٠پـــەڕەیـ پــازدەیـەم٠

3K 312 212
                                    



زیاتر گوشارم لەسەر ملی کرد و لێوم پەستێوا پێیەوە

دەمم کردەوە و دەستم کرد بە ماچکردنێکی توند..

ئانی هەوڵیدەدا خۆیم لێ دوورخاتەوە بەڵام بێ ئەوەی ئازاری بدەم لە باوەشم بوو و هیچ ڕێگەی دەرچوونم بۆ نەهێڵابوویەوە..

دەستێکم لە کەمەری ئاڵاندبوو دەستەکەی تریشم بەناو قژە نەرمەکانی و پشتیدا دەبرد

هەستم دەکرد کە شڵەژاوە..دڵنیام دوای ئەمە زۆر زیاتر ڕقی لێم دەبێتەوە بەڵام لە ئێستادا هیچم لە مێشک نەبوو جگە لە حەزەکانم..

هێمن و لەسەر خۆ بووم..تەنانەت توندییەکەشم هێمنانە بوو..نامەوێت هێندە ئازاری پێ بگەیەنم

"ئ.ئاهــ"ئانی ئەمەی لە دەم دەرچوو دڵنیام خۆی گرتبوو تا لە دەمی دەرنەچێت چونکە زۆر بەهێواشی وتی

ئەمەش زیاتر وروژاندمی

ماچکردنی ملی زۆر لەوە سەرنجڕاکێش تر و بەچێژتر بوو کە بیرم لێی دەکردەوە و هەمووکات خەیاڵم بۆی دەکرد، بابەتە سەرەکیەکەم و هۆکاری ماچکردنەکەم بیرچۆبۆوە ئێستا ئەمە بۆ خۆم دەکەم

دەستی ڕاستی بە قژمەوە گرت و دەستەکەی تریشی بە پشتمەوە بوو..دیاربوو کە دەیویست خۆی ڕاگرێت هیچ دەنگ دەرنەکات..مەگەر نەیناسم کە چەند شەرمنە..

"ئ.ئای، وازبێنە وازبێنە!"ئانی بەبەرزتر وتی

لەگەڵ گوێبستنی دەنگی بێ ئارامتر دەبووم ڕەفتارەکانم خێرا دەکرد..
توندتر فشارم لەو بەشەی ملی کرد کە لە نێو دەممدا بوو، دڵنیام کە لە ئێستادا زۆر دڕندەم

تەنیا کەمێک..کەمێکیتر بەرگە بگرە ئانی..

کاتێک دڵنیابوومەوە لەوە زیاتر بڕۆم شتێکی ترسناک جێدێڵم وازم هێنا..

هەستم بە هەناسە توندەکانی دەکرد لەلای گوێمەوە..

بۆنی ملیم کرد بۆ کۆتاجار و چەند ماچێکی بچوکم لە بەشەکانی تر جێهێڵا..

سەیرم کرد، نێوچاوانم بە هی ئەوەوە نا..

چاوەکانی بەهێمنی کردەوە..دیاربوو کە چەند توڕەیە لێم..

ڕوومەتەکانی پەمەیی بوو دوای گریانەکەی..بەڵام ئێستا پەمەییەکی تێرە لەبەر شەرمەکەی..

ئەمە هی منە، ئەمەی ناو دەستم کچێکی بێگانە نییە، موڵکی منە، مافی منە، گەوهەرە بەنرخەکەمە

بەتوندی لە باوەشم گرت"زۆر نایابیت زۆر"

"ڕقم لێتە"بەهێواشی وتی

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKDonde viven las historias. Descúbrelo ahora