٠پــەڕەیـ پـــێـنجـەم٠

3K 327 162
                                    

بەیانی

هەر کە خەبەری بۆوە هاتە سەرەوە، هەم تا چاوی بە یارە گرینۆکەکەی بکەوێت هەمیش جلەکانی بگۆڕێت لە دوێنێوە لەبەریەتی..

دڵی بە پەلە لێیدەدا، یەکەم بەیانیەتی کە لەگەڵ چاو هەڵهێنانی لەجیاتی خەیاڵکردن بەوەی ئانی لە تەنیشتی بێ ئەمجارە بەڕاستی لێرەیە..

دەرگاکەی کردەوە و هاتە ژورەوە، بەڵام جێگاکە چۆڵ بوو.

ترسێک لە دڵی نیشت، سەیری پەنجەرەکەی کرد کە هەر وەک خۆی نەکرابۆوە ئەسڵەن دەسکاری پەردەکان نەکرابوو..

تاکە شتێ لەم خولەکە بیری نەبووبێ بوونی دەستشۆربوو لە ژورەکە

پەشۆکاویەکەی کۆتایی هات کە گوێی لە دەنگی چرپەی ئاو بوو لە دەستشۆرەکەوە، هەناسەیەکی ئاسوودەی هەڵمژی و بزەیەکی کرد، زیاد لە پێویست هەستیارە سەبارەت بە ئەو.. هەربۆیە دەترسێت لە دووبارە نەبوونی

ئـــانــی^

چوومە دەرەوە لە دەستشۆرەکە لە هەمانکاتدا بە کلێنسەکەی دەستم دەمووچاوم وشک دەکردەوە..

هەر کە ئەوم بینی کە ڕاستەوخۆ لە بەردەممە ڕاچڵەکیم، باشە بەڵام ئەوە تاوانی من نیە کە هێندە ترسنۆکم، بەتایبەت لە پیاوێکی بێگانە کە منی هێناوەتە ماڵەکەی خۆی و نازانم چی لێم دەوێت، قسەکانی دوێنێی سەیربون تەنانەت تێینەدەگەیشتم بەڵام من دڵنیام کە من ئەو پیاوە ناناسم جگە لەو ڕۆژەی کە بە نەفرەت بم خۆم کێشا پێیدا..

بەڵام چ پێویستی دەکرد ئاوا بکات؟خوداگیان تۆبڵێی چیم لێکات لێرە..دەترسم، پێویستم بە خێزانە، دایک و باوکم کوان؟ئاخر لەکوێن!ناتوانم باوەڕ بەو دڵە بەردەی باوکم بکەم گەر ئەوە ڕاستبێ و بەرامبەر بە پارە منی دابێ

قسەی ئەو پیاوە گەورەیە هێنامیەوە هۆشخۆم کە پێی وتم"بەیانیت وەک خۆت جوان بچکۆلەکەم.."

لە ڕوخساریم ڕووانی

چاوەکانی گواستەوە بۆ سەر دەسڕەکەی دەستم

"ئاهـ بۆچی ئەوە بەکاردێنیت؟بوەستە کەمێک.."وتی و بەرەو دەسشۆرەکە چوو

لە یەک لە تاکەکان خاولیەکی نەرمی پەمەیی دەرهێنا، پێدەچوو بەتایبەت بۆمن بێت، هێندە بە تەرتیبە...

ڕوخسارم هەروەک و خۆی بوو، بێزاربووم قورگم ئازاری هەبوو دەمویست بگریم دووبارە..لێرە دەترسم لەلای ئەو پیاوە دەترسم!

لە گەڵ هەر قسەکردنێکی دەمویست بەتەواوی لێکی بدەمەوە کە ئایا ئەمە باوکێک بە کچەکەی دەڵێت یانیش پیاوێک بۆ ڕەگەزی بەرامبەر؟

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now