chapter ~ 5

165 31 7
                                    


Let's go

___________________________________________

دوای ئەوەی کە ئەمڕۆ ئاکا لە قاوە خانەکە ئیچیرۆی بینی زۆر زۆر پەرێشان بوو بۆ حاڵی ئیچیرۆ لە کاتێکدا کەوا تسوکی پەشۆکابوو بەوەی کە ئیچیرۆ لە قوتابخانە حەیایان نەبات ( ڕونە کە تسوکی یەک زەڕەش ئیچیرۆ ناناسێت جارێ )  . ئیچیرۆ لە جاران زیاتر زەرد هەڵگەڕابوو وە بێتاقەت و لاواز دیار بوو . ژێر چاوی ڕەش بوبو بە تەواوی هەستت بە ساردی جەستەی ئەکرد تەنها بە بینین. 
ئاکا دوای کار گەڕایەوە بۆ ماڵەوە و هەر بیری لای ئیچیرۆ بو وە تسوکی کە ئاکای دەبینی لەناو خەیاڵ بوو دەیزانی کە بیر لە ئیچیرۆ دەکاتەوە !
ئاکا تەنها ١٠ ڕۆژێک ئەبێت ئیچیرۆی ناسیوە . ئەویش ناسین نا چونکە هیچی لەبارە نازانێت.  تەنها هاو پۆل و هاو گروپیەتی . کەچی ئاکا بارودۆخی بەو جۆرەیە وەک بڵێی ئیچیرۆی بەدڵە . لە کاتێکا ئیچیرۆ هێشتان نازانێت بەتەواوی ڕوخساری ئاکا چۆنە .

Pov Aka

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕویدا کە لە کار گەڕامەوە تسوکی چوو گەرماوی کرد و پاشان من ڕۆشتم . وە کە هاتمە دەرێ.  چومە ژوروکەم تا بخەوم وە خەوم لێنەکەوت وە بڕیارمدا بچمە لای تسوکی .

ئاکا : تسووکی ( لە دەرگامدا )

تسکوی : گیان ( جوابی دامەوە )

ئاکا : نەخەوتوی ( دەرگاکەم کردەوەو سەرم بردە ژورەوە )

تسوکی : نانا وەرە ( لەسەر بێدەکەی دانیشتبوو مۆبەکەی قوفڵ کرد و بانگی کردم )

پاشان چومە لای و کەمێک قسەمان کرد و پێکەنین . پاشان شتێک هاتە مێشکم .

ئاکا : تسوکی شتێک ( بە پەرۆشەوە )

تسوکی : چی گیان .

ئاکا : تسوکی . ئایا ئەزانی ئیچیرۆ لەگەڵ کێ دەژی ؟!

تسوکی سەیری کردم و هەناسەیەکی هەڵکێشا. 

تسوکی : لەگەڵ باوکی دەژی

ئاکا : ئەی دایکی ؟!

تسوکی : دایکی مردوە . ( بە خەمباری )

ئاکا : مردوە ؟! ( تاسام ! دەبێ ئەوە هۆکاربێت کە ئەوها ساردە ؟! )

تسوکی : ئم دەڵێن کە منداڵ بوە دایکی خۆی کشتوە وە ئەویش ئاگادار بوە . ( ڕونی کردەوە )

ئاکا : ئیچیرۆ ( دڵم پڕبوو )

ئاکا : تسوکی دەبێ ئەوە هۆکار نەبێت کە ئیچیرۆ مەیلی بۆ ئافرەت نیە ؟!

تسوکی : جا بۆ دەبێ ئەوە هۆکار بێت . واتە هەموو کەس دەکرێ خێزانەکەی لەدەست بدات ئاکا دەبێت چاوەڕێی هەموو شت بکەی لە ژیان . نا بەخوا هەر بەڕاستی ڕەنگە هاوڕەگەز باز بێت ( ئم کچە تەواو نیە ڕەگەزبازی چی )

ئاکا : ئای تسوکی بەسە ئاوهای پێ مەڵێ ( خەمبار بووم )

تسوکی : یاااا سورەی پیس دەبینم لەبەر کوڕێک کە ١٠ ڕۆژێکە دەیناسی و تەنانەت ڕوخساریشت ناناسێت توڕە دەبیت لێم ( بە توڕەبونێکی کیوت )

Lost ~ ونبوو Where stories live. Discover now