ENJOY
POV naria
لەگەڵ بیۆل لە باخچەی زانکۆکە پیاسەمان دەکرد کەشی ئەمڕۆ هەتاوە بۆیە کەشێکی خۆشە بۆ کات بەسەر بردن لەناکاو " ناریا شتێکی دڵخۆش کەر ڕوی داوە " بیۆل وتی بە بزەیەکی گەورەوە سەیری بیۆلم کرد بەڕاستی دەمەوێ بزانم ئەم شتە چییە کە بیۆلی دڵخۆش کردوە چونکە تەواوی ئەم کاتە دڵخۆش دەردەکەوت " چی شتێک هەیە بیۆل ؟" وتم بە تێنەگەشتنەوە لەکاتێک دا بەردەوام بووین لە ڕێکردن بەنێو باخچەکە " من و سیۆک جین ئەمڕۆ ژوان دەبەستین " وتی بەدڵخۆشی لەکاتێک دا قۆڵەکانی گرتم ئۆو ئەمە لە ناکاو بوو ئەو زۆر بەبەختە چونکە جین زۆر پیاوێکی قۆزە " واو تۆ چۆن ئەوت ڕازی کرد ؟ یاخود چۆن هەستی خۆتت بۆ دەر بڕی ؟" وتم بە سەرسامی ئەویش سەیری پێش خۆی کرد بە بزەوە " نەخێر من بە ئەوم نەوت ئەوخۆی هەستی خۆی بۆ دەر بڕیم .... ڕۆژێک بانگێشتت دەکەم و لەنزیکەوە جینت پێ دەناسێنم " لە کۆتایی قسەکەی بە دڵخۆشیەوە وتی منیش بە بزەوە سەرم بە بەڵێ جوڵاند پێم وانییە تایهیۆنگ بەمە توڕەبێ چونکە جین ئیتر دەبێتە خۆشەویستی بیۆل
بەردەوام بووین لە پیاسە کردن و قسە کردنی بیۆل دەربارەی ژووانی ئەمڕۆ کە دەبێ چۆن بێت
لەناکاو کەسێک لەدواوە بە توندی لە باوەشی کردم کە وای کرد دەستی بیۆل لە قۆڵم ببێتەوە سەرسام بووم کە ئەمە کێیە بینیم کە هەردوو دەستی لە کەمەرم ئاڵاوە وە بەدەستی کوڕ دەچێت پێم وایە ئەم دەستە ناسراوە
بە بەهێزی لەخۆمم دور خستەوە چی گەر تایهیۆنگ ببینێت یاخود بزانێت ئەو کات هەموو شتێک کۆتایی پێ دێت
لام کردەوە بۆ دواوە سێهونم بینی ئایش کوڕی بێزار کەر تۆ دەتەوێ بم کوژیت ،،، بەتوڕەیی سەیرم کرد ئەوە شتێکی ناشرینە کە کردی " هێی تۆ گەمژەی یان چی بۆچی وادەکەی " وتم بە توڕەیی ئەویش هەناسەیەکی بێزاری دایەوە کەمێک نزیک بوویەوە " دەی ناریا ئەمە شتێکی ئاساییە گەورەی مەکە من تەنها بیرم دەکردی " وتی لەکاتێک دا سەیری دەکردم " ئەمە کۆتا جارتبێ جارێکی تر دەتکوژم گەر لێم نزیک ببیتەوە " وتم بە توڕەیی و پەنجەیەکم بەرز کردەوە بە مەبەستی هەڕەشە کردن ئەویش پێکەنی وتی " کێشە نییە مردم بەدەستی تۆ زۆر خۆشە " ئایش من چی لەگەڵ ئەم کوڕە بکەم دڵنیام گەر لەسەر ئەم هەڵسو کەوتانەی بەردەوام بێت ئەوە من بەدەستی تایهیۆنگ دەمرم
پاشان دوبارە قسەی کرد " بیۆل وادیارە کە تۆ ژوان دەبەستیت ؟؟ ناریا بۆچی ئێمەش ژووان نەبەستین چی دەڵێیت ؟" سێهون وتی بە دڵخۆشی و پەرۆشیەوە بیۆل چاوی لێی سوڕاند منیش هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی پاشان دەستی بیۆلم گرت و سەیری سێهونم کرد " کاتی ئەم قسە بێمانایەم نییە ئیتر وازم لێ بهێنە " وتم بە بێزاری ڕاستەوخۆ لەگەڵ بیۆل ڕۆشتین.

ESTÁS LEYENDO
خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎
Fanfictionدەڵێن ڕەش ڕوناکی ناداتەوە بەڵام من هەرچی ڕوناکی گەردون هەیە لەچاوە ڕەشەکانی تۆدا بینیم. " خۆت لەباوەش بگرە و بڵێ باشم ئەمڕۆ تەنها ڕۆژێکی خراپە کۆتایی دێت ..:) " دەستپێک:2023/8/21 کۆتایی: 2024/1/13 * A fictional story