٠پـــەڕەیـ سـی و سـێ٠

3.4K 309 193
                                    


«بەیانی»

لەسەر جێگەکە بوو هێشتا بە نیوەیی پاڵکەوتبوو سەیری ئانی دەکرد..دووبارە سەیری گەڕانەکانی گۆگڵی کرد بە سەرسامی..
وە پێشدەکەنی لەگەڵی

"هۆی لەناکاو ساردبوونەوەی خۆشەویستەکان چیە؟
چۆن سەرنج ڕاکێش بم لەبەردەم خۆشەویستەکەم؟
گەر لە خۆشەویستەکەت نزیک بیتەوە ئەوکات بێزاکەر دەتبینێت یانیش نا؟چۆن وابکەم زیاتر خۆشی بوێم؟"بە منگەوە دەیخوێندەوە

کەمێک پێکەنی، ئەم کچە زۆر سەرشێتە کە ئاشقی بووە.
ئەسڵەن سێرچەکانی زۆر مەحاڵن ئاخر گۆگڵ بە چی تێگەیشتووە..

جۆنگکووک^

من نامەوێ درێژە بە هەڵسووکەوتەکانم بدەم بچکۆلەکەم..من ئەوە دەکەم بۆ هەردووکمان، تا بە دڵنیایی لەگەڵ یەک بین..تاوەکوو بۆ هەمیشە لەنێو دەستی مندا بیت..

تەنانەت گەڕانی بۆ ئەوەش کردووە کە پێویستە چەن لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا بخەویت!
دەزانم ئەو بابەتە بۆ ئەو قورسە، بەڵام هێشتا لەبەر من ئامادەیە وابکات؟ئای خوایە خۆشمدەوێت!

چومە نزیک ڕوخساری..

"بچکۆلانەکەی من ئەم قسانە بۆچی بەمن ناڵێی هم؟من قبوڵی ناکەم تاوەکوو بە دەمی خۆت پێمی نەڵێیت.."

ماچێکی گۆنا نەرمەکانیم کرد کە بۆی دەمرم

بە توندی لەباوەشم کرد و ماچی ڕوخساریم دەکرد
"گیانەکەی جۆنگکووک، نەرمۆڵەکەم..چەندە بیرم کردوویت..جۆنگکووک زۆر گەمژەیە وانیە..؟"

نزیکبوومەوە لە لێوەکانی بەدڵی خۆم ماچ لەسەر ماچ هەرگیز نەدەوەستام..
"چەند ڕۆژ باشە هم؟حەوت ڕۆژ باشە لە هەفتەیەکدا..؟"
"گەر بەدڵی من بێت..هەرگیز سەر ئەم جێگایە چۆڵناکەین، بەڵام نامەوێت وا هەست بکەیت من تەنیا ئارەزووم هەیە بۆتۆ.."

بەردەوامیم دا بە ماچەکانم لەسەر ڕوخساری..پێموایە ئاگادارنیم، هەردەم نزیکبوونەوەم لێی یەکسانە بە بێهۆشبوونم ئاخر خۆشمدەوێ بە نەوعێ خۆم ناگرم لەبەری

سەیریم کرد کە برۆکانی گرژ دەکات..
بەخەبەرهات!
یەکسەر پاڵکەوتم لەسەر جێگاکە، نانا من نەبووم..

-

ئانی چاوەکانی بە سەختی کردەوە، ئەمەی بەدڵبوو چونکە لەمێژبوو هەستی پێی نەکردبوو جۆنگکووک بەیانیان ماچی بکات..

لەناکاو قورساییەکەی لەسەری نەما..سەیری کرد لەسەر پشت پاڵکەوتووە..

بە گرژی سەیری جۆنگکووکی دەکرد..باشە بە هەڵە تێگەیشتووە یانیش چی..
ئەوە بۆوادەکات!

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now