چەند کاتژمێرێک تێپەڕی لە هەمان شەوتای و جیمین و هەردوکیان بەدەم مۆبایلەکانیانەوە خەویان لێکەوتبوو، تیڤیەکەی کوژاندەوە و سەیریانی کرد..
باشە خۆ لە سەرەوە ژوری یەدەگی لێیە بۆ هەمووکات لێرە دەخەون..
یەکی سەرچەفێکی پێدادان و بەڕێکەوت بۆ سەرەوە..
ئــانــی^
تەواوی کاتەکە بیرم دەکردەوە لەو قسە غەڵەتانەی کە کردم، بۆچی دڵیم خۆشکرد خۆ من خۆشم ناوێ بەس ڕاستیەکەم گوت..
ئۆففف دە ئۆف چەندە گێلم..لە بەر خەفەتخواردن و شەرمەزاری خەریکە بگریم..
خەریکی خوێندنەوە بووم لەوکاتەوەی هاتوومەتە سەرەوە، نازانم چەند تێپەڕیوە بەڵام زۆر قوڵ بومەتەوە لێی..
-
جۆنگکووک^
دەرگای ژورەکەم کردەوە بە هێواشی نەمویست خەبەری کەمەوە
بەڵام ئەسڵەن نەخەوتووە..بۆچی تا ئەم درەنگانە بەخەبەرە!
"بۆچی نەخەوتویت.."وتم و بە هێواشی دەرگاکەم داخست..ئەوە چ جۆرە پاڵکەوتنێکە سەیرکە چۆن خۆی تێک قرماندووە..برۆکانیشی گرژ کردووە کتێب دەخوێنێتەوە..
چوم شانەکانیم گرت و ڕاستم کردەوە، یەکسەر ڕاچڵەکی..
"ئەم جۆرەت هیچ تەندروست نەبوو.."
جوابی نەدامەوە دوبارە خۆی زیاتر خستە نێو جێگاکە، سەرم بەملا و لادا برد..
دانیشتم لە تەنیشتی و لە لێواری جێگاکە..
"زۆر قوڵ بویتەتەوە.."
"سەعات چەندە؟"ئانی پرسی
"یەک و سی خولەک.."
چاوی فراوانبوو..
"ئێستا یانزە بوو!"
بزەم کرد
ئاهـ زۆر ماندووبوم بەڕاستی، خەویشم زۆر دەهات..لە تەنیشتی پاڵکەوتم دەستەکانم لەسەر سنگم گرێدا ڕووم لەوکرد کە دەیخوێندەوە هێشتا..
"زۆر درەنگە پێویستە بخەوی، خراپە ئاوها زۆر بمێنیتەوە"
جوابی نەدابەوە..منیش کەمی مابوو خەوم لێکەوێت..
"تۆ لە ئینگلیزی باشیت؟"ئەمەی پرسی و منیش هم'ـێکم بۆی کرد چاوەکانم قەپات بوون..
ESTÁS LEYENDO
لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JK
Fanfic-من هەڵەم نەکرد بچکۆلەکەم، من تەنیا خۆشم ویستی... -تاک و تەنیا ئاواتی من داهاتووێک بوو لەگەڵ تۆ~ -عەشقی من بۆتۆ ئەو ئۆقیانووسە قوڵەیە کە دەمەوێ تێیدا بخنکێم {زۆرم چـــەشـت لــە دووری و نەبــوونـیـت، وەلــێ هـەرگـیـز دڵـم لـێـت سـارد نـەبـۆوە} نوسراو...