٠پـــەڕەیـ بـیسـت و سـێـیـەم٠

3.2K 336 241
                                    


ئانی^

نەفرەت زۆر دەترسم..ئەو بەخێراییەوە لێی دەخوڕی و تووڕەییەکی زۆر لە ڕووخساری دەبینرا..
نەمدەزانی چی بڵێم..قسەم بۆ نەدەکرا..بۆ کوێم دەبات ئاخر؟

بەڵام نا ئانی...ئەو هاوڕێی نزیکی جۆنگکووکە و هیچ کارێکی خراپم بەرامبەر ناکات، وایە..؟

——

ئۆتۆمێلەکەی وەستاند..ئێرە کۆمپانیا بوو پێدەچێت کۆمپانیاکەی جۆنگکووک بێت..

ئەو دابەزی و دەستی گرتم بەتوندی و هێنامییە خوارەوە لە ئۆتۆمبێلەکە..

بەتوندی بەدوای خۆیدا ڕایدەکێشام تا گەیشتینە بەردەم ژوورێک..فرمێسک لەچاوەکانم بە هێواشی دەهاتنە خوارەوە هێشتا

منی بردە ژوورەوە و دەرگاکەی داخست..

ئەمە ئۆفیسەکەی جۆنگکووک بوو!

سەیریم کرد"ئێرە کوێیە؟"بە دەنگە لەرزیوەکەم وتم و چاوەکانم پڕ ئاو بوون

گوێی لێم نەگرت و چووە لای مێزەکە و دانەوییەوە..ژمارەی نهێنی قاسەکەی لێدا..
لەناکاو گەڕایەوە و پڕی هەردوو دەستی وێنەی پرینتکراو بوون..هەمووی لەسەر مێزی ناوەڕاستی ژوورەکە بڵاو کردەوە بەتوڕەیی..
"سەیرییان کە!!!"هاواری بەسەرمدا کرد و بەتوندی قۆڵی گرتم..

کاتێک دەستی لابرد لەسەر قۆڵم دەستم برد بۆ وێنەکان و سەیرم دەکرد بە چاوە فراوانەکانم..

ئەمانە هەمووی وێنەی من بوون!

بیرمە جارێک جۆنگکووک پێی وتم کە وێنەی منی لایە..بەڵام باوەڕم پێی نەکرد

ئەو وێنە لە شوشە گیراوەی سەر مێزەکەشی هەڵگرت و خستییە بەردەمم..

بەتەواوی شۆکبوبوم..کەواتە جۆنگکووک درۆی لەگەڵم نەکرد کاتێک گوتی وێنەی منی لایە..

هەموو ئەمانە وێنەی من بوون بەڵام لە تەمەنی جیاواز و لە نۆ ساڵیمەوە تا حەڤدە ساڵیم..زۆربەیان ئەسڵەن ئاگام لە خۆم نییە و تا ئێستە نەمبینیون..

هی ئەو ڕۆژانەیە کە لای دایک و باوکم دەژیام..سوێند دەخۆم کە زۆر شۆکم..

"جوان سەیرییان کە!!!ئەوانە کێن؟؟کێن ئانی؟؟؟"هاواری کرد..

تێهیۆنگ تەنها دەیویست بۆی بسەلمێنێت کە جۆنگکووک ئەوە نییە کە هەمووان بیری لێدەکەنەوە..ئەو تەنیا ئاشقە.

چاوەکانم فراوان بووبوو..بە ئەبڵەقی سەیری ئەم وێنانەم دەکرد.."ئـ.ئەمانە بۆ لێرەن؟"

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKNơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ