وەبیر هێنانەوەی
چاپتەری پشوو .ئاکا : نیسوو تکایە لێرە بمێنەوە ئیتر . با هەرسێکمان پێکەوە بین ئەها چەند خۆشە بۆخۆمان کات بەسەر ئەبەین . هەم ئیتر زۆر خۆشیشە خۆو ئەزانی . ( بە تکاوە )
تسوکی : نیسوو تکایە ئاکا ڕاست ئەکات . چی ئەبێت با هەر سێکمان پێکەوە بین .( بە تکاوە )
نیسوو : بەڵام ( بە شڵەژاوی )
ئاکا : تکایە بەڵام مەخە قسەکانت ( بە تکاوە )
تسوکی : ڕاست ئەکااات ( خۆی کیوت کرد )
نیسوو : ئممم باشە قسە لەگەڵ ماڵەوە دەکەم . بەڵام کە هاتنەوە شەوێک لایان دەمێنمەوە چونکە بیرم کردوون .
ئاکا و تسوکی : یەەەەسسسسسس ( بە دڵخۆشی ) .
___________________________________________
New chapter
Let's go
___________________________________________
ئێستا ئاکا و تسوکی و نیسو لەسەر کارن . وە خەریکی کار کردنن .
Pov Aka
ئێمە ئێستە لەسەر کارین . نازانم زۆر شڵەژاوم . واتە سەر ئەهێنم و سەر ئەبەم نازانم خەونم بە چییەوە بینیوە .
تسوکی : ئاکا . گیانەکەم ئەو داواکاریە بگەیەنە .
تسوکی : ئاکااااا ( بە هاوارەوە )
ئاکا : چ چ چی چیبوە . ( بە ترسەوە لە خەیاڵەکەم دەری هێنام )
تسوکی : لە کوێی کچم . دەڵێم ئەوە بگەیەنە . ( بە جدی )
پاشان داواکاریەکەم گەیاند و بەم جۆرە خەریکی کار کردن بووین تا کاتژمێر ٩ وە نیسوو لەلایەن دایک و باوکیەوە پەیوەندی بۆ هات .
نیسوو : کچینە کچینە دایکم تەلەفونی کرد وتی . خەریکە دەگەینە ماڵەوە . پێویستە من بچم بە دەمیانەو. ( بە جۆشەوە )
ئاکا : نیگەرانی کار مەبە . تەنها بە سەلامەت لەگەڵ تسوکی بڕۆ ئازیزی گیانم ( بە خۆشەویستیەوە )
نیسوو : لەگەڵ تسوکی بۆۆۆ ؟!
ئاکا : بێگومان بەم درەنگانی شەوە ڕێگەت نادەم بە تەنها بڕۆی . با تسوکیش بێت ( بە خەم خۆریەوە )
تسوکی : نسوو گیانەکەم وەللە ئاکا ڕاست ئەکات .
نیسوو : باشە مادام
ئاکا : کە ڕۆشتن بۆلای دایک و باوکت سڵاوی منیان پێ بگەیەنە . منیش یەکسەر دوای کار دەگەڕێمەوە ماڵەوە.
نیسوو : ئمهم . ( لەو کاتەدا دایکی پەیوەندی بە نیسووەوە کردەوە )
تسوکی : با بچین مۆڵەت وەرگرین و بڕۆین گیانەکەم. ( کە پەیوەندیەکەی بینی )
نیسوو و تسوکی . مۆڵەتیان وەرگرت و لە قاوە خانەکە دەرچوون . هەر ئەوەندەی نەبرد کاتژمێر دە و ئەو ناوە ( تەبعەن دەی شەو جەماعەت . ) منیش کارەکەم تەواو کرد و خۆم کۆ کردەوە تا بۆ ماڵەوە بەڕێ بکەوم.
YOU ARE READING
Lost ~ ونبوو
ActionTB/ چیرۆکەکەم هیچ مەقتەعێکی زۆر نەشیاوی تێدا نیە . کورتە : کچێکی شیرین و نازدار ئاشقی کوڕێکی بێباک و سارد و دڵ ڕەش ئەبێت. کە گرنگی بە هیچ نادات هەتا خۆشی . ئایا دەروون شێواوێکی نەخۆشە. یان ونبویەک بۆچی ئەبێت کچێکی شیرین کوڕێکی دڵ ڕەشی خۆش بوێت...