Chapter ~ 9

128 29 11
                                    


Let's go

___________________________________________

بەیانی ڕۆژی دواتر هات و کچەکان هەستان و خۆیان ئامادە کرد و بۆ قوتابخانە بەڕێ کەوتن .

دەرۆینە لای ئیچیرۆ .

Pov ichiro

دوێنێ زۆر زۆر توڕە بووم ئاگام لە خۆم نەما. دڵنیام سەرزەنشت ئەکرێم .
هەرچەندە ئەو کچە سورەم لەگەڵ بوو . ناوی چیبوووو
" ئاکی "
باشە من هەرگیز ئەوەنە لە ئافرەت نزیک نەبووم . وابزانم ئاکی جادووی لەسەرم خوێند .
دەی گرنگ نیە . ئەمە دوبارە ناکەمەوە .
بەڵام دوێنێ یەکێک بوو لەو ڕۆژە باشانەی کە هەرگیز نەمبوە . بەڕاستی پێویستم بە کەسێک بوو کە گوێ لە ناخم بگرێت .

پاش ماوەیەک .

خۆم ئامادە کرد و بۆ قوتابخانە بەڕێ کەوتم
گەشتمە قوتابخانە و لەگەڵ ئەوەی لە ڕاڕەوەکان بووم بۆ ڕۆشتنم بۆ پۆل کێنجی و هیرۆشیم لێ پەیدا بوو و وە  هیچیان نەوت . بەڵام سڵاومان کرد .
لەگەڵ گەیشتنم بە پۆل ئەو سێ کچەم بینی .
کچە چەنەبازەکە . و کەپڵەکەی کێنجی و کچە سورەکە . ئاکی .
کێنجی چوە لای کەپڵەکەی و هیرۆشی چوو سڵاوی لە کچە چەنەبازەکە کرد ئەوان وەستابوون . تەنها من و ئاکی مابووین . ماوەیەک وەستاین و پاشان ڕووم وەرگێڕا و بۆ پۆل بەڕێ کەوتم . ئەوانیش لە دووم هاتنە پۆل .

جەڕەسی وانەی یەکەم لێدرا و لەگەڵ هاتنی مامۆستا کاتبەکەش هاتبوو . قەتابیەکان پستە پستیان بوو . سێ قوتابیەکەی دوێنێ دیار نەبوون . « فەک »

مامۆستا : خاتوو ئاکا تۆشی . وە ئیچیرۆ هۆشیمێ . لە ژوری بەڕێوبەرەوە بانگ کراون . ( پاش ئەو قسانە بە دەستی چاویلکەکەی زیاتر بردە سەرێ )

ئاکا : د دەبێ چیمان لێ بکەن ( بە ترسەوە لەبەر خۆیەوە وتی )

ئیچیرۆ : بجوڵێ ( پێیم وت بجوڵی چونکە تا ئەو لانەچوبا من نەمدەتوانی دەربچم )

پاشان بە مشەوەشی جوڵا و کاتبەکە قسەی کرد .

کاتب : دەستو برد بکەن خێرا ( بە توڕەی )

پاشان من و ئاکی بۆ ژوری بەڕێوبەر بەڕێ کەوتین . کاتبەکە لە دەرگای دا و بەڕێوبەر وتی

بەڕێوبەر : وەرە .( پاشان کاتبەکە دەرگاکەی کردەوە و ئێمە بۆ ژورەوە چوین )

کاتب : ئەوانم هێنا بەڕێوبەر ( بە ڕێزەوە وتی )

بەڕێوبەر : دەست خۆش تۆ ئەتوانی بڕۆی بە لای کاری خۆتەوە ( پاشان ئێمە چوینە ژورێ و سێ گەمژەکەش لەوێ بوون دەمو چاویان هەمووی پلاستەر بوو یەکیان قۆڵێکی لە ملی بوو )

ئاکا : گ گ گەورەم ب بانگت کردین ( زۆر ترساو دیار بوو بە لا چاوێک تێبینیم کرد )

بەڕێوبەر : بەڵێ . ( بە سارد و سڕی )

Lost ~ ونبوو Where stories live. Discover now