جۆنگکووک^کاتژمێر دوانزەی نیوەڕۆ بوو، ئێستا لە دەرەوە گەڕامەوە..بەسەر پلیکانەکان سەرکەوتم تا ئانی هەڵبستێنم دڵنیام تاوەکوو ئێستا خەوتووە...
وە بەڵێ قژم کوورت کردەوە ئەمڕۆ..
دەرگاکەم کردەوە وەک ئەوەی پێشبینیم دەکرد، لەسەر سک خەوتووە..
"ئانی، هەڵسە لە خەو وا نیوەڕۆیە، ئەوە من سەد ئیشم کرد لە بەیانیەوە تۆ هەر خەوتویت، نیوەی ڕۆژەکەت لەکیس چوو"
ئانی کەمێک خۆی جوڵاند و چاوەکانی خوراند، سەری خستەوە ناو بەتانیەکە..
بەتانیەکەم لادا لەسەری
"دەی هەڵسە تەمبەڵ.."گووتم و مۆبایلەکەم خستە سەر شەحن..
بەڵام هاوارێکی کرد بەخوا گەر بڵێم زیڕەم کرد درۆ نیە.."یااااا"بە قیژەوە هەستایەوە و دانیشت..دەستی بە دەمووچاوی گرت..
بە شۆکەوە سەیرم کرد..
"چیبوو بۆ خاتری ئەرز و ئاسمان.."
"یاا تۆ کێی جۆنگکووک لەکوێیە!"بە هاوارەوە گووتی..
دانیشتم لەلای.."مەترسە هەر خۆمم بە کەمێک گۆڕانکاریەوە"دەستم لە قژم دا بە هێواشی..کە بەرزم کردبۆوە
هێشتا دەستی بە چاوەکانیەوە گرتبوو، کەمێکی لادا و سەیری کردم یەکسەر دوبارە دەستی خستەوە سەر چاوی
"لاچۆ ناشیرن!!"
پێکەنیم
"هێندە ناشیرنم؟""خۆت هەر ناشیرن بووی بەو قژەشەوە ناشیرنتر!"
هەر دیارە ڕاست ناڵێ، جا کێ سەرسام نیە بە قۆزیەکەی جۆن جۆنگکووک جگە لەخۆی..."هم، دەی با وابێ، هەڵسە نان بخۆین"
"لەگەڵ تۆ نان ناخۆم!"بە گرژیەوە گووتی..بۆچی هێندە توڕەیە، وامزانی هەر لاشی گرنگ نیە گەر تەنانەت کەچەڵیشبم..
"کێشەت چیە!"بە نەرمی و سووریەوە گووتم..
"بۆچی قژت بڕیووە!"
"ویستم گۆڕانکاری بکەم، جگە لەوەش بێزاری دەکردم..ڕەنگم گرتبوو بەو قژەوە"
"مەسەلەن تۆ بۆ پێت ناخۆشە؟"ئەمەشم زیادکرد لەگەڵ کزکردنی چاوەکانم"من حەزم لە قژە درێژەکەت بوو!"
"بڕۆ خێرا درێژی کەوە!"ئانی بە ئەمرەوە گووتیهاهـ خودایە، بچکۆلەکەم شێتیش بووە..ئێستا دەبێ چی لەگەڵ بکەم
"درێژ دەبێتەوە بابە خۆ لە گەشە نەوەستاوە، بەڵام ئێستا وا بە خێرایی نا"
YOU ARE READING
لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JK
Fanfiction-من هەڵەم نەکرد بچکۆلەکەم، من تەنیا خۆشم ویستی... -تاک و تەنیا ئاواتی من داهاتووێک بوو لەگەڵ تۆ~ -عەشقی من بۆتۆ ئەو ئۆقیانووسە قوڵەیە کە دەمەوێ تێیدا بخنکێم {زۆرم چـــەشـت لــە دووری و نەبــوونـیـت، وەلــێ هـەرگـیـز دڵـم لـێـت سـارد نـەبـۆوە} نوسراو...