٠پـــەڕەیـ چــواردەیـەم٠

3K 306 222
                                    


"چونکە تۆ مناڵبازیت!"

خەنجەرێکی ژەهراوی بەر دڵم کەوت..
نەخێر نابێت ئەو وشەیەی چەندان ساڵە خۆمی لێ دەدزمەوە ئێستاکە لەلایەن ئەزیزترین کەسم پێم بوترێت..
ئەو وشەیەی کە زۆر شتی لەمن ستاند بەڵام هەرگیز دەستبەرداری ئەو نەبووم..

هەمان ئەو وشەیەی کە ساڵانێک هەستەکانم بۆ وەلانا و لە دورەوە مامەوە بەس تا ئەم وشە قێزەونەم پێ نەوترێت..

ڕاماوە لە ڕوخسارە بێ کاردانەوەکەم، ئەوە منم کە ناخم پڕ پڕە لە قسە و توانای دەربڕینیم نیە، سنگم دەگوشرێت و توانای هاوارکردنم نیە، قورگم دەگریت و چاوەکانم بێ کاردانەوەن..

"من ئەوە نیم!"بە توندی گوتم، ئاخر چیدەبێت یەک کەس لە دونیادا تێمبگات!زۆر نا تەنیا یەک کەس!

"ئـ.ئەی چیت.."ئانی گوتی، پێوەی دیاربوو لەم وشەیەی پەشیمانە بەڵام ئەی ئەویش هەق بەدەست نیە؟ئەی ئەویش مافی بیرکردنەوەی هەڵەی نیە لە کاتێکدا ئەم شتانە دەبینێت؟کێی تر با بێدەنگ دەبوو..کێی تر با بیری لەوانە نەدەکردەوە

نامەوێ لە بەردەمی ئەو بگریم..ئەوکات یەکجاری هێرش دەکەمە سەر هەستەکانی و وادەزانێت بەڕاستی تەواونیم..

"هیچ شتێک نیم!"ئەمەم گوت و دەرگاکەم کردەوە ڕۆیشتمە دەسشۆرەکە..چیتر ناتوانم بەرامبەر ئەو چاوانەی بوەستم تا کەمێک حاڵم دێتەوە سەرخۆم..
خۆزگە ئەو وشەیەم لەو نەدەبیست هەردەم لەوە دەترسام هەردەم!

ناکرێ ئاخر، ڕەوا نیە، جێگای قبوڵکردن نیە ئەو کەسەی چەندان ساڵە بە مردن ئامادەم بمرم لە پێناوی، ئامادەم بمرم بۆ خۆشەویستیەکەی..بە شتێکی ئاوا ناوم بەرێت..ناهەقی نیە دەزانم جا کێ هەیە وا بیرم لێ نەکاتەوە؟نزیکترین کەسەکانم تەنانەت..ئیتر چاوەڕێی چیبم لەو کچە..

خەریکی چ پلانێکی گەمژانە جێ بەجێ دەکەیت جۆنگکووک!ئەوەتا لەگەڵ یەکەم هەوڵت ڕوبەڕوی ئەوە بویتەوە کە لێی دەترسای..
جیمین ڕاستە، هەموو کچێک وەک یەک نیە..
ئانی لەمەشدا جیاوازە..

ئانی^

هێشتا وا مابووم، سەیری دەستەکانمم کرد دەلەرزیم بەتەواوی، ناولەپم ئارەقی کردبوو..بە قەلەقییەوە نینۆکم خستە ناو دەمم و سەیری دەرگاکەم کرد کە دایخست لە دوای خۆی..

هەستم بە تاوان دەکرد، زۆر هەستم بە تاوان دەکرد..نازانم گەر ئەو شتە بێت یان نا بەڵام زۆر ئازاری چەشت..

چومە خوارەوە لەسەر کورسی مەتبەخەکە دانیشتم..

-

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKDonde viven las historias. Descúbrelo ahora