Chapter ~ 8

145 31 7
                                    


Let's go

___________________________________________

تسوکی : هەی گەمژەی سوووور دەزانی چەند ترساندمت لە کوێ بووی ( بە هاوارەوەو گریانەوە )

نیسو : گیانەکەم هێمنبەوە هاوار مەکە خراپە ( 😂🤓)

Pov Aka

گوێم بە قسەکانیان نەدا و بە دڵخۆشیەکی زۆرەوە ڕامکردە ژورەکەم و لەسەر بێدەکە هەڵبەز و دابەزم ئەکرد و پێدەکەنیم و توند چاوم داخستبوو .

تسوکی : ئەوە چی بوە تۆ تەواوی .

نیسو : دڵخۆش دیارە .

ئاکا : کچینە شتی زۆر خۆش ڕویدا دەچم ئاوێک بە خۆمدا دەکەم و دێمەوە .( هێمن بومەوەو لەسەر بێدەکە چومە خوارێ و جلی حەمامەکەم هەڵگرت و بەڕێ کەوتم )

خۆم شوشت و هاتمە دەرێ چومە ژورەکەم و خۆمم گۆڕی و قژم وشک کردەوە و بە جۆشەوە چومە دەرێ. 

تسوکی : ئێستا باسی بکە بۆمان .

نیسو : گوێمان لێتە . ( کاتێک لەسەر قەنەفەی هۆڵەکە دانیشتبوون منیش چومە نێوانیان و و باسم کرد )

ئاکا : بڵا بڵا بڵا بڵا ( لە نوقتە تا فاریزە هەموویم بۆ گێڕانەوە ئەوەی نێوان من و ئیچیرۆ )

ئەو دوانە هەردوکیان دەمیان لە شۆکا کرابۆوە و منیش پێدەکەنیم زۆر زۆر دڵخۆش بووم .

نیسو : واتا ئیچیرۆ باسی ژیانی خۆی بۆت کرد ؟!  ( بە شۆکەوە )

تسوکی : لە هەمووی موهیمتر باوەشی لێت دا ؟! ( ئەویش شۆک بوو )

منیش زەردە خەنەم کرد .

تسوکی : بۆستە بۆستە . ( وەک بڵێی شتێکی هاتە یاد منو نیسو سەیرمان ئەکرد )

ئاکا : هم

تسوکی : ئاکا تۆ چۆن زانیت چۆن کەوتیە شوێن ئیچیرۆ . هەم ئەم بەیانیەش باش نەبووی . شتەکە زۆر تێکەڵە ئاکا تۆ ئەم ماوە زۆر نامۆی.  ( بە سەر سوڕمانەوە )

نیسوو : ئاااا تسوکی راستەکات ئاکا.( گازێکم لە لێوم گرت و وتم )  

ئاکا : ئەگەر باسی بکەم بڕوام پێ ناکەن بۆیە ڕەتی دەکەمەوە کە باسی بکەم . ( چاوم داخست بە بێ هیوای )

نیسوو : گەمژەی یان چی بێگومان بڕوات پێ دەکەین ئێستاش باسی بکە زووو .( کێشای بە سەرما )

تسوکی : چاوەڕێین باسی بکە .

لە دڵی خۆم وتم . " چی ئەگەر پێیان وابێت شێتم "

ئاکا : ک کچینە من بە جۆرێک لە جۆرەکان ڕابردوو و داهاتو دەبینم کە ئەوە تەنها لەسەر ئیچیرۆ کار ئەکات .لەسەر هەموان تاقیم کردەوە تا بزانم خورافیاتە یان چی بەڵام تەنها لەسەر ئیچیرۆ کاری ئەکرد

تسوکی : سوێند ئەخۆم ئەم کچە تێک چووە ( چاوی سوڕاند )

ئاکا : دەمزانی . ئاخر تۆ نزیکترینی بڕوام پێ ناکەی . ئیتر چاوەڕێی چیبم هاااا . ( هاوارم کرد و توڕە بووم ویستم بڕۆم . )

Lost ~ ونبوو Where stories live. Discover now