Two months ago
Pov Aka
کێنجی ئەو ڕۆژە هەموو شتی بۆم باس کرد . ئەوەی کە چۆن دایکی ئیچیرۆ مردوە . ئەمەش واتای وایە ئەو خەونەی من بینیم ڕاستی بوو ڕابردووی ئیچیرۆ بوو . بەڵام ناتوانم سەدا سەد خەونێک بە ڕاستی دابنێم. ئەوە تەنها گریمانەیەک بوو . بۆیە دەستم کرد بە چاودێری کردنی خۆم و بیر کردنەوە لە ئیچیرۆ . وە شەوانە پێش خەوتن زۆرترین بیرم لێ دەکردەوە ڕاستە دەمویست بزانم خەونەکانم ڕاستین یان نا . بەڵام بۆیە بیرم ئەکردەوە لە ئیچیرۆ چونکە ئەو بۆ من ببوە کەسێکی گرنگ وا هەست ئەکەم لەناو هەموان ئەو پاکترین و میهرەبانترین کەسە . بەهەر حاڵ شەوانە بیرم لێ دەکردەوە . وە هەندێک شەو خەونم نە دەبینی بەڵام هەندێک شەویش خەونم دەبینی . یەکێک لەو خەونانە بینینی ڕابردووی ئیچیرۆ بوو کە باوکی زۆر بە خراپی لێی دەدا و ئیچیرۆ دەگریا خەونەکەم لەیادە .
Flashback "dream"
ئیچیرۆ : باوکە باوکە تکایە لێم مەدە ( کاتێک لەسەر زەویەکە کەوتبوو وە دەگریا و دەستی بە ڕوخساریەوە گرتبوو )
باوک : گەمژە گەمژە خۆزگە تۆش لەگەڵ ئەو سۆزانیە ئەمردی من دڕندەیەکی وەک تۆ کە لەو سۆزانیە بوویت بۆچیمە ها تۆ هەی نەخۆشی پیس ( کاتێک بە هەموو هێزی بەو زنجیرە قایمەی کە دڕندەکانی پێ دەبەستیتەوە لە ئیچیرۆی دەدا . وە دواتر ڕۆشت گۆزەی ژورەکەی هێنا کە لە گڵ دروست کرابوو وە بۆ ئیچیرۆی هەڵدا کە وایکرد بەر ئیچیرۆ بکەوێت و ئیچیرۆ لە هۆش خۆی بچێت . )
End flashback
End dreamدوای ئەوانە بە ترسەوە خەبەرم بویەوە. وتم چی ئەگەر ئەوە ڕاست بێت . بۆیە بۆ ڕۆژی دواتر ڕۆشتم و سەرەتا ڕوخسەتم لە نیسو وەرگرت کە قسە لەگەڵ بەڕێز کێنجی بکەم ئەو زەردە خەنەی کرد و وتی .
Flashback
نیسو : یاااا گەمژە عاجز ئەبم هاااا . تخوا ئەوە قسەیە. بێگومان ئاسایە بڕۆ . سیقەم پێتە هەر وەک تسوکی هەر وەک خوشکێک .
ئاکا : گەمژە بەسە تۆ دەمخەیە گریان . ( باوەشم لێدا و بەڕێ کەوتم بۆ لای کێنجی )
ئەوان سەیریان کردم کاتێک لە بەردەمیان وەستابووم بەڵام ئیچیرۆ هەر سەری خستبوە سەر مێزەکە و تەنانەت سەیریشی نەکرد .
ئاکا : بەڕێز کێنجی تکایە کارم پێتە ئەکرێ لەو بابەتە یارمەتیم بدەیت ( درۆ بڕانە ئاخر کێنجی بەو تەمڵیەوە وانە بە تۆ بڵێت . ئیشارەتم پێدا )
هیرۆشی : دەتوانن لێرەش وانە بخوێنن . هەم کێنجی ئەوەنە زیرەک نیە تا وانەت پێ بڵێ .
من کەوتمە مەوقیفەوە بۆیە ئیشارەتم بە بەڕێز کێنجی دا تا شتێک بکات.
کێنجی : من هەندێک شت دەزانم ئەو نازانێ بۆیە هاوکاری ئەکەم. ( هەستایەوە و لە شوێنەکەی خۆی هاتە دەرێ وە وتی )
![](https://img.wattpad.com/cover/352202857-288-k955139.jpg)
YOU ARE READING
Lost ~ ونبوو
ActionTB/ چیرۆکەکەم هیچ مەقتەعێکی زۆر نەشیاوی تێدا نیە . کورتە : کچێکی شیرین و نازدار ئاشقی کوڕێکی بێباک و سارد و دڵ ڕەش ئەبێت. کە گرنگی بە هیچ نادات هەتا خۆشی . ئایا دەروون شێواوێکی نەخۆشە. یان ونبویەک بۆچی ئەبێت کچێکی شیرین کوڕێکی دڵ ڕەشی خۆش بوێت...