٠پــەڕەیـ چــوارەم٠

3.2K 353 195
                                    



ماوەیەک سەیری کردم ئاوها..و دواتر پێکەنی..

من بەڕاستی دەترسم..نازانم چ نەفرەتیەک ڕوودەدات و لەکوێم هێشتا هیوا دەخوازم ئەمەش یەکێک بێت لە خەونە سەیرەکانم!

کەمێک هەستایەوە و هاتە ئاستی من و نزیک بۆوە و منیش تا دەمتوانی خۆم دوردەخستەوە بەڵام ئەمە قورس بوو چونکە لە کۆتایی سیستمەکە بووم
دەستی ڕاستی خستە سەر ڕوومەتی چەپم

چاوەکانم فراوان بوبوو..نەمەزانی چی بکەم من بەڕاستی شۆک بوبوم هەزار شتی نەفرەتی دەهاتە بیرمەوە وەک ئەوەی من ڕفێندرابم کاتێک کە خەوتووم؟من خەوم هەندێک جار زۆر قوڵە و تەنانەت بەو ڕادەیەی گەر بومەلەرزەش ڕووبدات ناتوانم هەستی پێبکەم..

"من؟"وای وت بە هێمنی چاوی لە چاوانم دانابوو..من بە کەمی دەتوانم ڕوخساری ببینم تەنها چاوە ڕەشەکانیم لێدیارە بەڵام وا هەست دەکەم کە ئەم پیاوەم لە شوێنێک دیوە..

"وتم کە تۆ کێی!"ئەمجارە بەبەرزتر وام وت..گیانم دەستی بە لەرزین دەکرد لە ترسا..و سنگم بەرز و نزم دەبوو بەخێرایی بەهۆی هەناسە توندەکانم

سەیری خوارەوەی کرد و دواتر سەیری کردمەوە"من، خاوەنی تۆم ئازیزم"بە هێمنی ئەمەی وت کە وای لێم کرد ڕابچلەکێم و هەناسەکانم زیاتر خێرا ببن..

خاوەنی من؟خەریکە چ نەفرەتیەک دەڵێت؟مەبەستی چییە لەم قسەیە من لە هیچ شتێک تێناگەم بەتەواوی وەک خەوێکی ناخۆشە کە ناتوانم خەبەرم ببێتەوە و ڕزگارم ببێت لێی

ویستم خێرا هەستمەوە و ڕابکەم خۆشم نازانم بۆ کوێ نەمەزانی چی دەکەم ئاخر من لە ژووری نوستنی خۆم بووم کاتێک کە خەوتم و ئێستەش لەسەر جێگەی پیاوێکی بێگانەم! ئەو مەچەکمی گرت و ئەمەی وت"داخراوە"

"چ.چیت لە من دەوێت؟من بۆ لێرەم؟"دڵم پڕ بوو بە دەنگە لەرزیو و ترساوەکەم وتم

سەری لار کردەوە کە سەیری دەکردم

"د.دایکم و باوکم لە کوێن!"سەیرە کە چەند ڕقم لێیان بوو نزای دورکەوتنەوەم لێیان دەکرد بەڵام لە ئێستایا هاواری ئەوان دەکەم..

"بچکۆلەکەم، هێشتا گریانت تەرک نەکردووە؟"ئەو بە دەنگە گڕەکەی وتی و گوێی بە پرسیارەکانی من نەدەدا..

مەبەستی چییە 'هێشتا گریانم تەرک نەکردووە؟'ئەو من دەناسێت؟
"ت.تکایە پێم بڵێ کە تۆ کێی، ئاجشی"بە گریانەوە..

دەموچاوێکی بێزاری دەرکرد وەک بڵێی بێزار بێت بە شتێک..بەڵام هەر زوو ئاسایی بویەوە و چاوەکانی خستە چاوەکانمەوە بەخێرایی"وتم کە خاوەنتم"

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now