٠پـــەڕەیـ یــانزەیـەم٠

2.9K 303 273
                                    

-
کاتژمێر چواری ئێوارە بوو، زەرفێکی قاوەیی لەدەست بوو، بێگومان لە کوێ بێت..هاتە سەرەوە

ئانی^

لەژێر جێگاکەم و بووم و خەریکی سەیری فلم بووم..لێرە تیڤیەکی هەڵواسراوی لێیە کە لەبەرامبەر سیستمەکەیە بەڵام بەرزتر

چاوم چووە سەر ئاڕاستەی دەرگاکە کاتێک جۆنگکووک بە کەمی کردیەوە و دەستی بە دەسکی دەرگاکەوە بوو سەری لار کردبۆوە"بێم؟"

خۆم ڕاست کردەوە و دانیشتم و کەمێک قژم ڕێکخست چونکە تەواوی کاتەکە لەژێر جێگە بووم"وەرە"

ئەویش بزەیەکی کرد و هاتە ژوورەوە

هات لەسەر لێوارەکە دانیشت و زەرفێکی خستە بەردەمم

سەیری زەرفەکەم کردوو سەیری ئەوم کردەوە

"ئەمە چییە؟"

"پیزا"ئەمەی وت و منیش کەمێک پشتە سەرم خوراند بە شەرمەوە..بۆچی پێم ڕادەبوێرێت؟

دەستم بۆ زەرفەکە برد و دڕاندم چونکە تەنها بەو شێوە دەکرایەوە

دوو کتێبی ئینگلیزی تێدابوو، کە کەڤەرەکانیان زۆر ناسک و جوان ڕازابوونەوە

'بەڵام چۆن دەزانێت کە من ئینگلیزی دەزانم؟'
بەڵام ئانی پرسیاری ناوێت ئەو هەموو شت دەزانێت دەربارەم

"سوپاستەکەم"سەیری کتێبەکانم دەکرد

دەبێت لە بێ ئیشی هیچ نەبێت خۆم بە شتێکەوە مەشغوڵ بکەم بێجگە فیلم و دراما..بۆیە ناچارم چانسێکی خوێندنەوە بدەم بەخۆم چونکە من تا ئێستە کتێبم نەخوێندۆتەوە بێجگە هی وانەکانی مەکتەب

"سوپاسی ناوێت، دەتوانی سوپاسەکە بگۆڕیت بە ڕێگە پێدانێک..با ئەمشەو لێرە بخەوم"وای وت کاتێک سەیری پەنجەکانی کرد کە یاری پێدەکردن و سەیری منی کردەوە

-

جۆنگکووک چاکەتەکەی داکەند..ئەم جلە ڕەشانە وەک بڵێی بۆ ئەو دروست کرابن

"خۆ تۆ وتت چیتر لێرە نابیت، و جگە لەوە بۆ بەشێوەیەک قسە دەکەیت وەک بڵێی دە ڕۆژ بێت لێرە نەخەوتبیت؟"
ئانی وتی کاتێک سەیری دەکرد

جۆنگکووک سەیری کرد کاتێک هەردوو دەستی لە پشتەوە جێگیر کردبوو وە لار ببۆوە

"سبەی سوپرایزێکت بۆ دەکەم"
"شتێکی بچووکە دوای تەریقم نەکەیتەوە بڵێیت جا ئەمە چی بوو"ئەمەی زیاد کرد

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now