Chapter ~ 11

137 26 11
                                    


Let's go

___________________________________________

دوای ئەوەی ئیچیرۆ ئاکای گەیاندەوە ماڵ . ئەوا نیسوو و تسوکی بەبێ ڕاوەستان . خێرا بانگی تاکسیان کرد

[ تخوا تاکسی چیەەە. وەللە ئەنوسم تەکسی و ئەھ 😒]

ئێ ئیتر بانگی تەکسیان کرد و ئاکایان هەر بە جلی قوتابخانەوە برد بۆ لای کەسێک تا قاچی بۆ بگرێتەوە کە دەرچوبو یان لە جێ چوبو . پاشان کە تەواو بوون گەڕانەوە ماڵەوە و ئاکا زۆر ماندوو بوو چوە ژورەکەی و خۆی گۆڕی پاشان گەڕا بۆ مۆبەکەی . بەڵام مۆبەکەی دیار نەبوو.

ئاکا : نیسووو . تسووکیییی ( بە هاوارەوە بانگی کردن)

تسوکی : گیانەکەم شتێکت پێویستە ( کاتێک دەرگاکەی کردەوە و سەری لە دەرگاکە هێنابوە ژورێ )

ئاکا : ئەرێ زۆر بۆ مۆبایلەکەم گەڕام دیار نەبوو. تخوا بزانە نیە لەسەر مێزەکەی کە گوڵدانەکەی لەسەرە ( بە تکاوە )

تسوکی : باشە گیانەکەم .

تسوکی زۆر گەڕا و پاش کەمێک هاتەوە.

تسوکی : ئەرێ ئاکا من و نیسوو دنیامان بۆ موبایلەکە دا بە یەکا دیار نەبوو ( بە بێزاری وتی )

ئاکا : نازانم لە کوێ ( ویستی بڵێ نازانم لە کوێم داناوە. )

ئاکا : م مەحاڵە ( بە شۆکەوە )

تسوکی : چیبوە ئەڵێی دێوت بینیوە ( بە بێزاری )

ئاکا : کۆتا جار موبایلەکەم لەناو اۆتۆمبێلەکەی ئیچیرۆ دانا ( بە شۆکی )

[ دیسان فیلمە تورکیەکان دەستیان پێ کردەوە 🤓😂]

پاش کەمێک زەنگی دەرگا لێدرا .

نیسوو : ئااا بەڕێز ئیچیرۆ ئەوە تۆی ( ئاکا هەر گوێی لێبوو یەکسەر بە شەلە شەل و ڕاکردن چوە دەرێ ئەوەندە بە خێرای کە خەریکبوو بەر ببێتەوە )

[ ماشاءاللە چ گوێی سوکە 😒]

ئاکا : ئ ئیچیرۆ ( وەستا کە ئیچیرۆی بینی )

ئیچیرۆ : مۆبایلەکەت لەناو ئۆتۆمبێلەکەم جێمابوو ( پاش ئەو قسە مۆبەکەی زۆر بە فشقیاتەوە بۆ ئاکا هەڵدا و ئاکا بە شڵە ژاوی توانی بیگرێتەوە وە ئیچیرۆ یەک سانیەش چاوەرێی نەکرد تا بزانێت مۆبەکە دەگرێتەوە یان نا . یەکسەر کەڕایەوە ناو ئۆتۆمبێلەکەی و لەو ناوە ڕۆشت )

تسوکی : سوێند ئەخۆم ئەم کوڕە تەواو نیە هااا .

ئاکا : بەڵام ئەو لە پێناو مۆبایلەکەم . گەڕایەوە سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ بەهۆی منەوە زۆر ماندوو بوو .

نیسوو : وەللە من هیچم نیە بۆ وتن ( دەستی بە مانای نیشانەی نەزانین بەرز کردەوە و چوە دەست شۆر )

تسوکی : ئەرێ بۆ بەهۆی تۆ ماندوو بوو . خۆی هەڵەی کردوە و تۆشی خستۆتە کێشە. ( بە بێزاری وتی و ئەویش ڕۆشت )

Lost ~ ونبوو Where stories live. Discover now