هەفتەیەک تێدەپەڕێت..هەر لەو ساتەوەی کە جیمین هاتووە و منداڵی ئەو هاوڕێیەی لەگەڵ خۆی هێناوە بەردەوام لەلای جۆنگکووکە..
لەسەر مێزەکە دانیشتبوون..
"حەزت لەمەیە..باشە، دەی دەمت بکەرەوە..."
خەریکبوو خواردنی پێدەدا..پێکەنی کەمێک چونکە ئەو بچکۆلەیەی ناوی سالی بوو زۆر کیوت بوو..جیمین سەیری کردن و پێکەنی..
"نەمدەزانی هێندەت حەز لە منداڵی بچووکە"جیمین وتی بە بزەوە
"چیدەڵێی، وەک شێت منداڵی بچووکم خۆشدەوێت، وە بەتایبەت ئەم سالی'ـە ژیکەڵەیە"وتی و بە هێواشی ڕومەتی سالی گرت..ئەویش بە هێمنی پێکەنی و ڕوموتە خڕەکانی زیاتر دەرکەوتن بەس بوو بۆ ئەوەی جۆنگکووک ویستی ماچکردنیانی هەبێ
ئــانــی^
چوومە خوارەوە، لای دەرگاکە وەستام..
سالی کچێکی ئاقڵبوو تۆزێکم خۆشویست..چوار ساڵان دەبوو..بەڵام کێشەکە ئەوەیە بە بەردەوامی لەلای جۆنگکووکە و ئەوەش وادەکات بیرم بۆ ئەو گومانانە بچێت کە دەمکرد..هەرچەندە زۆر بە شیرینی ڕەفتاری لەگەڵدەکات لەخۆم توڕەدەبم کە وا بیری لێ دەکەمەوە جۆنگکووک شتێکی قێزەون بێت لەگەڵ منداڵان..بەڵام بیرکردنەوەکانم وازم لێ ناهێنن چیبکەم!منیش لەخۆڕایی قسە ناکەم..
ناتوانم لە مێشکمی دەرکەم کاتێک گوتی شەیدای من بووە لە نۆ ساڵیم.
بە وردی سەیری ڕەفتارەکانی دەکەم کە لەگەڵ سالی ئەنجامی دەدات، تا بزانم وەک منداڵێک نازی دەکێشێت و خۆشیدەوێ یانیش..
لە بیرکردنەوەکانم دەرهاتم کە گوێم لە دەنگی بوو..
"بچکۆلەکەم بۆچی نایەیت..سەیرکە سالی زۆر قشت و ژیکەڵەیە وانیە بەڕای تۆش؟.."جۆنگکووک وتی..هێشتا سالی لەباوەشبوو خواردنی پێدەدا و دەیدواند...
جیمین سەرقاڵ بوو بە مۆبایلەکەیەوە..سەری بەرز کرد کە منی بینی
"تاقانەکەم وەرە"جیمین گوتی
کەمێک پێکەنیم و چوومە تەنیشت جیمین سەیری جۆنگکووکم دەکرد..برۆکانم گرژ کردبوو..جۆنگکووک سەیرمی کرد و منیش چاوەکانم لەسەری لابرد
"زۆر جوان و شیرین نیە؟"
جوابم نەدایەوە شلیکێکم خستە دەممەوە
"منیش حەزدەکەم کچێکی ئاوها جوانم هەبێت"
سەیریم کرد..
YOU ARE READING
لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JK
Fanfiction-من هەڵەم نەکرد بچکۆلەکەم، من تەنیا خۆشم ویستی... -تاک و تەنیا ئاواتی من داهاتووێک بوو لەگەڵ تۆ~ -عەشقی من بۆتۆ ئەو ئۆقیانووسە قوڵەیە کە دەمەوێ تێیدا بخنکێم {زۆرم چـــەشـت لــە دووری و نەبــوونـیـت، وەلــێ هـەرگـیـز دڵـم لـێـت سـارد نـەبـۆوە} نوسراو...