chapter ~ 4

165 30 3
                                    


Let's go

___________________________________________

Pov Aka

کە گەڕامەوە پۆل بەڕێز کێنجی و هیرۆشی ئاوڕیان دایەوە ئاخر ئەوان لە پێش ئێمەوەن وە هیرۆشی پرسی .

هیرۆشی : ئاکا ئیچیرۆ لە کوێیە ؟!

کێنجی : ئەو چۆنبوو ؟!

ئاکا : ئاااام ( قسەکەم پێ بڕا )

مامۆستا : خاتوو تۆشی گەر قسەیەکی تایبەتیتان هەیە هەڵیگرن بۆ دوای دەرز .

لە تەریقیان سوور بومەوە .
پاشان ئەوەندەی نەبرد جەڕەس لێدرا و هیرۆشی یەکسەر ئاوڕی دایەوە و هەمان پرسیاری کردەوە .

ئاکا : ڕاستیەکەی بەڕێز هیرۆشی من لەگەڵ ئەو چوینە ژوری فریاگوزاری . وە دەستی پێچاوە وە ئەو چوە دەرێ .

.
.
.
.
.
.
.

پاش تەواو بونی وانە هەریەکە و گەڕایەوە ماڵی خۆیان .
من و تسوکیش گەڕاینەوە نیسوش گەڕایەوە ماڵ هەریەکەمان خۆمان ئامادە دەکەین و بۆ سەر کار و نانی نیوەڕۆ دەخۆین پشویەک دەدەین و بەڕێ دەکەوین بۆ سەر کارەکەمان .
لە ڕێگەی ماڵی نیسوەوە دەڕۆین و لەوێ پێکەوە یەک دەگرین.

نیسو : سورە ( کاتێک بە ڕێگاوە بوین بۆ سەر کار )

ئاکا : گیان

نیسو : ئەوە نەترسای ؟!

ئاکا : لە چی .

نیسو : لەوەی کە لەگەڵ ئەو دڕندە بێ هەستە چوی . ( مەبەستی لەوەبوو کە لەگەڵ ئیچیرۆ چومە ژوری فریاگوزاری )

ئاکا : بۆ دەبێت بترسم ( بە سەرسوڕمانەوە )

تسوکی : بێگومان لەبەر ئەوەی ئەو دیواری پۆلەکەمانی شکاند وە هەرکەسی بوێت ئازاری دەدات وە ڕقی لە ئافرەتانە بۆیە دەبێ ترسابیت ( ئەوە بەو شێوەیە بیری لێ دەکەنەوە نیسو و تسوکی )

ئاکا : کچینە من نەترسام بەڵام

نیسو : بەڵام ؟!

ئاکا : هیچ هیچ لێیگەڕێن .

تسوکی : ناچینە ژورێ تا پێمان نەڵێی ( کە گەشتینە بەردەم قاوەخانەکە . تسوکی و نیسو لەبەردەم قاوەخانەکە وەستابوون و چاوەڕێی قسە تەواو نەکراوەکەی منیان دەکرد )

ئاکا : کچینە بەڕاستی من پێم سەیر بوو . چی وای کرد ئیچیرۆ ئەوەندە توڕە ببێت . لە ژوری بەڕێوبەر چیان پێ وت ؟! ئەو هێمن بوو . دوای ئەوەی چوە ژوری بەڕێوبەر توڕەی زۆر زۆر بوو . ( بۆم ڕون کردنەوە ) تەنانەت ( زەردەخەنەم کرد کە ئەو شتەم بیر هاتەوە )

تسوکی : تەنانەت چی . بۆ پێدەکەنی ( بە جۆشەوە )

ئاکا : تەنانەت هاواری لەسەر کردم . ( زۆر دڵخۆش بووم )

نیسو : چییی ئەو گەمژە ئازاری نەدای ؟!

تسوکی : بێ ئەقڵ چی وات لێدەکات پێبکەنی . لەو کاتەی چویە لای ئەو کوڕە . تەواو تۆش تێک چوویت ( بە گەمژانە سەیری ئەکردم )

Lost ~ ونبوو Where stories live. Discover now