Part ❪7❫

991 109 24
                                        


ENJOY

POV no one

(یــەک هــەفــتــە دواتــر)

یەک هەفتە بەسەر ئەم ڕوداوە تێپەڕیوە ئەم کچە لە ژوورەکەی خۆی بەند کردوە تەنانەت ناچێت بۆ زانکۆش تەنها دایکی بەزۆر خواردنی پێ دەدات وە بیۆل و هۆسۆک چەندین جار سەردانیان کردوە بەڵام هەر وەک خۆیەتی تەنانەت یەک وشەش ناڵێ ئەو زۆر ترساوە دوای ئەم شەوە وە بیر لەوەدەکاتەوە کە مرۆڤی وا دڕندەش هەیە کە هەردوو دەستی سەرخۆشێک بشکێنێ و پاشان بەدوو فیشەک لەسەری بیکوژێ ئەم قژ لولە لەوە دەترسێ کە لەوانەیە خۆی و خێزانەکەشی بکوژێ وە لەم هەفتەیەدا چەندین جار پەیوەندی لەو ژمارە نەناسراوەوە بۆی کراوە بەڵام بوێری ئەوەی نییە تەنانەت دەست لە مۆبایلەکەشی بدات ئەم کوشتنە بۆ ئەو شتێکی نوێیە لەژیانی دا بۆیە هێشتا شۆکە چونکە هیچ کاتێک ئەم شتەی نەبینیوە تەنها لە فلمەکان نەبێت

لەناکاو لەدەرگا درا ئەم کچە لەسەر بێدەکە پاڵ کەوتبوو سەیری سەقفی ژوورەکەی دەکرد تەنانەت هەر نەشجوڵا لەسەر بێدەکە هەر بەردەوام بوو لەسەیر کردنی سەقفەکە پاشان دەنگی جۆنگکوک لەودیوی دەرگاکە هات کەبە نیگەرانی و کەمێک هاوارەوە قسەی کرد بۆ ئەوەی ئەم کچەی ژورەوە گوێی لێبێت وتی " ناریا دە ئیتر وەرە دەرەوە لەم ژوورە من بیرت دەکەم " هیچ دەنگێک نەبوو دوبارە قسەی کرد " تەنها پێمان بڵێ کەچی ڕوی داوە ئایە کەسێک هەراسانی کردوی .... تکایە ناریا تەنها یەک وشە بڵێ کە بۆچی ئاوای ئێمە هەموومان بۆتۆ خەمبارین نازانین کە چیت بەسەر هاتوە وا بێدەنگی " دوبارە هیچ دەنگێک نەبوو جۆنگکوک هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و پاشان وتی " بیۆل پەیوەندی پێوە کردم کە گوایە دوای کەمێکی تر دێت بۆلات " پاشان چوبۆ خوارەوە

POV naria

پاش ئەوەی جۆنگکوک ئەو قسانەی کرد ڕۆشت باشە من تاکەی دەبێ ئاوابم تاکەی تایهیۆنگ وازم لێ ناهێنێ ئەو چی لێم دەوێ ئایە دەیەوێ بم کوژێ ؟ بەڵام من هیچ کارێکم نەکردوە تا بم کوژێت
دوای کەمێک لەدەرگا درا بیۆل هاتە ژوورەوە من هەر وەک خۆم بووم سەیری سەقفەکەم دەکرد لەناکاو بیۆل هات لەسەر بێدەکە لای من دانشت بەخەمباری وتی " سڵاو ناریا .... تۆ تاکەی دەتەوێ ئاوابی و ئێمە خەمبار بکەی من نازانم کە چیت بەسەر هاتوە " کەمێک وەستاو سەری هێنا پێشەوە دواتر وتی " چی دەربارەی هەواڵێکی دڵخۆشکەر " من هەر هیچم نەوت بیۆل بەخێرایی لەسەر بێدەکە هەڵساو سەیری کردم بە برۆ گرژی " ناریا گەر یەک وشە نەڵێی ئەوە پێت ناڵێم ئەم هەواڵە چییە چونکە دڵنیام بەدڵت دەبێ " وتی لەکاتێک دا شەقێکی لەقۆڵم دا منیش بەهێواشی لەسەر بێدەکە هەڵسامەوە بەمەبەستی دانشتن سەیری بیۆلم کرد بەدەنگێکی کز وتم " باشە بیۆل چی هەیە ؟" بیۆل چاوەکانی فراوان بوون بەڵێ بۆ ماوەی یەک هەفتە ئەوە تاکە وشەبوو کە وتم بیۆل بەخێرایی هاتە سەر بێدەکەو قۆڵی گرتم بەدڵخۆشی وتی " تۆ باشترینی ناریا وە هەواڵەکەم ئەوەیە پاش دوو هەفتەی تر جیمین دەگەڕێتەوە کۆریا " کۆتاییەکەی بە هاوارەوە وت چاوەکانم فراوان بوون بەخێرایی سەیری بیۆلم کرد چاوەکانم خەریکە پڕ فرمێسک دەبن ئایە ئەوە ڕاستە کە دڵبەرەکەم ئیتر دەگەڕێتەوە و ئەم دووریە کۆتایی پێ دێت بە پچڕ پچڕی وتم کاتێک سەیری چاوەکانی بیۆلم دەکرد " تـ تۆ بـ بە ڕاستە " بیۆل بە شانازی بەخۆ بونەوە قسەی کرد " بێگومان بەڕاستمە پەیوەندی کردن بەو سەخت بوو بەڵام ئیتر کردم " وتی لەکۆتایی قسە کردنەکەی بەلوت بەرزی قژی گەڕاندە دواوە منیش توند بیۆلم لەباوەش کرد چونکە ئەو بۆمن هەوڵی داوە و پەیوەندی بە جیمینەوە کردوە پاشان بیۆل لەباوەشم وتی " بەڵێنم پێ بدە کە ئیتر وەک جاران بی تکایە ئیتر لەژوورەکەت وەرە دەرەوە " منیش بزەیەکم کرد و وتم " بەڵێن بێت " دواتر لەباوەشی یەکتر هاتینە دەرەوە و پاڵمان بەپشتی بێدەکە دا

خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎  Donde viven las historias. Descúbrelo ahora