تا کەمێکیش بێت لێی دووربکەوێتەوە وە کردی
دووبارە پێش چاوەکانی بەرە بەرە ڕەش دەبوون وە خەریک بوو خەو بیباتەوە بەڵام ڕاستەوخۆ ڕاکێشرا لەلایەن ئەم کەسەی تەنشتی کەوای کرد ڕابچڵەکێ دڵی بەخێرایی لێیدەدا لەبەرئەوەی ئەو خەریک بوو بخەوێت هیچ پێشبینی ئەم جوڵە خێرایەی ئەوی نەدەکرد

دوواتر تایهیۆنگ قاچێکی لەسەر هەردوو قاچەکانی ناریا دانا وە زیاتر نزیک بوویەوە کە لایەکی جەستەی ناریای بەتەواوی داپۆشی وە سەری خستەنێو مل و قژی بۆنی دەکرد ناریا تەنها ترساو بوو بیری لەوە دەکردەوە کە ئێستا دووری بخاتەوە ئایە دەبێ لێی بدات یاخوود توڕە بێت .؟
بەهێواشی ئەم دەستەی بەرز کردەوە کە ئازاد بوو چونکە دەستەکەی تری لەژێر جەستەی تایهیۆنگدا بوو
دەستی خستەسەر شانی و ‌بەهێواشی پاڵیدا بەرە بەرە پاڵدانەکەی بەهێزتر دەکرد بەڵام " بخەوە و هەوڵی بێسود مەدە چونکە شکست دێنیت " تایهیۆنگ وتی بە خەواڵویی وە دەنگی گڕتر ببوو ئەم کچە ئەوەی نێو دەمی قوتدا و دەستی دوورخستەوە تایهیۆنگیش بەردەوام بوو لە بۆنکردنی مل و قژی . ناریا بیری دەکردەوە لەوەی کە سەرەڕای ئەوەی کە هاوسەریەتی بەڵام هێشتا نائاسودەیە لەگەڵی و دڵی نایەوێت لەنزیک ئەو بێت

دەیویست کە هەوڵی خەوتن بدات بەڵام نەیدەتوانی سەرەڕای ئەوەی کە زۆری خەودەهات و تەواوی دووێنێ شەو نەخەوتوە بەڵام تایهیۆنگ ڕێگە نادات ئەو بۆن و ماچی ملی دەکات ئەمەش وایلێدەکات کە ختوکەی ببێت و بێزار بێت
دووای کەمێک هەستی کرد کە تایهیۆنگ وەستا وادیاربوو کە خەویلێ کەوتبێ ناریا هەناسەیەکی ئاسودەیی دایەوە و دڵی ئاسوودە بوو بەڵام ئەو کێشەیەکی تری هەیە ئەویش ئەوەیە کە تایهیۆنگ لەسەر لایەکی جەستەی پاڵکەوتوە وە قوڕسە ........
نزیکەی نیو کاتژمێری ویست تا ئەویش خەویلێ بکەوت .

(بــەیـــانـــی)

بەیانی زوو هەڵسا لەخەو تایهیۆنگی پاڵدا لەسەر خۆی پاشان هەڵساوە ئەو دڵخۆشە بەوەی ئەمڕۆ خێزانەکەی دێن بۆلای وە ئێستاش دەبێ خۆی ئامادە بکات بۆ زانکۆ دەتوانێ لەوێ بیۆل و هۆسۆک ببینێت وە ئەو دوو کاتژمێر پێش ئێوارە دەگەڕێتەوە و دەتوانێت خواردن ئامادەبکات بۆ شەو کە خێزانەکەی دێن
فانیلەیەکی قاوەیی و پانتۆڵێکی ڕەشی پۆشی وە قژی بەسەر شانەکانی بڵاو کردبویەوە چوو بۆ بەر ئاوێنەی ژوورەکە بەمەبەستی ئەوەی سەیری خۆی بکات بینی کە لەدووەم ڕۆژی هاوسەرگیریەکەی ڕەنگی زەرد بووە بیری دەکردوە لەوەی کە چەندە زوو ڕەنگی زەرد هەڵگەڕاوە
هەناسەیەکی بێ هیوایی دایەوە پاشان کەمێک مەیکەپی کرد هەرهیچ نەبێت کەمێک گرینگی بەخۆی بدات
پاشان جانتا قەبارە مامناوەندەکەی هەڵگرت بۆ کۆتاجار سەیری تایهیۆنگی کرد کە خەوتوە دوواتر چوبۆ دەروەی ژوورەکە .............
دەستی بۆ دەرگای دەرەوە برد بەڵام وەستا " بۆ کوێ دەڕۆیت ؟" تایهیۆنگ لەدوایەوە بەساردی وتی وە کەمێکیش توڕەیی لەدەنگی بەدی دەکرا
ناریا لای کردەوە بۆ دواوە بینی کە تایهیۆنگ چەند مەترێک لە دوریەوە وەستاوە ئەو سەرسام بوو لەوەی کە تایهیۆنگ چەند بەخێرایی هاتە خوارەوە چونکە ئەو خەوتبوو
ناریا وتی" دەڕۆم بۆ زانکۆ " تایهیۆنگ بەرە بەرە لێی نزیک دەبویەوە پاشان لە بەردەمی وەستا و قۆڵەکانی خستە نێو یەک لە بەرامبەر سنگی بە ساردی وتی " ناڕۆیت ." ناریا برۆی گرژ کرد وتی " مەبەستت چییە ؟" تایهیۆنگ بەبێ هەستی و ساردی سەیری دەکرد وتی " بڕۆ بۆ ژوورەکەت و قسە مەکە ." ناریا باوەڕی نەدەکرد لەوەی کە خەریکە ڕێگەنادات بڕوات بۆ زانکۆ هەرخۆی تەنها زانکۆکەمابوو کە دەستی بەسەردا بگرێت خەریکە ئەویش دەکات .. بەڵام نەخێر تەنها زانکۆ ئەو هەلەی پێ دەبەخشێت کە بروات بۆ دەرەوەی ئەم ڤێلایە چۆن ڕێگە بدات کە ئەم چەند ساڵە زۆرەی کە بەخوێندن بەسەری بردوە وا بەئاسانی بەفیڕۆ بچێت.
ناریا بە کەمێک توڕەیەوە وتی " تۆ بۆت نییە کە ڕێگەم لێبگریت لەوەی کە نەڕۆم بۆ زانکۆ ئەمە مافی منە بۆیە هەر منیش بڕیار دەدەم " بەخێرایی لای کردەوە بۆ دەرگاکه و کردیەوە بەڵام تایهیۆنگ لەدواوە قژی بە توندی گرت و قیژەیەکی کرد و دەستی بە قژیەوە گرت

خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎  حيث تعيش القصص. اكتشف الآن