برۆکانی گرژ کرد و ددانەکانی لێکدا و هەر دوای چەند چرکەیەک دەستی کرد بە پێکەنینێکی گاڵتەجارانە..
ئەمە لە کەسایەتی ئەو نییە، بەڵام کێ دەزانێت کە ئەو بەچی تێپەڕ بووە؟ چۆن دەتوانێت هەروا بە ئاسانی لە باوکی خۆشبێت تەنانەت بێ ئەوەشی داوای لێبووردنی لێبکرێت؟سەیری کرد بە ڕوخسارێکی جدی"بچینە سەردانی باوکم؟ جا کێ وتی ئەو باوکی منە؟ هەر ئەو نەبوو حاشای لێکردم؟"
ئانی دەستی خستە سەر شانی"جۆنگکووک لە کۆتاییدا ئەو باوکتە، سەیرکە ئێمە منداڵێکمان دەبێت ...من هیچ دایک و باوکێکم نییە و منییان فرۆشت بۆ پارە، بەڵام کە تۆ ئێستا باوکێکت هەیە مەهێڵە منداڵەکەمان بێ هیچ باپیرەیەک بێت ..ئەی دواتر کە گەورەبوو ناپرسێت بۆچی عائیلەی من ئاوایە؟ نامەوێت هەست بە کەم و کورتی بکات!"
"ئەو هەست بە کەمو کورتی ناکات، ئەو دایک و باوکی دەبێت پێم ناڵێی چی لەوە گرنگتر؟؟"بە گرژی وتی
"جۆنگکووک تکایە هێندە دڵڕەق مەبە!"
"دڵڕەق؟؟ هاهـ بەڵێ دڵڕەق ئێستا من بوومە دڵڕەق زۆر جوانە خاتوو ئانی! من لە سەختترین کاتەکانم جێهێشترام و دەبوو هەموو ڕۆژێک و شەوێکم بەتەنیا و بێ کەس بە ڕێ بکەم و هێشتاش تەنانەت تەلەفونێکم بۆ نەکرا لەلایەن باوکمەوە کەوایە من دڵرەقەکەم ئێستا؟؟ ئانی تۆ هیچ نازانیت کە من بەچی تێپەڕ بووم نایزانی!!"
ئەمجارە دەنگی زیاتر بەرز کردەوە، ئەو توڕەبوونەکەی لەسەر ئانی نەبوو ...بەڵکو لەبەرەوەی باسی باوکی کرا بەڵام وادیارە بەبێ ئاگایی هەمووی بەسەر ئەو دەڕێژێتقورگی پڕ ئازار بوو تا بگرێیت بەڵام خۆی گرت"من ئەزانم کە تۆ بەسەر چی تێپەڕ بوویت، هەموو ئەوانە ئەزانم"
جۆنگکووک هیچی نەوت و سەیری کۆمپیوتەرەکەی کردەوە بەگرژی
"هەر بۆیەش دەمەوێت بەینی تۆ و باوکت چاک ببێتەوە تا چیتر هەست بە تاوان نەکەم چونکە هەموو ئەوانە بەهۆی منەوە ڕووی داوە و بەهۆی منەوە لە خێزانەکەت دابڕایت، من نامەوێت لەگەڵ باوکت بەو شێوە بیت و بەتایبەتیش کە هۆکارەکەی من بم ئەوە وام لێ ئەکات هەست بە تاوان بکەم"
هیچی نەوت و سەیریشی نەکرد تەنانەت، ڕوخساری بەتەواوی گرژ و توڕە بوو.
"جۆنی گیان تخوا، با لەم ڕۆژانە بچینە سەر—"
سەیری کرد بە ڕوخسارێکی تەواو توڕە"بێدەنگبە ئانی!!! بڕۆ سەرەوە و خێرا بخەوە تێگەشتی؟؟ جارێکی تریش باسی ئەو بابەتەکە ناکەیتەوە بە هیچ شێوەیەک!!"هەرگیزهێندە دەنگی بەرز نەکردۆتەوە لەژیانی..بەتەواوی دەمارگیر بوو
YOU ARE READING
لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JK
Fanfiction-من هەڵەم نەکرد بچکۆلەکەم، من تەنیا خۆشم ویستی... -تاک و تەنیا ئاواتی من داهاتووێک بوو لەگەڵ تۆ~ -عەشقی من بۆتۆ ئەو ئۆقیانووسە قوڵەیە کە دەمەوێ تێیدا بخنکێم {زۆرم چـــەشـت لــە دووری و نەبــوونـیـت، وەلــێ هـەرگـیـز دڵـم لـێـت سـارد نـەبـۆوە} نوسراو...