وەبیر هێنانەوەی
چاپتەری ڕابردوو .ئاکا : چ چی لەبارەی خێزانە ڕاستیەکەی ئیچیرۆ .
ئۆجی : ئەوان لە ژیانن دڵخۆشن بە گەڕانەوەی کوڕەکەیان بەڵام ئێمە ناتوانین هیچ بە ئیچیرۆ بڵێین
وە جیرۆ ڕقێکی زۆری بۆ ئیچیرۆ هەیە . وە هەوڵیدا
وەک ئەوەی کە هێزی سەرو سروشتی نیە . ئەوا هێزی سروشتی هەبێت . وە ئەو کوڕێکی بەهێزە زۆر زۆر .ئاکا : ئێستا ئێمە لە کوێین ( بە زانخوازی )
ئۆجی : جیهانێکی لە زەوی دابڕاو وە کەس نازانێت ئێمە بونمان هەیە .
___________________________________________
New chapter
Let's go
___________________________________________
ئاکا : بەڕێز ئۆجی . ( بە هێمنی وتی )
ئۆجی : بەڵێ
ئاکا : ت تکایە دەمەوێت ئیچیرۆ ببینم . ( وتی کاتێک توند دەستی بە کراسەیەکەیەوە گرتبوو چاوی داخستبوو )
ئۆجی : ئاکا . ئێستا ئیچیرۆ کەس ناناسێتەوە . ئەگەر کەسێکیش بناسێتەوە ئەوا ئەو ئێستا زۆر توڕەیە و خۆی پێ کۆنترۆڵ ناکرێت . ( بە ئارامی )
ئاکا : کەواتە بۆچی دەرمانەکەی پێ نادەی ( بە جدیەوە وتی کاتێک سەری بەرز کردەوە )
ئۆجی : ناتوانین ئەو دەرمانانە تەنها کاتێک سودی هەبوو کە هێزەکەی مۆر کرابوو . ئێستا کە مۆرەکە شکاوە سودی نیە . ( بە ئاسای )
ئاکا : کەواتە دوبارە مۆری بکەنەوە . ( بە جدیەوە وە بە خەمخۆری )
ئۆجی : ناتوانین . ئاخر مۆرەکە شکا سەرەڕای ئەوەی مۆرەکە بەهێزترین مۆر بوو . دوبارە هەمان مۆر سودی نابێت .
ئاکا : گەر وابێت ئێوە ئێستا چۆن ئیچیرۆتان کۆنترۆڵ کردوە . ( بە خەمباریەوە )
ئۆجی : لەم ماوەی تەمەنی ئیچیرۆدا هەمیشە لەدووی ڕێگە چارەیەک بووم تا بتوانم ئیچیرۆ ڕاگرم گەر خۆی بۆ کۆنترۆڵ نەکرا . بۆیە شوێنێکم دروست کرد و تایبەت بە ئیچیرۆ . تا گەر بڕیار بوو بیگەڕێنمەوە لەوێی دابنێم . چونکە پلانم وانەبوو ئیچیرۆ بگەڕێنمەوە مەگەر کاتێک هێزەکەی زاڵ بوو لەسەری . بۆیە ئەو شوێنەم دروست کرد . ( قسەکەی پێ بڕا )
ئاکا : ئایا ئەو شوێنە وەک ژورەکانی ئەی وەن و بی وەن و ئەوانە وایە ؟ ( بە جدیەوە )
ئۆجی : نا ئەوە جیاوازە . ئەو ژورەیان ژوری زی بیست و شەشە Z/ Twenty-six
ئاکا : بۆچی بە پێی ڕیزبەندی ناوت لە ژورەکە نەنا .
![](https://img.wattpad.com/cover/352202857-288-k955139.jpg)
YOU ARE READING
Lost ~ ونبوو
ActionTB/ چیرۆکەکەم هیچ مەقتەعێکی زۆر نەشیاوی تێدا نیە . کورتە : کچێکی شیرین و نازدار ئاشقی کوڕێکی بێباک و سارد و دڵ ڕەش ئەبێت. کە گرنگی بە هیچ نادات هەتا خۆشی . ئایا دەروون شێواوێکی نەخۆشە. یان ونبویەک بۆچی ئەبێت کچێکی شیرین کوڕێکی دڵ ڕەشی خۆش بوێت...