Chapter ~ 10

151 28 26
                                    


Let's go

___________________________________________

پاش ئەوەی قوتابیەکان لە قوتابخانە دەرچوون تەنها ئاکا و ئیچیرۆ مانەوە . کچەکان جانتای ئاکایان بردەوە تا ئەرکی سووک بێت . وە کوڕەکانیش بەزۆر ئەوەی ئیچیرۆیان برد .

ئیچیرۆ : چ بێزارکەریەکە . ( بە بێزاری وتی کاتێک خەرکبوو مێز و کورسیەکانی پۆلەکەی دەبردە دەرەوە )

ئاکا : ببورە ئیچیرۆ من ناتوانم مێزەکان ببەمە دەرێ . بەڵام بەڵێن دەدەم بە جوانی خاوێنی دەکەمەوە ( بە شەرمەزاریەوە وتی )

ئیچیرۆ : تەنها دەمت داخە ( بە هاوار و توڕەییەوە وتی )

ئیچیرۆ : کاتێک ئەمەی دەیکەم پێت ناکرێ تەنها بێدەنگ بە ( بە توڕەی چوە بەردەمی ئاکا و بە هاوارەوە. وتی )

ئاکا بێدەنگ بوو .

ئیچیرۆ : من نامەوێت کار بکەممم . نەفرەتی ( هاواری کرد و مێزەکەی بردە دەرێ و بە توندی لەسەر زەویەکەی دانا وایکرد ئاکا ڕابچڵەکێ . )

پاشان پۆلەکەی چۆڵ کرد . و خۆیشی لەلای دەرگای پۆلەکە وەستابوو . ئاکایش خەریکی سڕینەوەی زەوی پۆلەکە بوو. 
پاشان زەویەکەی سڕیەوە و ئیچیرۆ پێڵاوەکانی لە پێی خۆی لابرد و چوە ژورەوەو سەتڵە ئاوەکە و فڵچەکانی بردە دەرێ .
تا سەتڵ و شتەکەی بردە دەرێ و بردیەوە شوێنی خۆی تا گەڕایەوە بینی ئاکا لەسەر لێواری پەنجەرەکە وەستاوە و لایەکی لە ڕووی دەرەوەیە و خەریکی سڕینەوەی ڕووی دەرەوەی پەنجەرەکەیە .
ئاکا دەستی بە تەواوی بە ڕووی دەرەوەی پەنجەرەکە نەدەگەشت بۆیە بە زۆری دەیویست پەنجەرەکە بسڕێتەوە تا قاچی ترازا و ئیتر نەیتوانی هاوسەنگی خۆی بپارێزێت .

ئاکا : ئا ئاااااا ( هاواری کرد و پەڕۆ و دەرمانی پاک کردنەوەکەی لێ بەر بویەوە )

ئیچیرۆ : ت تۆ باشیت ( زۆر زۆر بە خێرای ئیچیرۆ چوو بەرەو لای ئاکا و دەستی ئاکای گرت و باوەشی لە ناو قەدی دا و ئەوی هێنایە ژورەوە کاتێک هێشتا لە باوەشی بوو پرسی )

ئاکا : خ خەریک بوو ب بمرم ( بە ترس. و گریانەوە )

ئیچیرۆ : تۆۆۆ گەمژەی یان چیییی . خەریکبوو خۆت خۆت بە کوشتن بدەی . نەفرەتی . چی ئەگەر بەر ببویتایەوە.  کەی خاوێنکردنەوە ئەوەندەی دەوێت تا گیانی خۆتی بۆ دابنێی ( ئیچیرۆ سەیری ڕوخساری ئاکای ئەکرد و زۆر زۆر بە خراپی هاواری بەسەر ئاکادا دەکرد . چونکە پۆلەکەیان لە نهۆمی سێیەمە بێ شک کەوتبا زیانی گەورەی لێ دەکەوتەوە یان دەمرد )

ئاکا : ب ببورە ئیچیرۆۆ . ( بە گریانەوە ) من من زۆر ترسااام ( زۆر بە ترسەوە گریا )

ئیچیرۆ : دەی تەواو بەسە مەگریە . ( ئاکای داگرت لە باوەشی و بە گرژ و مۆنی وای وت )

ئاکا ویستی بەردەوام بێت . بەڵام قاچی ئازاری پێ گەیشتبوو

ئاکا : ئ ئااا ق قاچم ئازاری پێ گەشتوە ( ب ئازارەوە دانیشتبوو دەستی لەسەر قاچی دانا )

Lost ~ ونبوو Where stories live. Discover now