٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و هـەشـتـەم٠

3.1K 306 128
                                    



-

لەسەر مێزی نانخواردنەکە داینا وەک هەمووکاتێک..
"دە بڵێ بزانم چیت پێخۆشە"

"دەمپلینگ!"بە پەرۆشی گووتی

چاوەکانی کەمێک کردەوە"یەکەمجارە داوای بکەیت"

"هم، حەزم لێکردووە"

"باوەڕکە قەت درووستم نەکردووە بەڵام شێوازەکەی دەزانم، بزانم شتی پێویستمان هەیە"وتی و چەکمەجەکانی کردەوە و شتە پێویستەکانی دەرهێنا..

ئانیـ'ـش تەنها سەیری دەکرد..

"کەمێک کاتی دەوێت"وتی کاتێک ئاردی دەکردە نێو قاپەکەوە..

"ئێ خۆ گووتت قەت درووستت نەکردووە"

"بەڵام وتم کە شێوازی درووستکردنەکەی دەزانم، و دەشزانم کە چەندێک کاتی دەوێت"

هەویرەکەی ئامادەکرد و دایپۆشی..دواتر چوو تا کەرەستەکانی ناوی سوور بکاتەوە..

و ئانی چێژی دەبینی لە سەیرکردنی لەکاتی خواردن درووستکردن..قۆڵەکانی هەڵکردبوو لە شێفێکی بەتوانا دەکات..بەبەردەوامی زەردەخەنەی دەکرد لەبەر خۆیەوە..

"تیژ بێ کەمێک؟"

"ئم"

هەندێک بیبەری ڕەشی بەکارهێنا..
هەمووی ئامادەکردوو هەویرەکەی پان کردەوە، بازنە بازنەی بچووکی دەردەهێنا و بە سەلیقە زۆرەکەیەوە ئامادەی دەکرد..
تەواو بوو لە درووستکردنی..لەسەر کورسییەک لەبەردەم ئانی دانیشت"زۆر جوان دەبی کاتێک خۆت دەشۆیت زانیوتە؟"

ئانی سەیری کردوو هیچی نەگووت شەرمی دەکرد..
هێشتا لەسەر مێزەکە بوو..

"ئەوە چۆنە باسی سوپرایزەکەت نەکردەوە؟"

"سوپرایزی چی؟"بە تێنەگەشتنەوە پرسی..
"ئۆو"وتی کاتێک بیری هاتەوە..هەر بەڕاست لەبیری کردبوو..

"ئەی لەوێ نەمووت بگەڕێینەوە سوپرایزم هەیە بۆت، نچ نچ"سەری بادا..

"خەوتبووم هەر، خۆ بیرم نەمابوو"
"ئێ کەواتە چییە؟"زیادی کرد و پرسی بەپەرۆشییەوە..

"سبەینێیە ببوورە، تا سبەی لەبیری کە"

"ئەی باشە بۆ بەبیرت هێنامەوە مادام!دووبارە دەبێت بەمەراق بم!"بەتوڕەیی و ناڕەزایەتی گووتی..

جۆنگکووک پێکەنی..
"سبەی هەندێک میوانم دەبێت"
"یانی سبەی ئێوارە.."

"کێ؟جیمین؟"بەدڵخۆشی..
خۆ هەر خەیاڵی لای جیمینە ئەم کچە..

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKOnde histórias criam vida. Descubra agora