دەنگە دەنگێکی ئێجگار زۆر هەیە لەم ماڵەدا..
ئاخر مەگەر دەکرێ دەنگەکان هێندە زۆر نەبن لەکاتێکدا ئەم ماڵە پڕە لە مرۆڤ!ژوورەکان پڕن،
ئافرەتەکان لە مەتبەخ هەریەک و خەریک بە کارێک،
لە هۆڵەکەدا پیاوەکان دانیشتوون و دەمەتەقێیانە..
دەنگە دەنگی منداڵەکانی هەریەکێکیشیان لە ژوورەکانی سەرەوە و هاتووچۆیان بەسەر پەیژەکان و قیژە قیژیان لەکاتی یاریکردن ئەم ناوەی جەنجاڵ کردووە..خۆ سەرووی هەمووشی،
جەوێکی تایبەتە!چوونکە ئەمە ناودەنێن
'کۆبوونەوەی خێزانی'-
مێرینا هاوسەری جیمین خەریکی چاککردنی سەوزەکان بوو لەسەر مێزەکە و دانیشتبوو..
ڤیڤیان هاوسەری تای خەریکی سڕین و دانانی قاپەکان بوو بۆ سەر سفرەکەوە ئانی بە بەروانکەکەی بەری و کەوگیرەکەی دەستییەوە مەشغوڵی ئەو خواردنانە بوو کە ئامادەی کردبوو ..
هەڵاوسانی سکیشی پێوە دیارە لە سەرووی هەمووی ئافرەتێکی خان و مان و نازەنین پشاندەدات ..
ئانی'ـە بچووکەکەی جۆنگکووک کە هەمووکات خواردنی بۆ دروست دەکرا ئێستاکە بووە بە شێفی خێزانێکی گەورە و هیچ مشاوەشی پێوە دیارنیە ئەمە کاری ئەوە ..سێ ساڵ تێپەڕبێ زۆر شت دەگۆڕێت
و لەگەڵ کارکردندا قسەیان دەکرد و پێدەکەنین ..
هەرسێکیان زۆر لێکەوە نزیکن سەرەڕای ئەوەی تەمەنیان فەرقیان هەیە و ئانی لە هەردووکیان منداڵترە بەڵام کاتێک سێ ئافرەت لەلای یەکن دەبێت چۆنبێت؟
هەڵبەت گەر کەیفیشیان پێک نێت سێ چرکە زیاتر خۆ ناگرن و دەست دەکەن بە قسەکردن .."جیمین بەڵێنی پێداوم بۆ پشووەکە بمبا بۆ کەنەدا"
مێرینا گووتی لەکاتێکدا قژی خستە پشتی گوێی ..هەرزوو چڵە مەعدەنووسێکی لەسەر دەمووچاوی بینیەوە ..
وە بێگوومان کێ دەبێت ئاژاوەچی بێت جگە لە کیم تێیهیۆنگ؟
بەڵێ، وەڵامەکە هاوسەری کیم تێیهیۆنگە!
یەک تووخمن! وەک بڵێی هەر کە درووست بوون بۆ یەک درووستبوون ..
گاڵتەچی و لەهەمان کات بێزارکەر ..
بەڵام هێشتاش جوانێکی هار
مێرینا هاوسەرەکەی جیمین هێمنترە بە بەراورد لەگەڵ ئەو، کچێک کە تاقانەی خێزانێک بێت و بە ناز پەروەردە بووبێ دەبێت چۆنبێت؟
بەڵام زۆر شیرین و تێگەیشتوو ..ڕووخساری گرژ کرد و مەعدەنووسەکەی لەسەر ڕووخساری لادا
"تۆ جارێ دایبی کچەکەت بگۆڕە ئینجا، هایش پارک مێری تۆ ئێستا شووت کردوە بۆ ماوەی دووساڵە وە بوەستە لە مەکر و ناز، کاک جیمین'ـی داماو سەری خۆی بۆ ناخورێت تۆ دەبات بۆ کەنەدا؟"
YOU ARE READING
لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JK
Fanfiction-من هەڵەم نەکرد بچکۆلەکەم، من تەنیا خۆشم ویستی... -تاک و تەنیا ئاواتی من داهاتووێک بوو لەگەڵ تۆ~ -عەشقی من بۆتۆ ئەو ئۆقیانووسە قوڵەیە کە دەمەوێ تێیدا بخنکێم {زۆرم چـــەشـت لــە دووری و نەبــوونـیـت، وەلــێ هـەرگـیـز دڵـم لـێـت سـارد نـەبـۆوە} نوسراو...