chapter ~ 1

243 37 3
                                    


چۆنن گەردن زەردەکانم .
هیوام وایە چیرۆکە نوێیەکەمتان بەدڵ بێت .
هەرچەنە وەزعەکە باشی ناڵێت 😒😂👊🏻.

یەللە بۆ ناو چیرۆک .

___________________________________________

Pov Aka

ئاکا : لەلەلا لەلەلا لالالالا ( ئاواز )  . ئاااا ئەوە ئەو قەرە باڵخیە چیە لای ماڵمان . ( کەمێک زیاتر چوە پێش ) دەبێ نەنەم شەڕی کردبێت . ( دیمەنەکەی بینی .) نەنە !

لە ڕێگای قوتابخانەبووم بۆ ماڵەوە واتە ئەمڕۆ دووەم ڕۆژی خوێندن بوو. خوێندنی ساڵی نوێ . گەشتمە نزیک ماڵەوە قەرەباڵخی کی زۆر هەبوو . تێبینی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنم کردم . وتم داخۆ نەنە شەڕی کردوەو یەکێکی شەهید کردوە ؟! .
پرسیارێکی گەمژانە بوو نەنە شەرانی نیە . ( جەماعەت گیان نەنە واتە داپیرە )
چومە پێشەوە ئەوە خۆ نەنەیە ؟! . چی بەسەر هاتوە .
ترسێکی زۆرم هەیە . ئایا جێم دەهێڵێت ؟!
شۆک بووم . ناکرێ وەک دایکم و باوکم خراپ بێت .

ئاکا : نەنە نەنە گیان . تکایە با منیش بێم ( بەخێرای و گریانەوە چومە لای ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەکە وە ڕێگەیان دام )

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

پاش گەیشتنمان بۆ نەخۆش خانە و پشکنین و ئەمسەر و ئەوسەرەکان . پزیشکەکە وتی کە نەنکم زۆر لاوازە مەحاڵە بتوانێت تا مانگێکی تەواو لە ژیان بمێنێتەوە . وە جەڵتەی دڵ لێیداوە زۆر بە خراپی کە وای کردوە تەواوی بەشەکانی جەستەی لاواز ببێت و لە کار بکەوێت . ( شۆک ) .

ئاکا : نەنە گیان تخوا جێم مەهێڵە ئاخر من هەر تۆم هەیە . ئێستا چی ڕویدا بۆچی بۆچی لە ناکاو وات بەسەر هات . ( دەستیم گرتبوو بە گریانەوە )

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

هەفتەیەک تێپەڕیوە نەنەم خراپتربوە باشتر نەبوە . تەنانەت یەک جاریش چاوی نەکردۆتەوە . ئێستاش من لە قوتابخانە هاتمەوە بە خێرای بۆلای داپیرم ئەچم .

گەشتمە نەخۆشخانە و بەردەم ژورەکەی نەنکم ئایا ئەوە پزیشکە لە ژورەوە بۆچی لەوێن .
بە ترسێکی زۆرەوە بە خێرای دەرگای ژورەکەم کردەوەو پزیشکەکان ئاوڕیان دایەوە تێبینیم کرد نەنکم بەهۆش هاتۆتەوە .

نەنە : ئەمەوێت بە تەنها لەگەڵ ڕۆڵەکەم قسە بکەم . ( بە بێهێزیەکی زۆرەوە کە دەتوت ئێستا ئەمرێت . )

پزیشکێک : بەڵام ( قسەکەی پێ بڕا )

پزیشکێکی تر : وازیان لێبێنە با قسە بکەن . ( بە بێ هیواییەوە بە پزیشکەکەی دیکەی وت . وە چونە دەرەوە )

ئاکا : نەنە گیان ( بە گریانەوە ڕامکردە لای و باوەشم لێدا ئەو نەیتوانی باوەشم لێباتەوە )

نەنە : ئاکا ( بە بێهێزی ) کچە شیرینەکەم ( بە بێهێزی ) کاتی گریان نیە . ( بە هەناسە تەنگی ) هەندێک ئامۆژگاریم بۆت هەیە پێش ڕۆشتنم ( بە کزی و بێهێزی و خەمباری )

Lost ~ ونبوو Where stories live. Discover now