٠پـــەڕەیـ سـی و چـوار٠

3.6K 312 156
                                    


ئــانــی^

هەفتەیەک تێپەڕی..
شتەکان بەباشی دەڕۆیشتن، جۆنگکووک دەرمانەکانی بەکاردێنێت..
تەنیا نزا دەکەم پێویستی بە نەشتەرگەری نەبێت و پێیان باشبێت

لای ئەو دەریناخەم بەڵام تەواوی هەفتەکە بیرم لای نەخۆشیەکەی بووە..ئەو ئێستا گرنگترین بەشی ژیانمە، خۆشەویسترین کەس و شیرینترین هەستی منە.
ئەو عەشقی منە و گیانی خۆمی فیدا دەکەم..
چەند بە ماوەیەکی کەم منی ئاوا شەیدا کرد
ئەو بەهرەدارە لەوەی خەڵکی هۆگری خۆی بکات، ڕاستتر تەنیا بۆمن ئەو جۆنگکووکە بێ خەوشەیە..
ئەو جۆنی خۆمە..

جیمین و تێیهیۆنگ ئووپا لێرەن لە خوارەوەن، تازە لە گەرماو هاتمە دەرەوە
چوومە خوارەوە و بەخێرهاتنم کرد و باوەشم لە جیمین ئووپا دا و لەپاڵی دانیشتم

"جۆنگکووک لەکوێیە؟"
من لەوان دەپرسم کۆمیدیە..

"چوو بۆ ئەو سوپەرمارکێتە"تای گووتی کاتێک سەری لەسەر مۆبایلەکەی بوو

"ئەی بۆ تۆ نەچویت؟ئەو نەخۆشە پێویستە پشووبدات هەرخۆی هەموو ڕۆژەکە لە کارکردنە!"بە گرژی گووتم

"گیانەکەم پێمان گووت، بەڵام گووتی دەمەوێ شت بۆ ئانی بکڕم گوایە لەمێژە شتی نەکڕیووە بۆت"جیمین گووتی و قژمی خستە پشتی گوێم

"من شتم ناوێت دەمەوێت ئەو چاکبێت!"

"تۆ لەکەیەوە هێندە خەمی بۆ دەخۆیت؟'تای گووتی

"ئەو هاوسەری داهاتووی منە تۆ هەقت چیە!"
بە متمانە بەخۆبوونەوە گووتم

تێیهیۆنگ ماوەیەک سەیری کردم و لچی هەڵێنا بە بێتامی و سەیری مۆبایلەکەی کردەوە
جیمین پێدەکەنی
-

"من لە ماڵەوەم.."دەنگی جۆنگکووک بوو

"ئەوە هاتەوە بچکۆلەکەم هێندە خەم مەخۆ"جیمین گووتی
یەکسەر چووە مەتبەخەکە، دوای دانانی زەرفەکان دەستەکانی وشک کردەوە و پڕی دەستی لەو نقوڵانەکرد کە ئانی ئارەزووی دەکات و هاتەوە هۆڵەکە

بزە دڵبەرەکەی لەسەر لێوی نەخشاندبوو کە ڕای دەگەیاند بێکێشەترین و خۆشبەختترین مرۆڤی سەرزەویە و ناخۆشی نەبینیووە

"چیە من هاتم وەستان لە قسە"گووتی و نقوڵەکانی لەسەر مێزەکە ڕشت

ئانی بە گرژی سەیری کرد"تۆ بۆچی دەڕۆی بۆ شت کڕین!"

"ئەم خانمە توڕەیە چونکە لە جیاتی تۆ نەچووین"جیمین گووتی

"پەپوولە شینەکەم من باشم خەمت نەبێت، لەبیرت کرد ڕقم لێیە وەک نەخۆش هەڵسووکەوتم لەگەڵ کرێت؟"

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now