وەبیر هێنانەوەی
چاپتەری ڕابردوو 👇🏻ئاکا : ئ ئیچیرۆ ( چاوم دەبریسکایەوە )
ئیچیرۆ : گیان
گیان ؟! 😳
وتی گیان ؟!ئاکا : تازە وتت چی ؟!
ئیچیرۆ : وتم گیان
ئاکا : ن نا پێشتر
ئیچیرۆ : وتم کە تۆم بە دڵە
لە شەرمان سوور بومەوە .
ئیچیرۆ : دەی با لێرە بڕۆین ( هەستایەوە و لە باوەشی گرتم )
ئێستا بە تەواوی هەست ئەکەم هیپنۆتیزم کراوم .
___________________________________________
New chapter
Let's go
___________________________________________
ئاکا ئێستا لەگەڵ ئیچیرۆ لەناو بەرزکەرەوەی نەخۆش خانەن .
دوای ئەوەی ئاکا چوە لای پزیشک و ئەویش لەسەر ویستی ئیچیرۆ چونکە نیگەرانی ئاکا ببو پاشان پزیشکەکە وتی .
پزیشکەکە : بەڕێز ئیچیرۆ پێویست بە نیگەرانی ناکات خاتو ئاکا باشە . تەنها لەسەر ئەژنۆی و پشتی کەمێک ڕوشان هەیە و هەر ئەوەندە .
ئیچیرۆ : زۆر سوپاس . ( بەبێ ئەوەی هیچ بڵێت بۆ دەرێ بەڕێ کەوت و ئاکاش بە شەلە شەل بە دوای کەوت )
ئاکا : ئ ئیچیرۆ . ز زۆر خێرای ( لەگەڵ ئەو قسەیە ئیچیرۆ وەستاو بەرەو لای ئاکا چوو وە وتی )
ئیچیرۆ : من خێرا نیم تەنها تۆ خاویت . ئەویش بەهۆی ئیهمالی خۆتەوە ( بە ناڕەزایی و بۆڵەوە وتی )
ئاکا : بەڵام من ئیهمال نیم ئەوان دوان بوون .
ئیچیرۆ : جا خۆ کەس نەیوت بڕۆ ئەو کۆڵانە چۆڵە . ( وتی و دوای ئەو قسە بەڕێ کەوت ئاکاش بە ڕاکردنێکی شەلە شەلەوە کەوتە شوێنی و وتی )
ئاکا : وەللە ئیچیرۆ خەتای من نەبوو کەسێک بانگی کرد ( قسەکەی تەواو نەکرد ئیچیرۆ وتی )
ئیچیرۆ : لە شوێنێکی گشتین بە نزمی قسە بکە . لایەنیکەم هاوار مەکە . ( بە ساردی وتی و چوە دەرێ لە نەخۆش خانە و چوە نێو ئۆتۆمۆبیلەکە )
ئاکا : گەمژەەەە ( هاواری کرد و دوای ئەوە سەیری چواردەوری کرد کە هەموان وەک نا تەواو سەیری ئەکەن )
ئاکا : ب ببورن ببورن ( وتی و خێرا چوە نێو ئۆتۆمبێلەکە )
ماوەیەک لەناو ئۆتۆمبێل بوون و ئیچیرۆ خەریکی شۆفێری بوو . وە ئاکا لە ناکاو قسەی کرد .
ئاکا : منیش تۆم بە دڵە ( بەبێ ئەوەی بزانێت چی دەڵێت و دوای ئەوە دەستی بە دەمیەوە گرت)
ئاکا لەناو خەیاڵی خۆی وتی :
گەمژە ئەوە من وتم چی .
![](https://img.wattpad.com/cover/352202857-288-k955139.jpg)
YOU ARE READING
Lost ~ ونبوو
ActionTB/ چیرۆکەکەم هیچ مەقتەعێکی زۆر نەشیاوی تێدا نیە . کورتە : کچێکی شیرین و نازدار ئاشقی کوڕێکی بێباک و سارد و دڵ ڕەش ئەبێت. کە گرنگی بە هیچ نادات هەتا خۆشی . ئایا دەروون شێواوێکی نەخۆشە. یان ونبویەک بۆچی ئەبێت کچێکی شیرین کوڕێکی دڵ ڕەشی خۆش بوێت...